• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 278
  • یەكشەممه 19/9/1391
  • رۆژژمێر :

عەلي دائي بۆ جێگرەوەي زيکۆ

عەلي دائي ياريزاني پێشوي هەڵبژاردەي ئێران نزيکترين پاڵێوراوە بۆ ئەوەي ئەرکي راهێناني هەڵبژاردەي تۆپي پێي عێراق وەربگرێت.

ئاژانسي هەواڵي فارس بڵاويکردەوە، نەعيم سەدام ئەندامي يەکێتي تۆپي پێي عێراق نيەتي يەکێتييەکەياني ئاشکراکردوە، بۆ ئەوەي عەلي دائي کە چەند ساڵێکە وەک راهێنەر کار دەکات، لە شوێني زيکۆ ئەرکي راهێناني هەڵبژاردەي عێراق لە ئەستۆ بگرێت، بۆ پاڵەوانێتييەکاني خۆرئاواي ئاسياو جامي کەنداوي 21 کە لە بەحرەين دەکرێت.

عەلي دائي ياريزاني پێشوي هەڵبژاردەي ئێران نزيکترين پاڵێوراوە بۆ ئەوەي ئەرکي راهێناني هەڵبژاردەي تۆپي پێي عێراق وەربگرێت.

ئەمەش پاش شکستهێناني گفتوگۆکاني يەکێتي تۆپي پێي عێراق دێت لەگەڵ زيکۆي بەڕازيلي بۆ نوێکردنەوەي گرێبەستەکەي وەک راهێنەري هەڵبژاردەکە.

لەلايەکي ديکەوە سەلام شاکر، بەرگريکاري هەڵبژاردەي تۆپي پێي عێراق تەئکيدي کردوەتەوە، يەکێتي تۆپي پێي عێراق بەنيازە عەلي دائي بکاتە راهێنەري هەڵبژاردەکە.

سه رچاوه:http://sbeiy.com