جيهاني بوون و هه‌رماني قۆرئان
"جيهاني بووني ئاييني ئيسلام " له پێداويستيه‌کاني ئه‌م ئايينه خواييه . ئاييني ئيسلام تايبه‌تي ناوچه‌ييکي جۆگرافيايي سنووردار نيه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه ، پيغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) نامه‌ي نووسي بۆ سه‌رۆکي وڵاتاني ڕووم ، ئێران ، ميسر و ... هه‌مواني بانگه‌شه کرد بۆ وه‌رگرتني ئاييني ئيسلام و له ئاکامي کۆفر ، مه‌نع کرد ، ئه‌گه‌ر ئاييني ئيسلام ، جيهاني نه‌بايه ، بانگه‌شه‌ي جيهاني بۆ نه‌ده‌کرد و گه‌له‌کاني تر به‌هانه‌يان ده‌بوو بۆ وه‌رنه‌گرتني .
ئايه‌ته‌کاني قۆرئانيش ئاييني ئيسلام ئايينێکي جيهاني و هه‌مواني ئه‌زانێت ؛ هه‌روا که ده‌فه‌رموێت : «ان هوالاّ ذكر للعالمين»[1] له‌م ئايه‌ته‌دا له‌سه‌ر جيهاني بوون قۆرئان دووپات کراوه .
بۆ هه‌رماني قۆرئاني پيرۆز و ئاييني پيرۆزي ئيسلاميش به‌ڵگه‌ي زۆر هه‌يه که هێندێکيان بريتين له :
1- نوێ بوون و کاريگه‌ري قۆرئان له هه‌موو زه‌مانه‌کان : قۆرئان په‌رتوکێکه که بۆ يه‌ک زه‌مان نه‌هاتوه ، ئينا له دواي ماوه‌ييک هه‌موو نهێنيه‌کاني ده‌رئه‌که‌وتن و نوێي و کاريگه‌ري خۆي له‌ده‌س ئه‌دا؛ له حاڵێکدا که ئه‌بينين بواري ڕامان و ده‌ڤه‌ر و ده‌رکه‌وتني نوێ ، هه‌مووکات له‌م زه‌ريا بێ دوايي و مانا به‌رزه‌کانيدا هه‌يه .
"جيهاني بووني ئاييني ئيسلام " له پێداويستيه‌کاني ئه‌م ئايينه خواييه . ئاييني ئيسلام تايبه‌تي ناوچه‌ييکي جۆگرافيايي سنووردار نيه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه ، پيغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) نامه‌ي نووسي بۆ سه‌رۆکي وڵاتاني ڕووم ، ئێران ، ميسر و ... هه‌مواني بانگه‌شه کرد
2- ئه‌حکامي ئيسلام له سرۆشتي مرۆڤدا جێگاي هه‌يه ؛ له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رمانه : قۆرئاني پيرۆز، ئه‌حکامي خوايي له سرۆشتي مرۆڤدا ده‌بينێت و ئه‌فه‌رموێت : «فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفاً فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْها»[2] واته : سه‌رنجت به‌دواي ئاييني راستدا سه‌قامگير بکه ، له‌سه‌ر ئه‌و سرۆشته‌ي که خواي خه‌ڵکي له‌سه‌ري درۆست کردووه ". به پێي ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه ، ئه‌و حۆکمانه‌ي که به پێي سرۆشتي مرۆڤدان ، هه‌تاهه‌تايين .
3- ئه‌حکامي ئيسلامي و قۆرئان هه‌موو داخوازه‌کاني مرۆڤ باس ده‌که‌ن : قۆرئاني پيرۆز له‌م بواره‌دا ئه‌فه‌رموێت : «نَزَّلْنا عَلَيْكَ الْكِتابَ تِبْياناً لِكُلِّ شَيْءٍ وَ هُدي وَ رَحْمَةً وَ بُشْري لِلْمُسْلِمِينَ؛[3] ئه‌م کتێبه‌مان بۆ تۆ نارد که ڕوونکه‌ره‌وه‌ي هه‌موو شتێک و ڕێنوێن و ڕه‌حمه‌ت و مۆژده‌يه بۆ مۆسڵمانان .
په‌راوێزه‌کان :
[1] . سوره‌ي ته‌كوير، ئايه‌تي 27.
[2] . سوره‌ي رووم، ئايه‌تي 30.
[3] . سوره‌ي نه‌حل، ئايه‌تي 89.