ئيمام حسێن؛ هێماي ته‌بايي موسڵمانان
بيرئانێني مێژوو له ڕێگاي زيندوو کردنه‌وه‌ي نه‌ريت و بۆنه‌کان، کارێکي په‌سند کراو و مرۆڤانه‌يه که ته‌واوي کۆمه‌ڵگاکان به ئۆگري و فه‌رهه‌نگي جياوازه‌وه هه‌وڵي تايبه‌تي بۆ ئه‌ده‌ن و حورمهتێکي زۆري بۆ دائه‌نێن. له لاي هه‌موو نه‌ته‌وه‌کاني جيهان باوه که ساڵوهگهڕي سه‌رکه‌وتنه نه‌ته‌وه‌ييه‌کان به فه‌خر و سهربهرزييهوه جه‌ژن ده‌گرن و به سهمبۆلي يه‌کگرتوويي نه‌ته‌وه‌يي خۆياني ده‌زانن که سهرهکييترين ئارمانجي داني پێناسه به‌خشي بير و بڕواکانه.
مرۆڤ ئه‌زموون گه‌لێ له مێژوو وه‌رده‌گرێت که په‌يوه‌ندي نهپچڕاوي له‌گه‌ڵ ژياني ئه‌ودا هه‌يه و تايبه‌ت به سهردهمێکي دياري کراو نييه؛ يا ئه‌وه‌ي که پێويستي به بابه‌تێک ئه‌بێت که بنه‌ماکاني له‌م زه‌مه‌نه‌دا به دي ناکرێ و ته‌نيا له ڕێگاي ميراته ههميشهييهکان و په‌رتووکي پرواتا و هزرمهندي ده‌ستده‌که‌وێت. که به‌شێکي ئه‌و مێژوويهيه ئێستاکه له به‌رده‌ستي مرۆڤدايه.
ئهتوانين بڵێين خوێندنه‌وه‌ي مێژوو کارێکي زۆر گرينگه و قازانجي بۆ ژياني مرۆڤ هه‌يه. له قورئاني پيرۆزدا هاتووه: "مێژوو و ژياني پێغه‌مبه‌ران و گه‌وره‌کاني ئايين ئه‌زموون و عيبرهته بۆ بيرمه‌ندان" هزر و ژيري وه‌کوو گه‌وهه‌ري رۆحانييهتي مرۆڤه که تواناي جياکردنه‌وه‌ي چاکه له خراپه‌ي پێ ده‌به‌خشێ و هه‌ميشه چراي رووناکي به‌خشي رێبازي مرۆڤه‌کانه تا گه‌يشتن به هه‌رمان.
له‌م فه‌رمووده‌ي کردگاري مه‌زن به‌و ئاکامه ده‌گه‌ين که بايه‌خي مێژوو له به‌ر ئه‌وه‌يه ئه‌زموون و وانهي لێوهربگيرێ که هزر و ئه‌ندێشه‌ي مرۆڤ وه‌جووڵه ده‌خات و ئه‌و نهگۆڕانهي کات و شوێنێکي تايبه‌ت له خۆ ناگرن و هه‌موو کات و شوێنه‌کان ده‌گرێته‌وه و ده‌يخاته به‌رچاو. هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته هۆي ئه‌وه که ئێمه به که‌سايه‌تييه مێژووييهکانهوه بلکێين؛ چوونکه جووڵه و گه‌شه‌ي ئه‌وانه به کات و سهردهمێکي تايبه‌ته‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو راسپاردهييهکه له زه‌ين و کردارياندا ڕه‌نگي داوه‌ته‌وه.
زيندوو کردنه‌وه‌ي بۆنه مێژووييه‌کان به سهرنجداني ئه‌زموونه‌کاني نه ته‌نيا کارێکي نه‌رێني نييه به‌ڵکوو ڕيشه‌ي له زيندوو کردنه‌وه مرۆڤييهکاندا هه‌يه.
له خاڵه به‌رچاوه‌کاني ئه‌م ڕووداوه ئه‌مه بوو که ئه‌و که‌سانه‌ي که خۆيان به ڕێبه‌ري موسڵمانان ده‌زاني نزيکترين خزمي ڕه‌سوولي خودا و ديندارترين که‌س به ديني ئه‌ويان به ناوي به‌ره‌ڤاني له ڕه‌سوول و ئايين شه‌هيد کرد.
