له تايبه‌تمنديه‌کاني هاوسه‌ره‌که‌تان ڕێز بگرن
تايبه‌تمه‌نديه‌کان له چوارچێوه‌ي ژياني هاوبه‌شيشدا ده‌بێ مڕاعات بکرێت . کاتێک دوو که‌س پێکه‌وه ژياني هاوبه‌شي پێک دێنن گۆمان ده‌که‌ن که ده‌بنه خاوه‌ني هاوسه‌ره‌که‌يان و هێندێ جاريش ئيزن ئه‌ده‌ن به خۆيان سه‌باره‌ت به هه‌موو شتي هاوسه‌ره‌که‌يان بڕيار دانن ، به‌ڵام هاوسه‌ره‌کان ده‌بێ بزانن که ڕێزي حه‌ريمي تايبه‌تي يه‌کتري بگرن . تايبه‌تمندي ده‌رووني و ڕه‌فتار، سۆز و هه‌ست و داخوازي ژن و ميرد به هۆي جياوازي ڕه‌گه‌زيان له يه‌ک جيايه و ڕێزلێنان له‌وه يه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کيه‌کان له پاراستني تايبه‌تمنديه‌کاني هاوسه‌ره ، بۆ نموونه ، جيهاني پياو له‌سه‌ر بنه‌ماي به‌ڵگه و جيهاني ژن له‌سه‌ر بنه‌ماي هه‌ست و سۆزه . پياو کاتي کێشه پێي خۆشه بڕواته ناو ناخ و ميشکي خۆيه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي خۆي کێشه‌که‌ي چاره‌سه‌ر بکات ، به‌ڵام ژنان پێان خۆشه کێشه‌که‌يان باس بکه‌ن ، نهێني کۆکي و نێوان خۆشي ، ناسيني تايبه‌تمندي ده‌رووني يه‌کتره . له‌م کاتانه‌دا ئافره‌ت ده‌بێ به ڕووي کراوه بڕواته به‌ره‌و پيري هاوسه‌ره‌که‌ي و ئه‌گه‌ر دي که مێرده‌که‌ي چووه‌ته نێو جيهاني ميشکي خۆي ، ماوه‌ييکي کۆرت کاري به‌سه‌ريه‌وه نه‌بێ .
کاتێک دوو که‌س پێکه‌وه ژياني هاوبه‌شي پێک دێنن گۆمان ده‌که‌ن که ده‌بنه خاوه‌ني هاوسه‌ره‌که‌يان و هێندێ جاريش ئيزن ئه‌ده‌ن به خۆيان سه‌باره‌ت به هه‌موو شتي هاوسه‌ره‌که‌يان بڕيار دانن ، به‌ڵام هاوسه‌ره‌کان ده‌بێ بزانن که ڕێزي حه‌ريمي تايبه‌تي يه‌کتري بگرن .
دوايي به ئاماده‌کاريه‌وه ، هاني بدات بۆ قسه کردن . له به‌رمبه‌ريشدا ، پياويش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه که ئافره‌ت زۆر هه‌ستياره له کاتي کێشه‌دا پێويستي به گوێ ڕاهێڵێکي جاک هه‌يه . 10 چرکه به‌سه که گوێ بگري بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت و به گۆته‌ييکي کۆرت هاني بده‌ي بۆ ئاسووده‌يي . که‌وايه قه‌بووڵ کردني جيهاني جياوازي هاوسه‌ر ڕێگاييکه بۆ ڕێزگرتن له تايبه‌تمندي يه‌کتري . حه‌تا ئه‌مڕۆ جه‌نتا ، مۆبايل، لۆپتۆب و شت و مه‌که که‌سێنيه‌کاني مرۆڤ له تايبه‌تمه‌نديه‌کاني ئه‌و ئه‌ژمار دێت و پێويسته هاوسه‌ر و منداڵه‌کان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و شتانه يا ئاگاداري له چه‌ند و چووني ئه‌وانه ، له خاوه‌نه‌که‌ي ئيزن بگرن يا چاکتره نه‌چنه ناوي .
سرچاوه:تبیانی کووردستان