ژياني ئيمام مۆحه‌ممه‌دي باقر (ر.خ)
ناوي پيرۆزي پێشه‌واي پێنجه‌م مۆحه‌ممه‌د بوو .
نازناوي ئه‌و به‌ڕێزه باقر يان باقر العلومه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که زانستي شه‌ق کرد و نهێنيه‌کاني زانستي خسته‌ده‌ر .
نازناوي تريشي هه‌يه وه‌کوو : شاكر و صابر و هادى که هه‌رکاميان خه‌سڵه‌تێک له خه‌سڵه‌ته‌کاني ئه‌و پێشه‌وا گه‌وره ده‌رده‌خات .
کۆنيه‌ي ئيمام ئه‌بو جافر بووه .
دايکه ئه‌و فاتمه‌ي کچي ئيمام حه‌سه‌ني مۆجته‌بايه (ر.خ).
که‌وايه ئه‌و حه‌زره‌ته له لايه‌ن دايکه‌وه ده‌گاته زازي گه‌وره واته حه‌زره‌تي ئيمام حه‌سه‌ن(ر.خ) و له‌لايه‌ن بابيسه‌وه ده‌گاته ئيمام حسه‌ين(ر.خ) .
باوکي حه‌زره‌تي سه‌ييدۆ ساجدين، ئيمام زه‌ينۆ لعابدين ، عه‌لى کۆري حسه‌ينه (ر.خ) .
ناوي پيرۆزي پێشه‌واي پێنجه‌م مۆحه‌ممه‌د بوو . نازناوي ئه‌و به‌ڕێزه باقر يان باقر العلومه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که زانستي شه‌ق کرد و نهێنيه‌کاني زانستي خسته‌ده‌ر .
حه‌زره‌تي باقر (ر.خ) له ڕۆژي جۆمعه سێي سه‌فه‌ري ساڵي 57 کۆچي . له شاري خوێناوي که‌ربه‌لا له‌گه‌ڵ باوک و له پاڵ باواي حه‌زره‌تي گه‌وره‌ي شه‌هيدان منداڵێک بوو که خه‌ريک بوو ئه‌ڕۆيشته نێو چوار ساڵ .
چه‌رخي پێشه‌وايي ئيمام مۆحه‌ممه‌دي باقر (ر.خ) له ساڵي 95 کۆچي که ساڵي له دنيا ده‌رچووني ئيمام زه‌ينۆ لعابدينه (ر.خ) ده‌س پێ ده‌کات و تا ساڵي 114 کۆچي . واته 19 ساڵ و چه‌ن مانگ .
شه‌هيد بووني ئيمام مۆحه‌ممه‌دي باقر (ر.خ)
حه‌زره‌تي ئيمام مۆحه‌ممه‌دي باقر (ر.خ) 19 ساڵ و 10 مانگ دوواي شه‌هيد بووني باوکي به‌ڕێزي حه‌زره‌تي ئيمام زه‌ينۆ لعابدين (ر.خ) ژيا و له ته‌واوي ئه‌و ساڵانه‌دا خه‌ريکي ڕاگه‌ياندني گرنگي پێشه‌وايي ، کلتوري ئيسلامي ، فێرکاري قۆتابيان، ڕێبه‌ري هه‌واڵان و خه‌ڵک ، به‌ڕێوه‌بردني ياساي باوا گه‌وره‌ي خۆي له نێو خه‌ڵک ، سه‌رنجداني دام و ده‌زگاي داگيرکه‌ري ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌تي ڕاستي ڕێبه‌ري و ڕێنمايي خه‌ڵک بۆ ناسيني ڕێبه‌ري ڕاسته‌قينه و پێشه‌واي بێ تاوان ، که ته‌نيا جێدار ڕاسته‌قينه‌ي خوا و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له سه‌ر زه‌ويه بوو و يه‌ک کات لوه‌و خافڵ نه‌بوو .
سه‌رئه‌نجام له حه‌و‌تي زيلحێجه‌ي ساڵي 114 کۆچي له ته‌مه‌ني 57 ساڵيدا له ساري مه‌دينه به هۆي هيشام ده‌رمنخۆر کرا و له دنيا ده‌رچوو .
له‌شي پيرۆزي له گۆڕستاني به‌قيع – له لاي باوکي پيرۆزي- به خاک سپێرراوه .