ئاسه‌واره‌کاني پێشه‌کاري ئافره‌ت
ئاسه‌واره ئه‌رێنيه‌کاني پێشه‌کاري :
- الف : پێشه‌کاري ئافره‌ت ئه‌بێته هۆي چوونه‌سه‌ره‌وه‌ي ئاگاداري و ڕوانگه‌ي کۆمه‌ڵايه‌تي ئه‌و ، بڕوا به خۆ بوون ،پێشکه‌وتن ، سه‌ربه‌خۆيي بيري و گياني .
- ب : به‌رزبوونه‌وه‌ي پێگه‌ي ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگه .
- ج : چوونه‌سه‌ره‌وه‌ي تواناي به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي ئافره‌ت ، که ئه‌مه‌ش يارمه‌تي زۆر ئه‌دات به بڕيارداني بنه‌مايي له بنه‌ماڵه‌دا .
- د : که‌ڵک وه‌رگرتن له کاتي بێکاري و به‌رگرێ له زيان وه‌رگري کۆمه‌ڵايه‌تي به هۆي هه‌ژاري و که‌م ده‌سي به تايبه‌ت له ئافره‌تي ته‌ڵاق دراو و بێوه‌ژندا .
- ه : يارمه‌تي ئابووري به بنه‌ماڵه .
- ي : يارمه‌تي به گه‌شه‌يي و سڵامه‌تي ڕۆح و گيان و به‌رگري له خه‌مۆکي به هۆي بێکاري و يه‌ک جۆري و بێ گۆڕاني ژياني ڕۆژانه .
ئاسه‌واره نه‌رێنيه‌کاني پێشه‌کاري :
له ئاسه‌واره نه‌رێنيه‌کاني پێشه‌کاري ئافره‌ت ئه‌مه‌يه که به هۆي ئيش و فرماني زۆره‌وه دايک زياني له‌شي و گێاني زۆري پێي ئاگات له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که له‌سه‌ر فرمان به هۆي ده‌رگيري کۆمه‌ڵايه‌تي و به‌ربه‌ره‌کێي سه‌ر کار تووشي ناڕه‌حه‌تي له‌شي و گێاني و ده‌رووني ده‌بن .
يه‌کێکي تر له ئاسه‌واره نه‌رێنيه‌کاني پێشه‌کاري ئافره‌ت دابين بووني پێداويستي ماڵي ئافره‌ته که ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچي له قۆناغي هه‌وه‌ڵدا زۆر چاک و ئه‌رێني ده‌نوێنێ به‌ڵام له ڕاستيدا ئافره‌تێ که پێداويستي ماڵي نه‌بێ که‌متر مه‌يلي بۆ پێک هێناني ژياني هاوسه‌ري هه‌يه هه‌ر به‌وجۆره که ئه‌گه‌ر پياو پێداويستي ڕه‌گه‌زي و سێکسي له خۆي‌دا نه‌بينێ ژياني هاوسه‌ري پێک ناێينێ که ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌سته له هه‌ردوو لايه‌ن ده‌بينين و به‌م هۆيه‌وه ژمارده‌ي ته‌ڵاق و جيابوونه‌وه زۆر ڕۆێشتوه‌ته سه‌ر .
له ئاسه‌واره نه‌رێنيه‌کاني پێشه‌کاري ئافره‌ت ئه‌مه‌يه که به هۆي ئيش و فرماني زۆره‌وه دايک زياني له‌شي و گێاني زۆري پێي ئاگات له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که له‌سه‌ر فرمان به هۆي ده‌رگيري کۆمه‌ڵايه‌تي و به‌ربه‌ره‌کێي سه‌ر کار تووشي ناڕه‌حه‌تي له‌شي و گێاني و ده‌رووني ده‌بن.
پێشه‌کاري ئافره‌ت به‌ربه‌ره‌کێي له نيوان ژن و شوودا درۆست ده‌کات و لا ئاکامدا هاوبيرێ و هاودڵي ئه‌وان زيان ده‌بينێت ، چونکوو پياو وه‌کوو باوکي بنه‌ماڵه ، نان هێنه‌ري ماڵ ئه‌ژمار دێت و ئه‌گه‌ر ژنيش پيشه‌ي نان هێنه‌ري ماڵ بگرێته ئه‌ستۆ له نێوانياندا به‌ربه‌ره‌کێ درووس ئابێت و ئيتر ناتوانن وه‌کوو هاوبه‌ش ته‌واشاي يه‌کتر بکه‌ن . و شوێنکاري ژيانيان وه‌کوو شوێنکاري فرمان و پيوه‌نديان وه‌کوو پێوه‌ندي دووهاوکاري لێي دێت .
سه‌رچاوه :
شه‌ميمي نه‌رجێس