ئافره‌تان، ناخي پياوان ده‌خوێننه‌وه
توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێ ده‌ريخستووه، ئافره‌تان له‌تواناياندايه به‌ته‌نها سه‌يركردني ده‌موچاوي پياوان ئه‌گه‌رچي ئاشناش نه‌بووبن پێيان، ده‌ري بخه‌ن كه ئايا خيانه‌تي خۆشه‌ويستيان لێده‌كرێت يان نا.
توێژه‌ره‌وان له زانكۆي "وێسته‌رن ئوستوڕاليا" نزيكه‌ي 2ظ ظ وێنه‌يان پيشاني ژماره‌يه‌ك له ئافره‌ت و پياو دا و، بۆيان ده‌ركه‌وت كه ئافره‌ته‌كان زۆر خێراتر له‌وه‌ي پێشبيني ده‌كرا توانيويانه فێڵبازه‌كان ده‌ستنيشان بكه‌ن.
ده‌ريشكه‌وت ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ي كه ئافره‌تان ده‌توانن ته‌نها به‌سه‌يركردني پياوان بڕيار له‌سه‌ر ڕاستگۆيي خۆشه‌ويستييه‌كه‌يان بده‌ن "به‌شێكه له ڕاستي".
توێژه‌ره‌وان 189 وێنه‌ي ڕه‌نگاو ڕه‌نگيان پيشاني 34 ئافره‌ت و 34 پياو دا و داوايان له به‌شدار بووان كرد كه وێنه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن له‌سه‌ر بنه‌ماي ڕاستگۆيي ڕوخساره‌كان و، هه‌ريه‌ك له كه‌ساني نێو وێنه‌كانيش مێژوويه‌ك ده‌رباره‌ي ژياني خۆشه‌ويستيان خرايه ڕوو.
تيه‌مه‌كه‌ي توێژه‌ره‌وان بۆيان ده‌ركه‌وت "هه‌ڵسه‌نگاندني ئافره‌تان بۆ ڕوخساري نێو وێنه‌كان په‌يوه‌ندييه‌كي زۆري هه‌بوو به ڕابردووي ئه‌و ده‌موچاوانه‌وه، واتا خيانه‌تكردن و فێڵكردني ئه‌و پياوانه له په‌يوه‌ندي خۆشه‌ويستيدا".
توێژه‌ره‌وان له زانكۆي "وێسته‌رن ئوستوڕاليا" نزيكه‌ي 2ظ ظ وێنه‌يان پيشاني ژماره‌يه‌ك له ئافره‌ت و پياو دا و، بۆيان ده‌ركه‌وت كه ئافره‌ته‌كان زۆر خێراتر له‌وه‌ي پێشبيني ده‌كرا توانيويانه فێڵبازه‌كان ده‌ستنيشان بكه‌ن.
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن: پێمان وايه لێكدانه‌وه‌ي "ڕاستگۆيي په‌يوه‌ندي خۆشه‌ويستي" له‌ڕێگه‌ي ڕوخساره‌وه شتێكي دروسته، ئه‌گه‌رچي ته‌نها له تواناي ئافره‌تانيشدا بێت، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ئه‌مه يارمه‌تيده‌رێك بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ي كه په‌يوه‌ندي خۆشه‌ويستي له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه پێشتر هيچ زانيارييه‌كيان له‌باره‌ي ئه‌و كه‌سه‌وه نييه.
پڕۆفيسۆر" لي سيمۆنز" به‌ڕێوه‌به‌ري سه‌نته‌ري گه‌شه‌سه‌ندني بايۆلۆجي له زانكۆي "وێسته‌رن ئوستوڕاليا" ڕايگه‌ياند، ڕێژه‌ي هه‌ڵه‌ي ئافره‌ته به‌شداربووه‌كان 38% بوو له كاتێكدا پياوان 77% ي ئه‌نجامه‌كه‌يان هه‌ڵه‌بوو، هه‌روه‌ها وتيشي: "ئه‌وه‌ي كه جێي تێڕامان بوو له توێژينه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌يه كه ئافره‌ته‌كان به‌بێ بووني هيچ به‌ختێك توانييان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن".
پڕۆفيسۆر سيمۆنز هۆكاري ئه‌وه‌ي گه‌ڕانده‌وه بۆ چه‌ند بۆچونێكي جياواز:
"پێده‌چێت ئافره‌تان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پياوان توانايه‌كي زياتريان هه‌بێت بۆ ده‌ركردني بڕياري دروست، چونكه نرخي هه‌ڵه‌كردن لاي ئافره‌تان زياتره".
"يه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ي ديكه كه پياوان هه‌ڵه زياتر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌يه زۆربه‌ي گيانداره نێره‌كان و له‌نێويشياندا مرۆڤ، كه‌متر گرنگي به به‌رامبه‌ره‌كانيان ده‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ي شتێكي كه‌ميان له‌ده‌ست ده‌چێت گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كانيان ڕاستگۆ نه‌بن له‌گه‌ڵياندا".
هه‌روه‌ها زانايان كاريگه‌ري سه‌رنجڕاكێشي هه‌ندێك له وێنه‌كانيان بۆ ده‌ركه‌وتووه به‌سه‌ر ئافره‌ته به‌شداربووه‌كانه‌وه له بڕيارداندا، به‌ڕادده‌يه‌ك ئه‌و وێنانه‌ي كه سه‌رنجڕاكێشتر بوون زياتر بڕياري ئه‌وه‌يان له‌سه‌ر دراوه كه ڕاستگۆبووبن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويسته‌كانياندا.
سه ر چاوه:
مالەپەري هەواڵنێري خەندان