تازه‌لاوان، ياخيگه‌ري و هه‌ڵچوون
يه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کاني بنه‌ماڵه‌کان که له چه‌رخي پێگه‌يشتن و خۆناسين و به تايبه‌تي تازه‌لاوي به‌رنگاري ده‌بنه‌وه، ياخيگه‌ري و هه‌ڵچووني منداڵه‌کانيانه . منداڵ که تازه بووني خۆي به ماناي باييداري بۆ ده‌رکه‌وتووه و ئه‌يه‌وێ به که‌ساني تريش ڕابگه‌يينێت که من ئيتر گه‌وره بووم و هه‌موو مافه‌کاني خۆي بێ شه‌رمانه داوا ده‌کات. به بڕواي ئێوه ڕه‌فتاري درووس له‌م کاته‌دا چيه ؟!
ده‌روون ناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان که ياخيگه‌ري تازه‌لاوي له هه‌موواندا دێته پێش ، به‌ڵام ئه‌مه که له که‌سێکدا هێمنتر و له که‌سێکي تردا به هه‌ڵچووني سه‌لبي خۆي پيشان ئه‌دات ،ئه‌وه ڕيشه‌ي له منداڵي و تازه‌لاوي هه‌يه . ئه‌و که‌سانه‌ي که له منداڵيدا چه‌رخێکي هێمن و که‌م په‌ژاره‌يان تێپه‌ر کردووه ، ئه‌وانه چه‌رخي ياخيگه‌ريشيان هێمنه . ئه‌ڵبه‌ته له بيرمان نه‌چێت که مه‌به‌ست له " هێمني" هێمني له‌و تازه‌لاوانه‌يه که ڕه‌نج و سه‌ختيان کێشاوه . بۆ تێگه‌يشتني چاکتر ئاماژه ئه‌که‌ين به نموونه‌ييک : فه‌نه‌رێک بێنن بۆ ماوه‌ييک تۆند بيگرن و له ناکاودا به‌ري به‌ن . چ ڕوو ئه‌دات ؟ سرۆشتيه هه‌رچي گۆشار له‌سر ئه‌و فه‌نه‌ره زۆرتر بێت ، به‌ره‌ڵا بوون يان به وته‌ييکي تر ياخيگه‌ري و هه‌ڵچووني ئه‌و فه‌نه‌ره زۆرتر ده‌بێت . چه‌نده پێم داخه کاتێک ئه‌بيسم يان ئه‌بينم دايک و بابێک به به‌هانه‌ي په‌روه‌رده‌کردني درووست ، که‌سايه‌تي منداڵه‌که‌يان ده‌کۆژن . ئه‌ڵي نازانن که چه‌رخي تازه‌لاوي که بڕێ جار به چه‌رخي به‌ره‌ڵاکردني وزه ناوي ئه‌به‌ن ، دێت و ئه‌و منداڵه‌ي که ئيستا بێ توانا و هێزه ، سبه‌ينێ به‌هێز و توانا ده‌بێت . که‌وايه بۆ ئه‌وه‌ي که بنه‌ماڵه ئاسووده تر بێ ، پێويسته تا ئه‌و جێگه‌ي ئه‌توانن چه‌رخي منداڵي ڕۆڵه‌که‌تان ڕێ‌خۆش که‌ن .
ده‌روون ناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان که ياخيگه‌ري تازه‌لاوي له هه‌موواندا دێته پێش ، به‌ڵام ئه‌مه که له که‌سێکدا هێمنتر و له که‌سێکي تردا به هه‌ڵچووني سه‌لبي خۆي پيشان ئه‌دات ،ئه‌وه ڕيشه‌ي له منداڵي و تازه‌لاوي هه‌يه .
زۆرێک له دايک و بابه‌کان له‌وه‌ي که تازه‌لاوه‌که‌يان ڕێزي شياويان لێ ناگرێ ، په‌رۆشن . ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ هه‌موکات بير و بڕواي خۆي چاکتر نه‌زاني له بير و بڕواي ئيوه ، ته‌نيا پێويسته ئاگا بن . هێندێ له دايک و بابه‌کان حه‌تا زه‌حمه‌تي ڕۆيشتن به شوێن زانست و به ڕۆژ بوون ناده‌ن به خۆيان . له‌بيرتان نه‌چێت که زانستي ئيوه زانستي دوێنيه، منداڵه‌که‌ي ئێوه له زانست و تيکنۆلۆژي ڕۆژي جيهاندا ، مه‌وداييکي زۆري هه‌يه؛ ئه‌گه‌ر له چه‌رخي منداڵي ڕۆڵه‌که‌تان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ي ئه‌و نه‌چنه پێش ، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێکتان نه‌بي بيده‌ن به‌و ، ئايا ئه‌قڵ وه‌ري ئه‌گرێ که له کۆمه‌ڵگه‌ي ئه‌مڕۆدا گۆنجاو له‌گه‌ڵ زانستي دوێنێدا بژيت؟!
سه رچاوه:ریگای موفه قیت