جێگه‌ي به‌رزي سووره‌ي ياسين له قۆرئان و لێگێڕانه‌وه‌کان
هۆي ئه‌وه که سووره‌ي ياسين ، به دڵي قۆرئان ناونراوه ئه‌مه‌يه که ئه‌م سووره خاوه‌ني گرنگترين بنه‌ما بروايي و له‌قه‌کاني جيابوو له‌وه .
زاناي به‌رز ته‌باته‌بايي (ر.خ) له ته‌فسيري ئه‌لميزاندا ئه‌فه‌رموێت : مه‌به‌ستي ئه‌م سووره باسکردني سێ بنه‌ماي ئايينه ، هه‌وه‌ڵ له پێغه‌مبه‌ري باس ده‌کات و حاڵي خه‌ڵک سه‌باره‌ت به ڕه‌ت و وه‌رگرتني پێغه‌مبه‌ران باس ئه‌کات ، و ئه‌فه‌رموێت : ئاکامي بانگه‌شه‌ي ڕاستي پێغه‌مبه‌ران ، ژياننه‌وه‌ي خه‌ڵکه ، و ئه‌وه که ئه‌وان بکه‌ونه سه‌ر ڕيگاي راست و به‌ڵگه له‌سه‌ر نه‌خوازياران ته‌واو بکات ، و به گۆته‌ييکي تر ته‌واو کردني هه‌ردوو تاقمي خه‌ڵک ، تاقمێک له‌سه‌ر ڕێگاي به‌خته‌وه‌ري و تاقمێک له‌سه‌ر ڕێگاي به‌دبه‌ختي .
هۆي ئه‌وه که سووره‌ي ياسين ، به دڵي قۆرئان ناونراوه ئه‌مه‌يه که ئه‌م سووره خاوه‌ني گرنگترين بنه‌ما بروايي و له‌قه‌کاني جيابوو له‌وه .
ئه‌و کاته ئه‌م سووره دواي باسي پێغه‌مبه‌ري ، ئه‌چێ بۆ باسي يه‌کتاپه‌ره‌ستي ، و چه‌ند نيشانه له يه‌کتاپه‌ره‌ستي ده‌ژمێرێت ، و دواي ئه‌وه‌ش ده‌ڕوات بۆ باسي گه‌ڕانه‌وه (مه‌عاد) ، زيندووبونه‌وه‌ي خه‌ڵک له ڕۆژي پسڵان بۆ پاداس و سزا ، و جياکردنه‌وه‌ي چاکه‌کان له خراپه‌کان و دواي ئه‌وه‌ش ئاکامي هه‌رکاميان باس ده‌کات و ئه‌و کاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باسي يه‌که‌م و کۆرته‌ييک له سێ بنه‌ماکاني ئايين باس ده‌کات .
ئه‌بو به‌سير ده‌گێڕێته‌وه که ئيمام سادێق (ر.خ) ده‌يفه‌رموو : هه‌ر شتێک دڵێکي هه‌يه و دڵي قۆرئانيش سووره‌ي ياسينه ، هه‌ر که‌س به‌ر له کاتي خه‌وتن يان دواي هه‌ستان له خه‌و بيخوێنێ ، ئه‌وه له‌و ڕۆژه‌دا له بري ئه‌و که‌سانيه که رۆزيان لاي خوا په‌سه‌ن کراوه ده‌بێت . و ئه‌گه‌ر شه‌و به‌ر له خه‌وتن بيخوێنێ ، خواي گه‌وره هه‌زار فريشته دابين ده‌کات بۆ پارێزگاري له‌و بۆ ئه‌وه‌ي بيپارێزن له شه‌ڕي شه‌يتان و هه‌ر خراپه‌ييک ، و ئه‌گه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا بمرێت ، خواي گه‌وره له پاداشي ئه‌و کاره‌ي ده‌يخاته به‌هه‌شت ، و له کاتي شۆردنيدا ، سي هه‌زار فريشته دێنه سه‌ر ته‌رمه‌که‌يو هه‌موويان داوي لێبۆردني بۆ ئه‌که‌ن ، تا نێو قه‌بره‌که‌ي ڕه‌وانه‌ي ئه‌که‌ن ، و کاتي زيندووبونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵيان ته ئه‌يبه‌نه ئه‌و جێگايه که ته‌نيا پێغه‌مبه‌ران و نزيکان له‌وێن ، و ئه‌و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندا له حزووري خوادا ده‌وه‌ستێت .
سه‌رچاوه‌کان :
وه‌رگێڕاوي ته‌فسيري ئه‌لميزان ب 17
کتێبي ئه‌سرار ئال محه‌مه‌د (ر.خ) / وه‌رگێڕاوه‌ي کتێبي سه‌ليم