ته‌کووزي قۆرئان له‌گه‌ڵ سرشت و ئه‌قڵ
قۆرئاني پيرۆز خۆي به کتێبي ڕێنمايي گستي و هه‌تاهه‌تايي بۆ کۆمه‌ڵگه‌ي مرۆفايه‌تي پێناسه کردووه بێ گۆمان يه‌کێک له بناغه‌کاني هه‌تاهه‌تايي بووني قۆرئان ، ته‌کووزي بووني ئه‌وه له‌گه‌ڵ سرشت و ئه‌قڵي مرۆفدا ؛ چونکوو ناکرێ کتێبێ که بۆ ڕێنمايي مرۆڤ هاتبێت و له لاييکه‌وه هاوئاهه‌نگ نه‌بێ له‌گه‌ڵ جيهاني سه‌رسوڕهێنه‌ر و قووڵدا ، و له لاييکي تريشه‌وه له‌گه‌ڵ گێاني مه‌له‌کوتي مرۆڤدا و هه‌وه‌ها ڕێنما بمێنێت ؟
قۆرئان ، به‌ڵگه‌ي په‌روه‌ردگار
قۆرئاني پيرۆز ئه‌گه‌ر ئيدعاييکي هه‌يه به به‌ڵگه‌يه ، و ئه‌گه‌ر بانگه‌شه ئه‌کات له تيشکي به‌ڵگه‌يه ؛ له‌به‌ر ئه‌وه ، خواي گه‌وره له قۆرئان وه‌کوو به‌ڵگه ناو ئه‌بات : « يا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جاءَكُمْ بُرْهانٌ مِنْ رَبِّكُمْ»[1]. حه‌زره‌تي موساي که‌ليم که له‌گه‌ڵ گۆچان و ده‌ستي سپي هات ، خوا به‌وي فه‌رموو ئه‌م دوو دوو مۆعجێزه دوو به‌ڵگه‌ي ڕوونن که هيچ گۆمانێک ناهێڵن .(2)
جياوازي قۆرئان له‌گه‌ڵ کتێبه ئه‌قڵيه‌کان له‌مه‌دايه که ئه‌و کتێبانه له به‌ڵگه‌ي وشک و په‌تي ئه‌قڵي پێک هاتوون به‌ڵام قۆرئاني پيرۆز يه‌که‌م جار له‌سه‌ر بنه‌ماي حێکمه‌ت ، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه پرسه‌کان ئه‌خاته به‌رده‌س و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش که بيريان ساکاره پرسه‌که له شێوازي نموونه‌دا باس ئه‌کات .
قۆرئاني پيرۆز ئه‌گه‌ر ئيدعاييکي هه‌يه به به‌ڵگه‌يه ، و ئه‌گه‌ر بانگه‌شه ئه‌کات له تيشکي به‌ڵگه‌يه ؛ له‌به‌ر ئه‌وه ، خواي گه‌وره له قۆرئان وه‌کوو به‌ڵگه ناو ئه‌بات : « يا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جاءَكُمْ بُرْهانٌ مِنْ رَبِّكُمْ»[1].
به‌ڵگه‌ي ته‌مانۆع له قۆرئاني پيرۆزدا
بۆ نمونه قۆرئاني پيرۆز ، سه‌باره‌ت به يه‌کتاپه‌ره‌ستي، به‌ڵگه‌ي ته‌مانۆع دێنێ : « لَوْ كانَ فِيهِما آلِهَةٌ إِلاَّ اللَّهُ لَفَسَدَتا»[3] ئه‌م به‌ڵگه له لاي ئه‌هلي حێکمه‌ت و که‌لام وه‌کوو به‌ڵگه‌ييکي قۆرس ده‌ناسرێت . ماناي ئه‌م به‌ڵگه ئه‌مه‌يه که ئه‌گه‌ر له درووس کردن و به‌ڕێوه‌بردني ئاسمان و زه‌وي ، دوو خوا ده‌سه‌ڵاتيان هه‌بێت ، جيهان به گه‌نده‌ڵي ده‌کێشێت . خوا ده‌فه‌رموێت : ته‌واشاي ئه‌م جيهانه بکه‌ن هيچ ناڕێک و پێکي و که‌م و کۆرتيک نابينن (4) دواي ئه‌وه ده‌فه‌رموێت : دوباره ته‌واشا بکه‌ن ، بزانن فتور و درزێک له‌م زه‌نجيره‌ي هۆکار و به‌رهۆه‌دا ده‌بينن؟ دوباره و جه‌ند باره ته‌واشا بکه‌ن ،هه‌رچه‌نده ته‌واشا بکه‌ي چاو و بيرۆکي تۆ ماندوتر ده‌بێ به‌ڵام جێگاييکي خاڵي و ناڕێک و پێکي له جهياهن بوونه‌وه‌ردا نابيني . (5) ئه‌م ئايه‌تانه به شێوه‌ي به‌ڵگه‌ييکي ڕوون و بێ گۆمان بۆمان ده‌رئه‌خه‌ن که له جيهاندا ته‌نيا يه‌ک خوا هه‌يه و ده‌سه‌ڵاتداري ئه‌کات ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌گه‌ر دوان بوونايه ، جيهان خراپ ده‌بوو .
قۆرئاني پيرۆز ئه‌م به‌ڵگه به‌رزه‌ي ته‌مانۆعه به شێوازي نموونه‌ييکي ساکار باس ئه‌کات . و ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر که‌سێکي خزمه‌تکار دوو مه‌ولا و سه‌رپرشتي ترشڕوي هه‌بێ و که‌سێکي تر خزمه‌تکاري يه‌ک مه‌ولا و سه‌رپرشتي خۆشڕو بێ ، ئايا بارودۆخي ئه‌م دوانه وه‌کوو يه‌که يان کاري خزمه‌تکاري يه‌که‌م خراپ و کاري خزمه‌تکاري دوه‌م چاکه ؟ (6) ئه‌گه‌ر ئه‌م جيهانه ڕێک و پێکه خاوه‌ني دوو خوا بێ وه‌کوو ئه‌و خزمه‌تکاره‌يه که دو مه‌ولا و سه‌رپرشتي ترشڕوي هه‌بێ که ئه‌و کاته تووشي سه‌ر لێشێواوي و دووبه‌ره‌کێ ئه‌بێت ، سا چونکوو ئه‌م جيهاني ڕێک و پێکه ده‌رئه‌که‌وێ که ته‌نيا يه‌ک خواي هه‌يه .
1] ـ سوره‌ي نيساء، ئايه‌تي 174.
[2] ـ سورة قصص، ئايه‌تي 32.
[3] ـ سوره‌ي ئه‌نبيا، ئايه‌تي 22؛
[4] ـ سوره‌ي ئه‌نبيا، ئايه‌تي 22.
[5] ـ سوره‌ي مۆلك، ئايه‌تي 3 و 4.
[6] ـ سوره‌ي زۆمه‌ر، ئايه‌تي 29؛
سه‌رچاوه : قۆرئان ده‌ر قۆرئان ـ ئايتۆ ڵڵا جه‌وادي ئامۆلي