قۆرئان کتێبي بير و کرده‌وه
ئيسلام ئاييني بير و ڕامانه ، وقۆرئان کتێبي ئه‌قڵ و بيرکردنه‌وه و کرده‌وه‌يه ، هه‌رکه‌س که‌مترين ئاگاداري له قۆرئان هه‌بێت و نيگاييکي کۆرتي پێدا خشاندبێ ، ئه‌وه‌ي بۆ درکه‌وتووه که وه‌رقێ له وه‌رقه‌کاني قۆرئان نيه که باسي بير ، ڕامان ، ئه‌قڵ ، ورد بوونه‌وه ، په‌ندوه‌رگرتن و ... وههروه‌ها باسي کرده‌وه و تێکۆشان و هه‌وڵي تێدا نه‌بێ .
خوالێخۆشبوو زانا ته‌باته‌بايي ئه‌ڵێت : " شتي که جێگاي گۆمان نيه ئه‌مه‌يه که ژياني مرۆڤ ژيانێکي فێکريه ، به‌بێ بيرکردنه‌وه مرۆڤ پێ ناگرێت له ئاکامدا هه‌رچي مرۆڤ بير و ڕاماني ته‌واوتر و چاکتر بێت ئه‌وه ژيانيشي سه‌قامگيرتره . و ئه‌م ڕاستيه‌ش له چه‌ن ئايه‌تي جياجياي قۆرئان وه‌کوو سووره‌ي ئه‌نعام ئايه‌تي 122 ، زۆمه‌ر ئايه‌تي 9 و مۆجادێله ئايه‌تي 11 و ... هاتووه ". (1)
له وقۆرئاني پيرۆزدا زياتر له 50 جار به شێوه‌ي جۆراوجۆر "ئه‌قڵ و به‌کارهێناني ئه‌قڵ" و تاريفي ئه‌و که‌سانه‌ي که ئه‌قڵيان به‌کار دێنن و سه‌رزه‌نشتي ئه‌و که‌سانه‌ي که بير و ئه‌قڵيان به‌کار ناێنن هاتووه و زياتر له 17 ئايه‌ت ، به ڕاشکاوي ته‌واو مرۆڤ بانگه‌شه ئه‌که‌ن بۆ بيرکردنه‌وه و به‌کارهێناني ئه‌قڵ ، و به‌شي کۆتايي زۆرێک له ئايه‌ته‌کان به‌وه کۆتايي پێدێت " «لعلهم يتفكرون...»[2] .
شتي که جێگاي گۆمان نيه ئه‌مه‌يه که ژياني مرۆڤ ژيانێکي فێکريه ، به‌بێ بيرکردنه‌وه مرۆڤ پێ ناگرێت له ئاکامدا هه‌رچي مرۆڤ بير و ڕاماني ته‌واوتر و چاکتر بێت ئه‌وه ژيانيشي سه‌قامگيرتره .
و زياتر له 10 ڕه‌سته‌ي «اُنظُروا» و ماده‌ي ئه‌وه خه‌ڵک بانگه‌شه ده‌که‌ن بۆ بيرکردنه‌وه و په‌ندگرتن له ژياني پێشينيان و درووس بووني بڕێک له گێان له‌به‌ران و له 4 ئايه‌تدا به ڕاشکاوي خه‌ڵک بانگ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ي که سه‌باره‌ت به قۆرئان ، ئه‌م کتێبه‌ي ڕامانه بيربکه‌نه‌وه .(3)
خوالێخۆشبوو زانا ته‌باته‌بايي ئه‌ڵێت : " ئه‌و وشانه‌ي که له قۆرئاندا سه‌باره‌ت به بير و ڕامان هاتوون زياتر له 20 جۆرن ، وه‌کوو گۆمان، حۆسبان، شءوور ، زيکر، عيرفان ، فام ، فێقه ، دێرايه‌ت ، ياقين ، فێکر ، ڕا ، زه‌عم ، حێفز ، حێکمه‌ت ، ئاگايي ، شه‌هاده‌ت ، ديار بوون ، به‌سيره‌ت و ... و بيرکردنه‌وه بريتيه له به‌کارهێناني زانسته‌کان بۆ زانيني نه‌زانراوه‌کان" . (4)
سه‌باره‌ت به هه‌وڵ و تێکۆشانيش له قۆرئاندا چه‌ند ئايه‌ت هه‌يه ، زياتر له 354 جار ، "کرده‌وه" له شکڵ و شێوازي جۆراوجۆر هاتووه، و زياتر له 65 جار کرده‌وه له ته‌نيشتي باوه‌ڕدا هاتوه «آمنوا و عملوا الصالحات؛ (5) ، ... و هه‌موو ئه‌مانه پيشان ئه‌دات که ئه‌م کتێبه، سه‌رانسه‌ر " بير و ڕامان " و کرده‌وه و هه‌وڵه .
په‌راوێزه‌کان :
[1] . عه‌لامه ته‌باته‌بايي، ئه‌لميزان (تاران، دار الكتب الاسلاميه، چ چواره‌م، 1362)، ب 5، ل 273.
[2] . نه‌حل، 11، 69، 44؛ ره‌عد، 3؛ زۆمه‌ر، 42؛ جاسيه، 13؛ ئه‌عراف، 176؛ حه‌شر، 21؛ به‌قره، 219 و 266؛ ئالي عيمران، 191.
[3] . نيساء، 82؛ مۆحه‌مه‌د، 24؛ مۆمنون، 68؛ ل، 29.
[4] . ئه‌لميزان، هه‌مان، ب 2، ل 259 ـ 260.
[5] . عه‌سر، 3.