• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 202
  • دوو شەممه 20/9/1391
  • رۆژژمێر :

 تواناي سەربازيي وڵاتاني ناوچە پاوەجێيي دەستەبەر دەکات

 وتەبێژي وەزارەتي دەرەوەي کۆماري ئيسلامي ئێران ڕايگەياند کە ئەگەر وڵاتێک تواناي بەرەڤانيي لە خۆي نەبێ، ئەگەري هێرش بۆسەري زۆرە و بۆ پێشگرتن لە شەڕ و پێکادان و ناسەقامگيريي دەبێ وڵاتاني ناوچە تواناي خۆيان لەو بوارەدا بەهێز بەکەن و هاوکاريي يەکتري بکەن بۆ دەستەبەريي ئاسايشي هەموو ناوچەکە.

 ڕامين مێهمانپەرەست لە لێدوانێکي ڕۆژنامەوانيدا لە ئامادەيي ئێران بۆ هاوکاريي لەگەڵ وڵاتاني ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەي فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاني وڵاتاني دەرەوەي ناوچە، هەواڵيدا.

ئێران تا ئێستا توانيويەتي دوو فڕۆکەي بێفڕۆکەواني هەواڵگريي ئەمەريکا کە سنووري ئاسمانيي ئەم وڵاتەيانە بەزاندووە، کۆنترۆڵ بکات و مانگي ڕابردووش فڕۆکەيەکي بێفڕۆکەوانێکي ديکەشي کردە ئامانج.

ڕامين مێهمانپەرەست لە لێدوانێکي ڕۆژنامەوانيدا لە ئامادەيي ئێران بۆ هاوکاريي لەگەڵ وڵاتاني ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەي فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاني وڵاتاني دەرەوەي ناوچە، هەواڵيدا.

مێهمانپەرەست بە ئاماژە بەوەيکە بەزاندني سنووري ئاسماني ئێران لەلايەن ئەمەريکاوە پێشێل کردني ياسا نێونەتەوەييەکانە، جەختي کرد کە توانا بەرەڤانييەکاني ئێران گەيشتۆتە ئاستێک کە سەرکەوتووانە هەموو سنوورەکاني بپارێزێت و بۆ ئەم مەبەستەش هاوکاريي وڵاتاني ديکەي ناوچە بکات.

وتيشي: کۆماري ئيسلامي ئێران هاوکاريي ناوچەيي بە باشترين ڕێگا دەزانێ بۆ چارەسەرکردني قەيرانەکان بۆ دابين کردني پاوەجێيي و ئاسايش.

ميهمانپەرەست جەختيشي کرد کە ئەگەر توانا بەرەڤانييەکاني وڵاتاني ناوچە بەرز ببێتەوە و دەفرايەتييە سەربازييەکاني ئەم وڵاتانە بە هاوکاريي نێوانيان بکەوێتە خزمەت دابين کردني ئاسايشي ناوچە، ئەوا پاوەجێيي و ئاسايش دەستەبەر دەبێ.

ئامادەيي ئێرانيشي بۆ هەموو جۆرە هاوکارييەک لەم بوارەدا ڕاگەياند.

سه رچاوه:کوردپرێس