• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 276
  • شەممه 11/9/1391
  • رۆژژمێر :

زنجيره‌ي موختارنامه

زنجيره‌ي تازه‌ي موختارنامه كه به‌م زووانه كاري دوبله‌كردنه‌وه‌ي به كوردي له لايه‌ن به‌شي دوبلاژي كه‌ناڵي سه‌حه‌ره‌وه كۆتايي پێ‌دێت‌و ئاماده‌ي په‌خش ده‌كرێت به‌رهه‌مي ده‌رهێنه‌ري به‌ناوبانگي ئێراني داوودي ميرباقرييه كه له دروست كردني زنجيره ئاييني و مێژووييه‌كاندا ده‌ستێكي باڵاي هه‌يه.

كاري به‌رهه‌مێناني ئه‌م زنجيره ئێرانيه نزيكه‌ي پێنج ساڵێكي خاياندووه واته له ساڵي 1383 ي كۆچيي هه‌تاوي ده‌ستي پێكراوه‌و له پوشپه‌ڕي ساڵي 1388ي كۆچيي هه‌تاوي كۆتايي پێ هاتووه.

له‌م زنجيره ئاييني‌مێژووييه‌دا نزيكه‌ي 110 ئه‌كته‌ري سه‌ره‌كي و 400 ئه‌كته‌ري لاوه‌كي ڕۆڵ ده‌گێڕن.ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كيه‌كاني ئه‌م زنجيره‌يه بريتين له "فه‌ريبۆرزي عه‌ره‌ب نيا"،"حامه‌دميرباقري"،"ڕه‌زا كيانيان"، "ڕه‌زا ڕويگه ري"،"فه‌رهاد ئه‌سلاني"،"داوود ڕه‌شيدي"،"ئه‌مين زنده‌گاني"،"مه‌هديي‌فه‌خيم زاده"، "په‌رويز پوور حسه‌يني"، "ژاله عۆلۆڤ"، "گه‌وهه‌رخه‌يرئه‌نديش"،"ئيلهام حه‌ميدي"،"ويشكا ئاسايش"،"نه‌سرين مۆقانلو"و"بێهنووش به‌ختياري". به‌سه‌رهاتي ئه‌م زنجيره‌يه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مي دواي ڕووداني كاره‌ساتي كه‌ربه‌لاو ڕاپه‌ڕيني موختاري سه‌قه‌في ناسراو به "ئه‌بووئيسحاق" به مه‌به‌ستي سه‌ندنه‌ونه‌وه‌ي تۆڵه‌ي خوێني شه‌هيداني ساراي كه‌ربه‌لا و به تايبه‌ت شه‌هيداني ماڵپاتي پێغه‌مبه‌ر درود و سه‌لامي خودايان له سه‌ربێ .

كاري به‌رهه‌مێناني ئه‌م زنجيره ئێرانيه نزيكه‌ي پێنج ساڵێكي خاياندووه واته له ساڵي 1383 ي كۆچيي هه‌تاوي ده‌ستي پێكراوه‌و له پوشپه‌ڕي ساڵي 1388ي كۆچيي هه‌تاوي كۆتايي پێ هاتووه.

به‌شي دۆبلاژي كه‌ناڵي ئاسمانيي سه‌حه‌ريش به‌سه‌رنجداني بايه‌خي ئه‌م كاره ئاييني و مێژووييه بۆ دوبله كردنه‌وه‌ي به كورديي هه‌وڵي داوه‌و له‌م بواره‌دا "موحه‌ممه‌د فه‌ره‌يدوني"سه‌رپه‌رشتي دۆبلاژي ئه‌م زنجيره‌يه بۆ هه‌رچي جوانتر ده‌رهێناني ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌وڵي داوه له هونه‌رمه‌ندان و دوبلۆرگه‌لێكي كارامه كه‌ڵك وه‌ربگرێت هه‌تا وه‌ك خۆي باسي ده‌كات"كاكڵ و ناوه‌رۆكي زنجيره كه بپارێزرێت و كارێك بكرێت كه هاوته‌ريب و هاوشاني ناوي زنجيره فيلمي موختارنامه بێت" ئه‌وده‌نگانه‌ي‌كه‌له‌نمونه كوردييه‌كه‌ي‌ئه‌م زنجيره‌يه‌دا ده‌بيسترێن جيا له خودي"موحه‌ممه‌د فه‌ريدوني" بريتين له هونه‌رمه‌ندان:عه‌زيزعه‌بباسي،هاشم شاوه‌يسي، په‌رويزحه‌بيبي،عه‌لائه‌ددين باباشه‌هابي،قادر دادخاه، ئازاد ئيبراهيمي ،چياباباميري،موژده تاهيري،نه‌سرين حاته‌مي، فه‌ره‌ح هومايونڕوز،فائيزه مه‌حمودي نه‌شميل كاكازاده. له‌كۆتايي دا له باره‌ي ناساندني ئه‌م زنجيره‌تازه‌يه‌كه كاري دۆبله‌كردنه‌كه‌ي به‌م زووانه كۆتايي پێ دێت ماوه‌ته‌وه بڵێين كه وه‌رگێڕاني ده‌قي فيلمه‌كه‌ش له لايه‌ن مو‌حه‌ممه‌دساڵحي  سووزه‌نيه‌وه  ئه‌نجامي گرتووه

سه رچاوه:

http://kurdish.sahartv.ir/