کرده‌وه‌کاني شه‌و و ڕۆژي جێژني قۆربان
شه‌وي ده‌يه‌مي زيلحه‌جه له‌و ده شه‌وه پيرۆزه‌يه که شياوه شه‌وبێداري تيدا بکرێت و درگاکاني ئاسمان له‌و شه‌وه‌دا کراوه‌ن و سۆننه‌ته تێيدا زياره‌تي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) و نزاي يا دائِمَ الْفَضْلِ عَلىَ الْبَرِيَّةِ ، ڕۆژي ده‌يه‌م ڕۆژي جێژني قۆربانه و زۆر مه‌زنه کرده‌وه‌کاني ئه‌و ڕۆژه چه‌ند شتێکن :
1- : خۆشوردن (غۆسڵ) که له‌و ڕۆژه‌دا سۆننه‌تي جه‌خت کراوه و هێندێ له زانايان واجبيان زانيوه .
2- نوێژي جێژنه به‌و شێوه که له نوێژي جێژني ڕه‌مه‌زاندا باسمان کرد به‌ڵام له جێژني قۆرباندا سۆننه‌ته که خواردن له گۆشتي قۆرباني بێت و دواي نوێژي جێژن .
3- خوێندني ئه‌و نزايانه‌ي که له سۆننه‌تدا هاتووون به‌ر له نوێژي جێژن و دواي نوێژي جێژن ، شايه‌ت له چاکترين نزاکاني ئه‌و ڕۆژه نزاي چل و هه‌شتي سه‌حيفه‌ي کامڵه بێت : اَللّهُمَّ هذا يَوْمٌ مُبارَكٌ له‌گه‌ڵ نزاي جل و شه‌شه‌م : يا مَنْ يَرْحَمُ مَنْ لا يَرْحَمُهُ الْعِبادُ.
4- خوێندني نزاي نۆدبه .
5- قۆرباني که سۆننه‌تي جه‌خت کراوه .
6- الله ئه‌کبه‌ر وتن بۆ که‌سێ که له مينا بێ له دواي نوێژه‌کان که له نوێژي نيوه‌ڕۆي ڕۆژي جێژن ده‌س پێده‌کات تاکوو نوێژي به‌ياني ڕۆژي سێنزه‌هه‌م و ئه‌و که‌سانه‌يش که هان له شاره‌کاني تر له دواي ده نوێژ له نوێژي نيوه‌ڕۆي ڕۆژي جێژن تاکوو به‌ياني ڕۆژي دوانزه‌هه‌م الله ئه‌کبه‌ر ئه‌مه‌يه :
اللّهُ اَكْبَرُ اللّهُ اَكْبَرُ اللّهُ اَكْبَرُ لا اِلهَ اِلا اللّهُ وَاللّهُ اَكْبَرُ اللّهُ اَكْبَرُ و لِلّهِ الْحَمْدُ واته : خوا مه‌زنتر له‌وه‌يه که وه‌سف بکرێ...په‌ره‌ستراوێک جگه له‌و نيه و خوا گه‌وره‌تره ... و سپاس تايبه‌تي ئه‌وه .
اَكْبَرُ عَلى ما هَدانا اَللّهُ اَكْبَرُ عَلى ما رَزَقَنا مِنْ بَهيمَةِ الاْنْعام
خوا مه‌زنتر له سه‌ر ئه‌وه‌ي که ئيمه‌ي ڕێنمايي کرد خوا گه‌وره‌تره له سه‌ر ئه‌وه‌ي که ئيمه‌ي رۆزي به‌خشي له چوارپايان (وشتر – گا – مه‌ڕ )
وَالْحَمْدُ لِلّهِ عَلى ما اَبْلانا
سپاس تايبه‌تي ئه‌وه که ئێمه‌ي ئه‌زموون کرد .
سۆننه‌ته دووپات کردني ئه‌م الله ئه‌کبه‌ره له دواي نوێژه‌کان به ئه‌ندازه‌ي ته‌وان و هه‌روه‌ها دواي نوێژه سۆنه‌ته‌کان .
سه‌رچاوه : مفاتيح الجنان