دروشمي سه‌ره‌کي شۆرشي ئيمام حسێن دژايهتي له‌گه‌ڵ لادان له ديني باوه گه‌وره‌ي بوو. ئه‌و له‌و وتارهدانێکدا که ته‌واوي مێژوونوسان داني به ڕاستيدا ده‌نێن ڕايگه‌ياند: من بۆ رێنوێني ئوممه‌تي باوه‌گه‌وره‌م شۆڕشم کردووه و ده‌مه‌وێت فرمان بده‌م به چاکه و به‌رگري بکه‌م له خراپه. عاشوورا و شۆڕشي ئيمام حسێن(د-خ) کێشهيهکي تاکه‌که‌سي و خێڵي نييه. کێشه‌ي هه‌موو ئيسلامه و په‌يوه‌ندي به مهزهبێکي تايبه‌ته‌وه نييه. ئه‌م ڕووداوه کاتێ بوو که زۆربه‌ي بير و مه‌زه‌به‌کان بهدينههاتبوون.
سه‌ره‌کي ترين دڵنيگهراني ئيمام حسێن(د-خ) پاراستني ته‌واوي ئيسلام بوو. هه‌ر بۆيه پهيوهنداني ئيمام حسێن و عاشوورا به مهزهبێکي تايبه‌ته‌وه بێ وهفاييه ده‌ر حه‌ق ئيمام حسێن، چون ئه‌و نه ته‌نيا په‌يوه‌ندي نييه به مهزهبێکي تايبه‌ته‌وه به‌ڵکوو په‌يوه‌ندي هه‌يه به هه‌موو جيهاني ئيسلامه‌وه و ته‌نانه‌ت نوێنهيه که بۆ ته‌واوي جوانمێراني سه‌رتاسه‌ري مێژوو. نه شيعه ئه‌توانێ ئه‌و په‌يوه‌ند بدا به خۆيه‌وه نه سوننه ئه‌توانێ مه‌به‌ست و نيازي پيرۆزي ئه‌و جگه له زيندوو کردنه‌وه‌ي ئاييني ئيسلام بزانێ. به درێژايي مێژووي ناکۆکييهکاني دين، عاشوورا که‌م به‌ربه‌ره‌کانێ ترين ڕووداوي نێوان مهزهبهکانه له جيهاني ئيسلام‌دا.
مێژوودا ئه‌و که‌سانه که گه‌وره‌يي شۆڕشي که‌ربه‌لا و فيداکاري حسێن و يارانيان ڕێز لێ گرتووه که‌م نين:
"ويل دۆرانت" نووسه‌ري کتێبي مێژووي شارستانييه‌ت ده‌ڵێت: که‌ربه‌لا، شوێني کوشتني حسێن و هاوڕێياني بۆته زيارتگهيهک که هه‌ر ساڵ خه‌ڵکيش زۆر زياره‌تي ئه‌که‌ن و ڕێزي يادگاري عه‌لي و دوو منداڵه‌که‌ي حه‌سه‌ن و حسێن ئهگيردرێت.
"جورجي زه‌يدان"ي مه‌سيحي به نووسيني کتێبێک به ناوي کارهساتي که‌ربه‌لا و به که‌ڵک وه‌رگري له کتێبي مێژووي سهرتاي ئيسلام، شێوه‌يه‌کي شياوي له که‌ربه‌لا ئاشکرا کردووه.
"مه‌هاتما گاندي" ڕێبه‌ري سه‌ربه‌خۆيي هيند له سه‌ره‌تاي ڕزگاري هيند له ژير چهپۆکي چه‌وسێنه‌ران، شۆڕشي ئيمام حسێني به خه‌ڵک فێر کرد و وتي: من بۆ خه‌ڵکي ئه‌م وڵاته شتێکي نوێم نه‌هێناوه: ته‌نيا ئاکامي توێژينهوهکانم سه‌باره‌ت به مێژووي ژياني قاره‌ماني که‌ربه‌لام پێشکه‌شي خه‌ڵکي هيند کرد. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هيند ڕزگار بکه‌ين ده‌بێ ئه‌و ڕێگه بپێوين که حسێني کوڕي عه‌لي(د-خ) پێواي و شوێني ئه‌و بگرين.
"ئێدوارد براون" ڕۆژهه‌ڵات ناسي ئينگليزي، به به‌رز نرخاندي ڕووداوي که‌ربه‌لا ئه‌نووسێت: ڕۆحي شه‌هاده‌ت و فيداکاري و زويرکردني مه‌رگ ئهزموونێکي گه‌وره بوو بۆ دينداران و جوانمێران.
