ناپاكييه هاوسه‌رگيرييه‌كان له جيابوونه‌وه ترسناكترن
پێكه‌وه‌ناني خێزان و چوونه ناو گرێبه‌ستي هاوسه‌رگيرييه‌وه، ماناي دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر ناپاكييه‌ك ده‌گه‌يه‌نێ كه له ده‌ره‌وه‌ي هاوسه‌رگيريي ڕوو ده‌دات، به‌ڵام دواي هاوسه‌رگيرييش ئه‌و شته‌ي كه هه‌ڕە‌شه له خێزان و ئه‌و په‌يمانه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌ي نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه ده‌كات، ناپاكي هاوسه‌رگيرييه، ته‌كنه‌لۆژياش كارئاسانيي زۆري بۆ ئه‌م ديارده‌يه كردووه.
نه‌دا محه‌مه‌د له‌باره‌ي ناپاكييه‌وه پێي وابوو «پياوان زياتر هۆكاري ئه‌مه‌ن، چونكه له ده‌ره‌وه‌ن و ژنانيش زياتر به‌دواي كه‌سێتي و ئابڕووي خۆيانه‌وه‌ن، ڕاسته ئه‌وه‌ي وا له پياو ده‌كات تووشي ناپاكي ببێت ژنه، به‌ڵام پياوان زياتر به‌لاي ئه‌مه‌دا ده‌چن». جيابوونه‌وه لاي نه‌دا باشتره تاوه‌كو ناپاكي هاوسه‌رگيريي چونكه دوو ڕە‌گه‌زه‌كه ناچار نين له‌سه‌ر شتێك كه نايانه‌وێ ئه‌نجامي بده‌ن ناچار بكرێن.
بۆچووني خه‌ڵك ئێستا له باره‌ي خۆشه‌ويستي و هاوسه‌رگيري و ژن ومێردايه‌تييه‌وه به گشتي گۆڕدراوه و ئێستا فيلمه‌كان واقيعن و كۆمه‌ڵگا بووه‌ته خه‌ياڵ.
هاووڵاتي سالار عه‌بدولكه‌ريم له‌باره‌ي ناپاكييه‌وه ده‌ڵێت «ناپاكي ته‌نها ئه‌وه نييه كه ڕه‌گه‌زێك په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ كه‌سێكي تردا هه‌بێت، به‌ڵكو هه‌موو لايه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه. ناپاكي ئابووري و سۆزداري و كۆمه‌ڵايه‌تي و مافپێنه‌داني ڕە‌گه‌زێك به‌رانبه‌ر ئه‌وي تريان، ئه‌مانه هه‌موو ناپاكي هاوسه‌رگيريين». سالار هۆيه‌كي تري سه‌رهه‌ڵداني ناپاكيي بۆ پيشه‌ي ئه‌مڕۆ و ئاڵۆز بووني ژيان و دابڕاني ژن و پياو بۆ ماوه‌يه‌كي زۆر له يه‌كتر گێڕايه‌وه، كه ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي بۆ په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ كه‌سێكي تر بگه‌ڕێن.
«فيلمه دۆبلاژكراوه‌كان ڕێژە‌يه‌كي زۆر ناپاكيي هاوسه‌رگيرييان تێدايه و له ڕاستيشدا هانده‌رن بۆ ئه‌وه، چونكه به شتێكي ئاسايي و بێ كاردانه‌وه له كولتووري هه‌ندێ وڵات‌دا سه‌ير ده‌كرێن». ئه‌مه وته‌ي په‌شێو ئه‌بووبكر بوو كه پێي وايه ناپاكي گه‌ياشتووه‌ته ترۆپك.
بۆچووني خه‌ڵك ئێستا له باره‌ي خۆشه‌ويستي و هاوسه‌رگيري و ژن ومێردايه‌تييه‌وه به گشتي گۆڕدراوه و ئێستا فيلمه‌كان واقيعن و كۆمه‌ڵگا بووه‌ته خه‌ياڵ.
سورێن جه‌مال گه‌نجێكي ناوبازاڕه كه ڕۆژانه ئه‌م ديارده‌يه له دوكانه‌كه‌ي هه‌ست پێده‌كات» ژن و مێردي زۆر هه‌ن كه دێنه ناوبازاڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه پێكه‌وه‌ن، هه‌ست ده‌كه‌ي به شوێن كه‌سێكي تره‌وه‌ن و بۆ به‌شه‌كه‌ي تريان ده‌گه‌ڕێن». سورێن ئه‌وه‌شي ده‌رخست كه پێويسته پياو بڕێك له ڕۆمانسييه‌تي تێدا بێت و خۆشه‌ويستي زۆر و به‌رده‌وام بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ي ده‌رببڕێت، چونكه ژنان زۆر پێويستيان به‌وه‌يه». ئه‌وانه‌ي كه به زۆري تووشي ناپاكي ده‌بن، ئه‌وانه‌ن كه هاوسه‌ره‌كانيان خۆشه‌ويستييان بۆ ده‌رنابڕن و به‌دوو قسه‌ي كه‌سێكي تر هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن.
ئێستا ناپاكي به شێوه‌ي ترسناك دزه‌ي كردووه‌ته كۆمه‌ڵگاي ئێمه و كاريگه‌ريي ده‌ره‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ي تر بونيادي خێزاني به ئاڕاسته‌يه‌كي خراپ‌دا بردووه. نه‌بووني هوشياري و ئاسانكاري له بواري ته‌كنه‌لۆژياي په‌يوه‌نديكردن، ئه‌وه‌نده‌ي تر ناپاكييان زياد كردووه.
سه رچاوه:به یان پرس