کاريگه‌ري زه‌رده‌چێۆه له‌سه‌ر خانه‌کاني شيرپه‌نجه
ماده‌ييکي کيمياوي له نێو چێشته خۆشکه (زه‌رده‌چێۆه) هه‌يه که ئه‌توانێت خانه‌کاني شيرپه‌نجه له نێوبه‌رێ .
هه‌ر له کۆنه‌وه گۆمان ده‌کرا ئه‌م ماده‌يه که ناوي "کرکامين "ه تايبه‌تمه‌ندي شيفاداني هه‌بێت و ئێستاش له‌سه‌ري تاقيکاري ئه‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردني ئارترۆز و حه‌تا نه‌خۆشي له‌بيرچوونه‌وه .
تاقيکاري نوێ له لايه‌ن ده‌سته‌ييک له سه‌نته‌ري لێکۆڵينه‌وه‌ي شيرپه‌نجه‌ي کۆرک نيشان ئه‌دات که ئه‌م ماده ئه‌توانێت خانه‌کاني شيرپه‌نجه‌ي سۆرينچک له تاقيگه له نێوبه‌رێ .
پسپۆڕاني شيرپه‌نجه گۆتيان که ئه‌م ده‌سکه‌وته نوێانه که له «ژورنال شيرپه‌نجه‌ي بريتانيا» شيکراوه‌تۆ ، ئه‌توانێ يارمه‌تي پزێشکه‌کان بدات بۆ به ده‌س هێناني چاره‌سه‌رکردني نوێ .
دۆکتور شارۆن مه‌کنا و ده‌سته‌ي ژێر سه‌رپه‌ره‌شتي ئه‌و بۆيان ده‌رکه‌وت که کرکامين 48 کاتژمێر دواي ڕۆێشتنه نێو له‌ش ده‌س ئه‌کات به کۆشتني خانه‌کاني شيرپه‌نجه .
کرکامين ئه‌بێته هۆي ناردني نيشانه‌ي مه‌رگبار به شێوه‌يي که خانه‌کان ده‌س ئه‌که‌ن به خواردني خۆيان .
به وته‌ي دۆکتور شارۆن مه‌کنا زۆر پێشتر ده‌يانزاني که تێکڵاوه سرۆشتيه‌کان خۆ به خۆ تواناي چاره‌سه‌رکردني ئه‌و خانه خه‌وشدارانه‌ي که شيرپه‌نجه‌يي بوون هه‌يه .
دۆکتور لسلي واكر ، به‌ڕێوه‌به‌ري زانياري شيرپه‌نجه له ڕێخراوه‌ي لێکۆڵينه‌وه‌ي شيرپه‌نجه‌ي بريتانياش گۆتي : ئه‌مه‌لێکۆڵينه‌وه‌ييکي سه‌رنج ڕاکێشه که ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه بتوانين له‌و ماده‌ي که له نيو زه‌رده‌چێۆه هه‌يه ده‌رمانێک بۆ چاره‌سه‌ر کردني شيرپه‌نجه‌ي سۆرينچک درووس بکه‌ين .
ئه‌و ئاماژه‌ي کرد : گيرووده‌يي به شيرپه‌نجه‌ي سۆرينچک له ده‌هه‌ي 70 تاکو ئێستا 50% به‌رز بووته‌وه و گۆمان ئه‌کرێ که ئه‌م زۆربوونه‌ش به هۆي قه‌ڵه‌وي، خواردنه‌وه‌ي ئه‌لکۆل و نه‌خۆشي ترش کردن بێت .
شياوي باسه که هه‌ر ساڵه تووشبووني نزيکه‌ي 7800 که‌س به شيرپه‌نجه‌ي سۆرينچک له بريتاناي ده‌رئه‌که‌وێت . ئه‌م جۆره شيرپه‌نجه‌يه شه‌شه‌مين هۆي مه‌رگ به هۆي شيرپه‌نجه‌يه که نزيکه‌ي 5% قۆربانياني شيرپه‌نجه له بريتانيايه .
www.kayhannews.ir