«فاتێحه‌تۆ لكيتاب» له کلتووري ڕه‌مه‌کييانه
قۆرئاني پيرۆز وه‌کوو کتێبێکي ئاسماني له لووه جياجياکاني ژياني گه‌لئ ئيراندا هه‌يه . ئه‌م حزووره پڕ له نووره ، ئه‌وه‌نده کاريگه‌ري له‌سه‌ر کلتووري جه‌ماوه‌ري خه‌ڵکدا داناوه که له زۆرێک له په‌ند ، ته‌وسا ، شێعر ، سوێند ، ناحه‌زي و ... بمانه‌وێ يان نه‌مانه‌وێت هه‌يه . که‌متر که‌سێک هه‌يه که له‌گه‌ڵ وته‌ي " فاتێعه‌ي که‌سێکيان خوێند " يان به هێچ سێڕاتێک مۆسته‌قيم نيه‌ي" نه‌بيستبێت . شايه‌ت له به‌کارهێناني جه‌ماوه‌ريدا وته‌بێژي ئه‌م وته سه‌رنج نه‌دات به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و گۆته قۆرئانيه و کاريگه‌ر ئه‌و ؛ به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ زۆرێک له ئيمه ڕۆژانه له‌م وته جه‌ماوه‌ريانه که‌ڵک وه‌رده‌گرين .
هه‌وه‌ڵ که‌ڵکي خه‌ڵک له‌م سووره له نوێژدايه . هه‌روا که ئه‌زانين خوێندنه‌وه‌ي له نوێژدا واجبه و نوێژه‌ر لاني که‌م ڕۆژێ 10 جار ئه‌يخوێنێ .
سووره‌ي پيرۆزي "حه‌مد" که به ناوه‌کاني ؛ ئه‌لحه‌مد، ئه‌لفاتێحه، فاتێحه‌تۆ لكيتاب ، سه‌بعۆ لمه‌ساني، ئۆمۆ لكتاب و… ناو ده‌برێت له جوانترين و پڕماناترين سووره‌کاني قۆرئانه به جۆرێ که ئيمام ڕه‌زا (ر.خ) فه‌رموويه‌تي : خه‌ير و حێکه‌مه‌تێ که له سووره‌ي پيرۆزي "حه‌مد" هه‌يه له جێگاييکي تري قۆرئاندا نيه . و پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) ئه‌و سووره‌ي گه‌وره‌تري سووره‌ي قۆرئان زانيوه .
پاداشتي زۆر ناوبراوه بۆ خوێندنوه‌ي ئه‌م سووره که نيشانه گه‌وره‌ي ئه‌وه . له ئيمام باقر (ر.خ) ده‌گێڕنه‌وه : هه‌ر که‌س ئه‌و سووره بخوێنێ خوا درگاي خه‌يري هه‌ردوو جيهاني بۆ ئه‌کاته‌وه و پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) خوێندنه‌وه‌ي ئه‌و سووره‌ي به‌رانبه‌ر به خوێندنه‌وه‌ي سێه‌کي قۆرئان ئه‌ژمار هێناوه .
هه‌وه‌ڵ که‌ڵکي خه‌ڵک له‌م سووره له نوێژدايه . هه‌روا که ئه‌زانين خوێندنه‌وه‌ي له نوێژدا واجبه و نوێژه‌ر لاني که‌م ڕۆژێ 10 جار ئه‌يخوێنێ .
دوه‌م که‌ڵکي خه‌ڵک له‌م سووره، له خوێندن بۆ مردوه . بوه‌ته عاده‌ت که خه‌ڵک سووره‌ي حه‌مد ئه‌خوێنن بۆ مردوه‌کانيان . سه‌رچاوه‌ي ئه‌مه‌ش لێگێڕانه‌وه‌ييکه که سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ي سووره‌ي حه‌مد و به‌خشيني سه‌وابه‌که‌ي بۆ مردوان هاتووه .
سێيه‌م که‌ڵکي خه‌ڵک له سووره‌ي حه‌مد ، شيفاوه‌رگرتنه له‌م سووره . زۆرێک له خه‌ڵک ئه‌م سووره ئه‌خوێنن بۆ شيفا وه‌رگرتن . به‌م شێوه که ئه‌يخوێنن به سه‌ر کاسه‌ييک ئاودا و ئه‌يده‌ن به نه‌خۆش که بيخواته‌وه ، سه‌رچاوه‌ي ئه‌مه‌ش ئه‌و لێگێڕانه‌وانه‌ن که سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ي قۆرئان به تايبه‌ت سووره‌ي حه‌مد بۆ شيفا وه‌رگرتن هاتون .
سه‌رچاوه :
موسه‌وي ئامۆلي، سه‌يد مۆحسێن ،يشارت ، پوشپه‌ڕ و جۆزه‌رداني 1384، ژماره 47