ياساي گشتي له خه‌تي فارسيدا
1- پاراستني ڕواڵه‌تي خه‌تي فارسي
له‌وه‌يڕا که خه‌ت ده‌ورێکي بنه‌مايي هه‌يه له دابين کردن و پاراستني يه‌ک گرتوويي کلتووردا، نابێ شيوازێک هه‌ڵبژێرين که ڕواڵه‌تي خه‌تي فارسي به جۆرێ بگۆرێ که هيچێکي له‌وه نه‌چێ که به جێ ماوه له پاشه‌که‌وتي کلتووري زماني فارسي و له ئاکامدا نووسراوه کۆنه‌کان بۆ چێني ئه‌مڕۆ ڕانه‌هاتوو و نه‌ناسراو بێت و چيني داهاتوو له که‌ڵک وه‌رگرتن له نووسراوه خه‌تيه‌کان و چاپه‌مه‌نيه کۆنه‌کان تووسي کێشه‌ي جدي بن و ناچار بن به فێرکاري جيا .
2- پاراستني سه‌ربه‌خۆيي خه‌ت
خه‌تي فارسي نابێ شوێنکه‌وتووي خه‌تي زمانه‌کاني تر بێ و حه‌تمه‌ن و هه‌موو کات شوێنکه‌وتووي خه‌تي عه‌ره‌بي بێ . ئه‌ڵبه‌ت له که‌ڵک وه‌رگرتن له ئايه‌تي قۆرئاني پيرۆز ڕێزماني قۆرئاني به‌رچاو ئه‌گيرێت .
3- هاوتايي نووسراوه و گۆتراو
تێده‌کۆشرێت تا ئه‌و جێگه‌ي ئه‌کرێت و تايبه‌تمنديه‌کاني خه‌تي فارسي ئيزن ئه‌دات، نووسراوه له‌گه‌ڵ گۆتراودا هاوتا و به‌رامبه‌ر بێ .
4- به‌ربڵاوي ياسا
تێده‌کۆشرێت که ياساي ڕێنووس به جۆرێ بێ که هه‌ڵاوردني تێدا نه‌بێ ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که هه‌ڵاوردن خۆي ياسايي بێت يان هه‌ڵاوردنه‌کان بابه‌تێکي دياريکراو بن .
5- ئاساني نووسين و خۆێندنه‌وه
ياسا ئه‌بێ به شێوه‌ييک بێ به هۆي ئه‌و نووسين و خۆێندنه‌وه ئاسانتر بکات ، واته تا ئه‌و جێگه‌ي ڕێگاي هه‌يه ، ياساکان بپارێزرێن ، پاراستني ياسا گرێ‌دراو به مانا و هێماييک نه‌بێ .
6- ئاساني فێرکاري ياسا
ياسا ئه‌بێ به جۆرێک ڕێ بخرێت که فێربوون و به‌کار هيناني تا ئه‌و جێگاييه‌ي ئه‌کرێ بۆ گشتي ئاسان بێت .
7- مه‌ودانان و سنووردانان بۆ وسه‌کان به مه‌به‌ستي پاراستني سه‌ربه‌خۆيي وشه و درووس خۆێندنه‌وه
مه‌ودا خستن له نێوان وشه‌کان ، چ تاک و چ تێکه‌ڵاو ، کارێکي پێويسته که ئه‌گه‌ر به‌رچاو نه‌گێرێت ئه‌بێته هۆي خراخۆێندنه‌وه و ناڕووني مانا . به‌کار هێناني ئه‌م نيم مه‌ودايه ، به تايبه‌ت له ده‌ستنووسه‌کاندا ، سه‌خته و به‌م بۆنه‌وه مه‌يليه و ئه‌کرێت ناڕووني خۆێندنه‌وه له پێکهاته‌کان وه‌کوو خێره‌دوه‌رزى به تاتي کردن چاره‌سه‌ر بکرێت .
خه‌تي فارسي نابێ شوێنکه‌وتووي خه‌تي زمانه‌کاني تر بێ و حه‌تمه‌ن و هه‌موو کات شوێنکه‌وتووي خه‌تي عه‌ره‌بي بێ . ئه‌ڵبه‌ت له که‌ڵک وه‌رگرتن له ئايه‌تي قۆرئاني پيرۆز ڕێزماني قۆرئاني به‌رچاو ئه‌گيرێت .
زماني فارسي ئه‌مڕۆ
هێندێک له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن که ئه‌ده‌بي فارسي له چه‌رخي مه‌شرووته به دوواوه جياوازه له ئه‌ده‌بي فارسي چه‌رخي قاجار و سه‌فه‌ويه و به‌ر له‌وه و به تايبه‌ت به پێکهێناني کۆزمان و ده‌س به‌کاربووني بزووتنه‌وه‌ي وه‌رگێڕان له ئێران چه‌رخێکي نوێ له زماني فارسيدا به دي هاتووه که ڕوتێکردنێکي کاريگه‌رتري هه‌يه به‌ره‌و پاڵاوته کردني زماني فارسي له ده‌سته‌واژه و چه‌مکي گرژي زماني عه‌ره‌بي .
له سه‌ده‌کاني دوواييدا ، زماني فارسي له نيوه‌ي خۆرهه‌ڵاتي مه‌ڵبه‌ندي خۆي تووشي ئاڵۆزي و دژواري بوو به‌ڵام له نيوه‌ي خۆرئاواي مه‌ڵبه‌ندي خۆي‌دا (ئێران) گه‌شاوه . بريتانيا دواي داگيرکردني هێند ،بۆ سڕينه‌وه‌ي زماني فارسي له‌و ناوچه و داناني زماني ئينگليزي پيلانيان چني . دواي داگيرکردني به‌شێکي زۆر له ناوچه به‌ربڵاوه‌کاني سه‌رزه‌وي فارس له لايه‌ن ڕووسه‌کان له ئاسياي ناوه‌ڕاستيش ، سێ ناوه‌ندي گه‌وره‌ي زماني فارسي و ژياري ئێراني له ناوچه واته سه‌مه‌رقه‌ند ، بۆخارا و مه‌رو له ناو چوو و که‌وته ژێر شه‌پۆلي تۆندي فارسي سڕينه‌وه و ئێراني سڕينه‌وه‌ي ڕووسه‌کان . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زماني فارسي هێشتا هه‌ر له تاجيکستان زماني زۆربه‌ي خه‌ڵک و زماني فه‌رمي ئه‌و وڵاته‌يه و له ئۆزبه‌کستان زماني دانيشتواني شاره‌کاني سه‌مه‌رقه‌ند ، بۆخارا هێشتا هه‌ر فارسيه و زماني فارسي له دۆڵي فه‌رغانه و ناوچه‌ي خۆرهه‌ڵاتي تاشکه‌ند باوه .