کێشه‌ي بنه‌ماڵه
يا ايها الذين امنوا قوا انفسکم و اهليکم نارا و وقودها النار و الحجاره عليها ملائکه غلاظ شداد لا يعصون الله ما امرهم و يفعلون يۆمرون . ( سووره‌ي پيرۆزي ته‌حريم ئايه‌تي 6 )
واته : ئه‌ي بڕواداران ، خۆتان و بنه‌ماڵه‌تان له ئاگرێ که هێزمه‌کاني مرۆڤ و به‌رده بپارێزن ، ئاگرێ که فريشته‌ي به زه‌بر و زه‌نگ و تۆندوتێژي پێ ڕاده‌گه‌ن ؛ خوا چۆنيان فه‌رمان بدا، له فه‌رماني ده‌رناچن و هه‌رچي به‌واني ده‌سپێرێ به جێي دينن .
له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا خواي گه‌وره ئه‌رکێکي گرنگي ناوه‌ته سه‌رشان بڕواداران و چه‌تڕيکي مه‌عنه‌وي ده‌گرێته سه‌ر ژياني خۆ و بنه‌ماڵه‌دا . سه‌رنج ڕاکێشه که ئه‌م ئه‌رکه به وشه‌ي "قو" هاتووه که به ماناي " بپارێزن" ه که جۆرێ له وريا کردنه‌وه‌يه . وه‌کوو ئه‌وه‌ي که مه‌ترسێيکي گه‌وره له به‌رده‌مدايه که خواي گه‌وره به‌و شێوه پته‌و و مه‌حکه‌م ئه‌و وشه‌يه‌ي به‌کار هێناوه .درێژه‌ي ئايه‌ته‌که بابه‌ته‌که ڕوون ئه‌کات . ئايينيه. به‌ڵێ مه‌ترسێيکي گه‌وره له به‌رده‌مدايه که دنيا و دووارۆژي مرۆڤ به با ئه‌دات . مه‌ترسي ، ده‌رچوون له ياساي ئيسلام و دوورکه‌وتنه‌وه له فێرکاريه ئايينيه‌کان . ئه‌وه‌ش نه ته‌نيه بۆ خۆي به ته‌نيايي به‌ڵکه بۆ بنه‌ماڵه‌شي . خواي گه‌وره هه‌روه‌ها به‌رپرسايه‌تي ژيان و کاروباري مادي بنه‌ماڵه‌ي به ئه‌ستۆي پياوي ماڵ ناوه ، کاروباري مه‌عنه‌ويشي لێ داوا ده‌کات .ئه‌رکي پياوه شه‌رعه‌ن که ناو ماڵ و بنه‌ماڵه‌که‌ي له چڵکني تاوان ، نافه‌رماني و گه‌نده‌ڵي بپارێزێت و دڵ و گێاني خۆي و هاوسه‌ر و منداڵه‌کاني ئاماده بکا بۆ ده‌ستوور و ئه‌حکامي ئايين .
وشه‌ي جواني " بپارێزن" ئاماژه به‌مه‌يه که ئه‌گه‌ر ئه‌ندامي بنه‌ماڵه ده‌ستيان لێ به‌ردرێت و به‌ره‌ڵا بکرێن ، به‌ره‌و ئاگي دۆزه‌خ ده‌چن و ئه‌وه ئه‌رکي پياوي ماڵه که ده‌بێ هه‌م خۆي و هه‌م بنه‌ماڵه‌ي به‌ره‌و چاکه ببات .ئه‌گينا له ڕۆژي پسڵاندا به‌رپرسه و پرسياري لێ ده‌کرێت . هه‌ر به‌و جۆره که له لێ گه‌ڕانه‌وه‌ييکدا هاتووه که له ڕۆژي پسڵاندا ژن و منداڵي مرۆڤ له‌به‌ر دادوه‌ري خواي مه‌زن به‌ر شوو يان باوکي خۆيان ده‌گرن و شکاتي لێ ده‌که‌ن . و ئه‌ڵێين که ئه‌ي خۆدايا ئه‌م پياوه له دنيادا جگه به ماديات و کاروباري دنيا به شتێکي ديکه بيري نه‌ده‌کرد و سه‌باره‌ت به کاروباري ئاييني بنه‌ماڵه‌ي کۆتايي ده‌کرد .
اللهم اجعل عواقب امورنا خيرا
هه‌ڵبژێرراو له کتێبي " پيامبر اعظم و مسائل خانواده "
نووسه‌ر : " مه‌سعوود سه‌في ياري "