کاريگه‌ري ڕاگه‌ياندنه‌کان له په‌روه‌رده‌کردني ئاکار
به‌ربڵاوي و کاريگه‌ري ڕاگه‌ياندنه‌کان وه‌کوو په‌رتووک ، گۆڤار،کۆي چاپهمهنيهکان، ده‌نگ و ڕه‌نگ، ويدئۆ، سهدهلايت و ئينترنێت؛ ئه‌مڕۆژه له هيچکه‌س شاراوه نيه .له ئامانجه‌کاني ڕاگه‌ياندنه : فێرکاري و په‌روه‌رده، ڕامان (کلتوور سازي) ڕێنمايي و ڕێنوێني، بردنهسهرهوهي ئاگاييهکان و ... . ئه‌ڵبه‌ت پێويسته له نێو هه‌موو ئه‌م ئامانجانه ، ئامانجي په‌روه‌رده هه‌بێت . ڕاگه‌ياندنه‌کان له ڕهههندي جۆراوجۆر ئه‌توانن گه‌نجه‌کانمان په‌روه‌رده بکه‌ن :
1- بانگه‌شه کردن بۆ بايه‌خه ئاکاريه‌کان : ڕاگه‌ياندنه‌کان ئه‌توانن به بانگه‌شه کردن بۆ چاکه و چاکهکاري بايه‌خه ئاکاريه‌کان گه‌نجه‌کان په‌روه‌رده بکه‌ن . ئه‌م پرسه‌ش ئه‌توانێ به شيوازي ڕاسته‌وخۆ بێت وه‌کوو گۆتار،ده‌رس و ... يان به شێوازي ناڕاسته‌وخۆ بێت وه‌کوو فيلم و چيرۆک و ...هتد.
فێرکاري و په‌روه‌رده، ڕامان (کلتوور سازي) ڕێنمايي و ڕێنوێني، بردنهسهرهوهي ئاگاييهکان و ... .
2- په‌روه‌رده‌کردني هيزي ڕامان : په‌روه‌رده‌کردني هيزي ڕامان يه‌کێکه له ڕێگاکاني په‌روه‌رده‌کردني ئاکار . ڕاگه‌ياندنه‌کان ئه‌توانن به تێڕاماني درۆست و چاک‌سازي بيره هه‌ڵه‌کان، هيزي ڕامان گه‌نجه‌کان به‌رز بکه‌نه‌وه .
3- شێوازي په‌ندوه‌رگرتن : بۆ نموونه ڕاگه‌ياندنه‌کان به ئاگادار کردنه‌وه‌ي گه‌نجه‌کان سه‌باره‌ت به داهاتووي زۆرخراپي گه‌نده‌ڵي، گيرۆدهيي، بێ به‌ند وباري و ... ئه‌توانن گه‌نجه‌کان په‌روه‌رده بکه‌ن .
4- په‌روه‌رده‌کردني بڕوا : بڕوا به خواي مه‌زن ، يه‌که‌م بناغه‌ي په‌روه‌رده‌کردن و گرنگترين بنه‌ماي سه‌ره‌کي له جيهان بيني و نيزامي بير و ڕامانه له فێرکاري و په‌روه‌رده‌کردندا .
5- فێرکاري و چاک‌سازي کرده‌وه کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان : ڕاگه‌ياندنه‌کان ئه‌توانن به پڕۆگرامي جۆراوجۆر و به شێوازي ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ، شێوازي کرده‌وه‌ي کۆمه‌ڵايه‌تي فێر گه‌نجه‌کان بکه‌ن و کرده‌وه هه‌ڵه کۆمهڵايهتيهکانيان ڕاست بکه‌نه‌وه . ئاداب و نه‌ريته‌کاني هه‌ڵسوکه‌وت و کارامهيي پێوه‌نديه کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان له سه‌ر بنه‌ماي ڕوانگه‌ي خوايي و مرۆڤايه‌تي فێريان بکات .
6- له هه‌موو ژياندا مڕۆڤ خاوه‌ني ڕهههندي جۆراوجۆري ده‌روون ناسي ، سۆزي، ئابووري ، به‌نده‌گي ، کۆمه‌ڵايه‌تي و .... ڕاگه‌ياندنه‌کان ده‌بێ له هه‌موو بوارێک‌دا ڕوانگه بده‌نه مرۆڤه‌کان و له ڕێگاي فێرکاري درۆست و توێژينه‌وه‌ي کێشه‌کاني لاوه‌کان و پيشانداني ڕێچاره ، توانابهخشي و پێداويستي ژيان (مادي و مه‌عنه‌وي) مرۆڤه‌کان په‌روه‌رده بکه‌ن له لايه‌ني جۆراوجۆره‌وه و مرۆڤه‌کان ئاگاتر بکه‌ن سه‌باره‌ت به ئامانجي ژيان و ئاشنايان بکه‌ن له‌گه‌ڵ کێشه و مهترسيهکاني ڕێگا .
سه‌رچاوه :
اخلاق اسلا‌مي، ئه‌حمه‌د دهيلهمي و مه‌سعود ئازه‌ربايجان، ل 295، بڵاوکراوه‌ي معارف، 1377.
والدين و مربيان مسئول، ره‌زا فهرهاديان، ل 28، بوستان كتاب، 1382.