ماده‌ي فرمان
ماده‌ي ڕابردوو ، ماده‌ي داهاتوو
به‌رله‌وه گۆتمان که ماده‌ي فرمان، به‌شێک له فرمانه که له هه‌موو وێنه‌کاندا يه‌کسانه ئێستاش ئاماژه ئه‌که‌ين که له زماني فارسيدا هه‌ر فرمان دوو ماده‌ي جياوازي هه‌يه که هه‌ر کاميان بڕێک له وێنه‌کاني فرمان درووس ئه‌که‌ن .
بۆ نموونه فرماني نوشتن (نووسين) له‌به‌ر چاو ئه‌گرين، بڕێک له وێنه‌کاني ئه‌م فرمانه که له گۆتار و نووسيندا به‌کار دێنين، ئه‌مانه‌ن :
نوشتم،مينوشتم،نوشتها م،نوشته باشم،نوشته بودم،
واته : نوسيم ، ئه‌م نوسي ، نوسيومه ، نوسيبێتم ، نوسيبوم،
مينويسم ، بنويس، بنويسيم.
واته : ئه‌نوسم ، بنوسه ، بنوسين.
به‌رله‌وه گۆتمان که ماده‌ي فرمان، به‌شێک له فرمانه که له هه‌موو وێنه‌کاندا يه‌کسانه ئێستاش ئاماژه ئه‌که‌ين که له زماني فارسيدا هه‌ر فرمان دوو ماده‌ي جياوازي هه‌يه که هه‌ر کاميان بڕێک له وێنه‌کاني فرمان درووس ئه‌که‌ن .
هه‌روا که ئه‌بێنرێت ئه‌م وێنانه له فرماني نوشتن (نووسين) دوو ده‌سه‌ن ، له ده‌سته‌ي يه‌که‌مدا ئه‌و به‌شه‌ي که ناگۆڕيت وه‌ک خۆي ئه‌مێنێ "نوشت"ه و له ده‌سته‌ي دوه‌ميشدا "نويس"ه له بواري کاتيدا ئه‌و ده‌سته‌ي که به‌شه‌ي نه‌گۆڕيان "نوشت"ه بۆ ڕابردوون و ئه‌و ده‌سته‌ش که به‌شه‌ي نه‌گۆڕيان"نويس"ه بۆ ئێستا و داهاتوون، به‌م بۆنه‌وه به ماده‌ي ده‌سته‌ي يه‌که‌م ئه‌ڵێن ماده‌ي ڕابردوو و به ماده‌ي ده‌سته‌ي دوه‌م ئه‌ڵێن ماده‌ي داهاتوو سا له زماني فارسيدا هه‌ر فرمانێ دوو ماده‌ي هه‌يه :
ماده‌ي ڕابردوو(ماضي) - ماده‌ي داهاتوو (مضارع) هه‌موو ئه‌و فرمانانه که به ماناي ئێستا و داهاتوون له ماده‌ي مضارع درووس ئه‌بن .