په‌سه‌ندکراوه‌کاني کۆڕبه‌ندي هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێداني پێوه‌ندييه‌کان ده‌کات
پارێزگاري کرماشان له خواستي به‌رپرساني ئێراني و هه‌رێمي کوردستان بۆ په‌ره‌پێداني هه‌رچي زياتري پێوه‌ندييه ئابووري و بازرگانييه‌کاني نێوان هه‌ردوولا هه‌واڵيدا.
سه‌ييد دادوه‌ش هاشمي، پارێزگاري کرماشان به ئاماژه‌دان به به‌ڕێوه‌چووني کۆڕبه‌ندي په‌ره‌پێداني هاوکاري بازرگاني و ئابووري ئێران و هه‌رێمي کوردستان له شاري هه‌ولێر ڕايگه‌ياند: به‌رپرساني هه‌رێمي کوردستان و کۆماري ئيسلامي ئێران له‌م کۆڕبه‌نده ئاماده‌يي خۆيان بۆ په‌ره‌پێداني پێوه‌ندييه بازرگاني و ئابوورييه‌کان ده‌ربڕيوه.
به وته‌ي هاشمي له‌و کۆڕبه‌نده‌دا چه‌ند دانيشتنێکي ئابووري به ئاماده‌بووني عه‌لي سه‌عيدلوو، جێگري سه‌رۆک کۆماري ئێران بۆ کاروباري نێونه‌ته‌وه‌يي و به‌رپرساني هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو و تێيادا پرسي چاره‌سه‌رکردني کێشه‌ي هه‌نارده‌کان و ئاسانکاري بۆ سه‌رمايه‌دانه‌ري هاوبه‌ش و چاره‌سه‌رکردني کێشه‌کاني ئه‌م بواره خرانه به‌ر باس و لێکدانه‌وه و ده‌ستکه‌وتي باشيش وه‌ده‌ست خرا.
هاشمي کردنه‌وه‌ي بازاڕي سنووري تيله‌کۆي سه‌رپێڵي زه‌هاو، دامه‌زراني تاقيگه له سنووري شۆشمێ، دابين کردني خزمه‌تگوزاري پێويست له‌سه‌ر سنووره‌کان، بنياتناني شارۆچکه‌ي پيشه‌سازي هاوبه‌ش و ئاسانکاري گواستنه‌وه‌ي کاڵاکاني به ده‌ستکه‌وته‌کاني کۆڕبه‌ندي هه‌ولێر ڕاگه‌ياند.
پارێزگاري کرماشان بڕيار و په‌سه‌ندکراوه‌کاني کۆڕبه‌ندي هه‌ولێري به ده‌رفه‌تێک بۆ په‌ره‌پێداني هه‌مه‌لايه‌نه‌ي پێوه‌ندييه ئابووري و بازرگانييه‌کاني نێوان کرماشان و هه‌رێمي کوردستان و له به‌رژه‌وه‌ندي خه‌ڵکي ناوچه‌که لێکدايه‌وه.
هاشمي به هه‌واڵنێري کوردپرێسي ڕاگه‌ياندله ديداري مه‌سعوود بارزاني، سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان وتويه‌تي ئێستا کاتي ئه‌وه هاتووه زامه‌کاني سه‌رده‌مي سه‌ددام ساڕ‌ێژ بکرێن و ئه‌مه‌ش له‌لايه‌ن هه‌رێم و کۆماري ئيسلامي ئێرانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
شياوي ئاماژه‌يه کۆڕبه‌ندي په‌ره‌پێداني هاوکاري ئابووري کۆماري ئيسلامي ئێران و هه‌رێمي کوردستاني عێراق له ڕۆژاني 12 تا 14ي نۆڤيمبێر/ 22 تا 24ي گه‌ڵاڕێزان به ئاماده‌بووني به‌رپرساني هه‌ردوولا له شاري هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
سه رچاوه:کورد پرس