"جورج جێرداق" نووسه‌ري به ناوبانگي مه‌سيحي ئه‌ڵێت: يهزيد ميراتگري خراپييهکاني سه‌رده‌مي خۆي بوو و ته‌نانه‌ت له‌وانيش زياتر، هه‌موو کرده‌وه‌کاني شه‌يتان و گه‌نده‌ڵي و بێ ئه‌خلاقي و بێ ئابڕووي ئه‌خلاقي به‌رزي ئه‌و بوون.
يهزيد پيکهرهي شه‌هوه‌ت و هه‌وه‌س بوو و که‌س له ئه‌و بێ ئه‌خلاقتر نه‌بوو و که‌س له ئه‌خلاقي مرۆڤانه‌دا ته‌واوتر و باشتر له حسێن(د-خ) نه‌بوو که له‌و کاره‌ساته‌دا شه‌هيد بوو.
له قسه و ڕيوايه‌تي گه‌وره‌کاني مه‌زه‌به ئيسلامييهکانيشدا باس له که‌ربه‌لا کراوه چون که‌ربه‌لا ڕهنگدانهوهي به‌شێک له چه‌مک و مانا ئيسلامي نوێ هاتوو، بوو چون دوو وشه‌ي ئه‌خلاقي به‌رزي ئينساني و په‌ستي و بێ ئه‌خلاقي به باشي له‌م کاره‌ساته‌دا ئاشکرايه.
شۆڕشي عاشوورا له ڕاستيدا ته‌نيا گۆڕه‌پاني شه‌ڕ نه‌بوو به‌ڵکوو سه‌مبۆلێک له ته‌واوي گۆڕهپانهکاني به‌ربه‌ره‌کانێ بايه‌خي و دژه بايه‌خي مرۆڤه‌کانه به درێژايي مێژوو و جێگاي خۆيه‌تي به هۆي ڕاشکاوي و دلێري فهرموودهيهکي به ناوبانگي ئيمام شافيعي که پلهيهکي به‌رزي له نێوان سه‌رۆک مهزهبهکاندا هه‌يه.
به‌و فه‌رمووده ده‌قه‌که دووايي بێنم:
حسێن(د-خ) کوژراوێکي بێ گوناهه که کراسهکهي به خوێني سوور بوو و مه‌خابن که ئێمه له لايه‌که‌وه سه‌لام له بنه‌ماڵه‌ي ڕه‌سوولي خوا ده‌که‌ين و له لايه‌کي ديکه‌وه منداڵه‌که‌ي شه‌هيد ئه‌که‌ين و ئازاري ئهدهين. ئه‌گه‌ر گوناهي من دۆستي له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ي ڕه‌سوولي خودايه. من هيچ کات له‌و گوناهه په‌شيمان نابمه‌وه. بنه‌ماڵه‌ي ڕه‌سوولي خودا ڕۆژي په‌سڵان تکاکاراني منن و ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌وان دوژمنيم هه‌بێ گوناهێکي عه‌فوو نه‌کراوه.
گه‌وره‌يي که‌ربه‌لا و هاوڕێياني حسێن و قووڵايي کاريگه‌ري و به‌رزي مه‌عنه‌وي ئه‌و که‌سايه‌تييه بێ وێنه هۆي سه‌ربه‌رزي هه‌موو موسڵمانانه.
به هه‌بووني وا سه‌رمايه‌يه‌کي گه‌وره‌ي ديني شياو نييه له عاشووراي ساڵي 1437 کۆچي مانگي دا شه‌هيد بووني ئيمام حسێن له شيعهکاني جيهان سهرخۆشي بکه‌م؛ به‌ڵکوو به حورمه‌تي ئه‌م هه‌موو گه‌وره‌يي و خۆڕاگرييه ئه‌بێ شه‌هيد بووني ئيمام حسێن له هه‌موو موسڵماناني جيهان سهرخۆشي بکردرێت.
شێخ ڕه‌زا تاڵه‌باني ئه‌ڵێت:
لافت از عشق حسين است و سرت بر گردن است
عشقبازي سر به ميدان وفا افکندن است
گر هواخواه حسيني ترک سر کن چون حسين
شرط اين ميدان به خون خويش بازي کردن است
سه رچاوه:
کورد پرس