ده‌نگدانه‌وه‌ي کۆنگره‌ي گفتوگۆي سووريا له تاران
به‌ڕێوه‌چووني گفتوگۆي نيشتيمانيي سووريا له تاران بۆته ڕۆژه‌ڤێکي گرينگي ڕاگه‌يێنه‌رييه‌کاني جيهان و ده‌نگدانه‌وه‌ي به‌ربڵاوي لێکه‌وتۆته‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: به مه‌به‌ستي پێکهێناني هاوده‌نگي و ئاشته‌وايي نيشتيمانيي له سووريا به به‌شداريکردني زۆرينه‌ي به‌رهه‌ڵستکاران و به‌رپرساني ده‌وڵه‌تي سووريا گفتوگۆي نيشتيمانيي سووريا له شاري تاراني پايته‌ختي ئێران به‌ڕێوه‌چوو و ده‌نگدانه‌وه‌يه‌کي به‌ربڵاويشي له ڕاگه‌يێنه‌رييه‌کاني جيهان لێکه‌وتۆته‌وه.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ي واشنتۆن پۆست به ئاماژه‌دان به دروشمي ئه‌م کۆبوونه‌وه (نا بۆ توندوتيژي به‌ڵێ بۆ ديموکراسي) نووسي: 200 سياسه‌توان و هه‌ڵسووڕاوي سياسي له سووريا و وڵاتاني ناوچه به مه‌به‌ستي دۆزينه‌وه‌ي ڕێگه‌چاره‌ي قه‌يراني سووريا له شاري تاران، پێکه‌وه وتووێژ ده‌که‌ن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌يه ئاماده‌بووني نوێنه‌راني زۆرينه‌ي وڵاتان و له‌وانه چين و ڕووسياي به خۆياي تواناي ئێران بۆ چاره‌سه‌ري ئه‌م قه‌يرانه وه‌سف کرد.
ماڵپه‌ڕي حه‌وته‌نامه‌ي تايم ڕاپۆرتێکي له‌سه‌ر ئه‌م کۆبوونه‌وه‌يه بڵاو کرده‌وه و تێيادا به ئاماژه‌دان به ئاماده‌بووني عه‌لي حه‌يده‌ر، وه‌زيري ئاشته‌وايي نه‌ته‌وه‌يي سووريا تيشکي خستۆته سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کاني کۆماري ئيسلامي که له‌لايه‌ن عه‌لي ئه‌کبه‌ر ساڵحي، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕاگه‌يێندرا، تايم کۆبوونه‌وه‌ي تاراني به کاردانه‌وه‌يه‌ک له به‌رانبه‌ر کۆنفڕانسي دۆحه‌ي قه‌ته‌ر لێکدايه‌وه.
ئاماژه‌شي داوه‌ته کۆنفڕانسي پێشووي ئێران که به ئاماده‌بووني نوێنه‌راني 30 وڵاتي جيهان له شاري تاران سه‌باره‌ت به قه‌يراني سووريا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ي ڕاگه‌يێنه‌رييه‌کاني تورکيا گرينگي تايبه‌تيان داوه‌ته مژاري گفتوگۆکاني تاران و له‌مباره‌وهT.R.T haber نووسي: وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕايگه‌ياندووه به مه‌به‌ستي چاره‌سه‌ري قه‌يراني سووريا چه‌ند نامه‌يه‌کي ئاڕاسته‌ي عه‌ره‌بستان، تورکيا و ميسر کردووه و داواي ئه‌وه‌ي کردووه هه‌موان ڕێ بده‌ن خه‌ڵکي سووريا به خواست و ئيراده‌ي نه‌ته‌وه‌يي خۆيان و به بێ ده‌ستێوه‌رداني وڵاتاني بێگانه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.