ته‌مه‌ني شياو بۆ ده‌سپێکردني په‌يره‌وه په‌روه‌رده‌ييه‌کان
له‌وێڕا که به پێي لێکۆڵينه‌وه ده‌روون ناسيه‌کان و فێرکاريه ئايينيه‌کان ، ده‌رکه‌وتووه که هۆکاره جۆراوجۆره ميراتي و ژێنێتێکي و حه‌تا شوێنکاريه‌کان له سه‌ره‌تاي درووسبوني تۆم له‌سه‌ر مرۆڤ کاريگه‌ري به‌رجاوي هه‌يه، ده‌بێ له سه‌رده‌مي هه‌ڵبژاردني هاوسه‌ر و حه‌تا به‌ر له‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ي که منداڵي داهاتوومان خاوه‌ني په‌روه‌رده‌ييکي چاک و شياو بێت ، پێشه‌کي و پيداويسته‌کان ئاماده بکه‌ين . (1)
تاقيکردنه‌وه ئه‌زمونيه‌کان ئه‌م ڕاستيه‌يان په‌سه‌ن کردووه که مرۆڤ له سه‌رده‌مي تۆڵه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌وروبه‌ري خۆي و ئه‌وده‌نگه جۆروجۆرانه‌ي که ئه‌يبيسێت هه‌ستياره و به تايبه‌ت له دايک و گۆته و هه‌ستي ئه‌و کاريگه‌ري ده‌گرێت .
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه، پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام به‌رگري کردووه له هاوسه‌رگيري له‌گه‌ڵ مرۆڤي ناشياو و ئه‌و منداڵانه‌ي که له‌وان په‌يدا ده‌بني له ده‌س ده‌رچوو و فێڕۆ ئه‌ژمار هێناوه .(2)
تاقيکردنه‌وه ئه‌زمونيه‌کان ئه‌م ڕاستيه‌يان په‌سه‌ن کردووه که مرۆڤ له سه‌رده‌مي تۆڵه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌وروبه‌ري خۆي و ئه‌وده‌نگه جۆروجۆرانه‌ي که ئه‌يبيسێت هه‌ستياره و به تايبه‌ت له دايک و گۆته و هه‌ستي ئه‌و کاريگه‌ري ده‌گرێت .
لێکۆڵينه‌وه‌ي ده‌روون ناسه‌کان پيشان ده‌دات که سه‌ره‌تاي درووس بووني هه‌ستي مه‌زهه‌بي له منداڵاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ته‌مه‌ني به‌ر له چوارساڵان و حه‌تا بڕێ جاريش له ته‌مه‌ني 2 تا 3 ساڵان ده‌رئه‌که‌وێت . منداڵ له ته‌مه‌ني 3 ساڵان ، زۆر خۆشي له نزا و سروودي مه‌زهه‌بي دێت ، ، له ده‌وروبه‌ري چوارساڵيدا ، کۆنجۆکۆڵي هه‌موو له‌شي منداڵ ده‌گرێت و سه‌باره‌ت به ڕاستيه‌کاني جيهان و خوا پرسيار ده‌کات . ئه‌و بڕگه ، ته‌مه‌ني سرۆشتي منداڵه بۆ وه‌رگرتني ماناي خۆدا . هه‌ستي مه‌زهه‌بي به به‌رز بوونه‌وه‌ي ته‌مه‌ني منداڵ زياتر ده‌رئه‌که‌وێت و له شه‌ش ساڵاندا به ڕووني ئه‌توانين کرده‌وه ئايينيه‌کاني منداڵ ببينين .(3) ئيمام باقر (ر.خ) له حه‌ديسێکدا باسي ئه‌رکي په‌روه‌رده‌يي سه‌رپرشت بۆ په‌روه‌رده‌کردني منداڵ له ته‌مه‌ني 3 ساڵان ده‌کات :
له ته‌مه‌ني 3 ساڵاندا وشه‌ي يه‌کتاپه‌ره‌ستي«لا اله الا الله » فێري منداڵ بکه‌ن و له چوارساڵيدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رێتي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ئاشناي بکه‌ن و له پێنج ساڵيدا ڕووي بکه‌نه قيبله و فێري کڕنووسي بکه‌ن . له شه‌ش ساڵيدا کڕنووش و سۆژده‌ي به ته‌واوي فير بکه‌ن و له حه‌وت سڵيدا ده‌س نوێژ و نوێژي به ته‌واوي فير بکه‌ن .
1. عه‌لي قائمي، نگرش و رفتار ديني در دانش آموزان، بڵاوکراوه‌ي ئه‌ميري، تاران، 1374، ل 83 .
2. مه‌حمه‌د کۆڕي ياقوب کۆله‌يني، فروع کافي، دار الکتب الاسلامي، چاپي 3، 1367، ب 6، ل 44 .
3. عه‌لي قائمي، پرورش مذهبي و اخلاقي کودکان، ل 32 و 34 .