مافي کار و پيشه بۆ ئافره‌ت
مامۆستا شه‌هيد مۆرته‌زا مۆته‌هه‌ري
ئافره‌ت، هه‌ر وه‌کوو پياو، خاوه‌ني زه‌وق و به‌هره،بير ، فام هۆش و توانايي کار و پيشه‌يه ، ئه‌م تواناييه خودا بهوي داوه و حه‌کيمانه‌يه که ئه‌بێ بگاته به‌رهه‌م .
له‌وێرا که تواناييکي سرۆشتي ، به‌ڵگه‌ي مافێکي سرۆشتيه ، سا مافي کار و پيشه‌ي ئافره‌ت ،مافێکه خوا بهوي به‌خشيوه و بێ به‌ش کردني ئه‌و له‌و مافه، دژي دادوه‌ريه .
گرتنه‌وه‌ي کار و تێکۆشان له ئافره‌ت ، نه ته‌نيا زۆڵمه له‌و به‌ڵکوو خه‌يانه‌تيشه به کۆمه‌ڵگه ؛ چونکوو هه‌ر شتێ که ببێته هۆي بێکاربووني تواناييه سرۆشتي و خۆداديه‌کاني مرۆڤ به زه‌ره‌ري کۆمه‌ڵگه‌يه .
ئاييني ئيسلام هيچکات نايه‌وێ ئافره‌ت ، بێکار و بێعار دانيشێ له ماڵ و هيچ به‌هره‌يێکي نه‌بێ .
کاري ئافره‌ت له ڕوانگه‌ي ئيسلام‌دا بۆ خۆي ده‌بێ .
ئافره‌ت ئه‌گه‌ر خۆي بيه‌وێ له ماڵدا به‌لاش کار بکات ئه‌وه مافي خۆيه به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆي نه‌يه‌وێت ، پياو ناتوانێ زۆري لێبکات و ناچاري کات .
حه‌تا له شيردان به منداڵ ئه‌گه‌رچي باشتره دايکي شيري پێ بدات ، به‌ڵام ئه‌وه نابێته بۆنه بۆ ئه‌وه‌ي مافي کرێي ئه‌و بفه‌وتێت و ته‌نيه له کاتێکدا دايک داواي کرێي زۆرتر بکات، پياو ئه‌توانێ منداڵه‌که بدات به دايانێکي تر که کرێي که‌متر وه‌رده‌گرێ .
کاري ئافره‌ت تايبه‌ت به کاري ماڵ نيه ؛ به‌ڵکو ئه‌و ئه‌توانێ هه‌ر کارێ که خراپي بار نه‌هێني بۆ بنه‌ماڵه و مافي هاوسه‌ري ژێر پێ نه‌خات ، بۆ خۆي هه‌ڵبژێرێت و ده‌سکه‌وته‌که‌يشي به ته‌نيه هيي خۆيه .
له‌بيرمان نه‌چێ که باسه‌که‌مان له‌وه نيه که ئايا ئافره‌ت ئه‌بێ له پله‌ي هه‌وه‌ڵدا ئه‌رکي ناوماڵي به‌ڕێوه ببات يان نا؟
بێگۆمان ، ئێمه لايه‌نگري ئه‌وه نين که ئه‌رکي هه‌وه‌ڵي ئافره‌ت، ماڵ و ماڵداريه ؛ به‌ڵکوو مه‌به‌ستي ئێمه ئه‌وه‌يه که پێويست ناکا ژن له چوارچيوه‌ي ماڵدا حه‌شار بدرێت .
گرنگتر له هه‌نته‌ش و ئيش و کاري ئافره‌ت ، چۆنيه‌تي چونه‌ده‌ره‌وه‌ي ئه‌وه بۆ کار که ئه‌بێ سالم و بێ زيان بێ که ئاييني ئيسلام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێ و چاره‌ي داناوه که له‌وانه‌يه ، جل و به‌رگي ئيسلامي ئافره‌ت و گرتني ئيزن له هاوسه‌ر .
يه‌کێ له‌و ئيرادانه که له حيجابي ئيسلامي گرتوويانه ، ئه‌مه‌يه که حيجاب ڕێگا نادا به کار و فرماني ئافره‌ت و به‌ر تێکۆشاني ئه‌و ئه‌گرێت .
وڵام ئه‌مه‌يه که بنه‌ماي حيجاب له ئاييني ئيسلام ئه‌وه‌يه که چێژ وه‌رگرتني سيکسي ئه‌بي تايبه‌ت بێ به ماڵ و هاوسه‌ري شه‌رعي ، و شوێني کاريش تايبه‌ت بێ به کار و فرمان له به‌ر ئه‌وه ئيجازه نادات به ئافره‌ت که له کاتي هاتنه ده‌ره‌وه ، ببێته هۆي هه‌ڵناني پياوان له خۆي و به پياوانيش ئيجازه نادات چاوله‌وه‌ڕێني بکه‌ن .
ئه‌مه‌ش نه ته‌نيا به‌ر تێکۆشاني ئافره‌ت ناگرێت و له کاري ناخا ، به‌ڵکوو ئه‌بێته هۆي به‌هێزبووني هێزي کاري کۆمه‌ڵايه‌تي .
ئه‌م ئيراده له جۆري حيجابي هێندي و جووله‌که و ئێراني کۆن ئه‌گێررێت نه له حيجابي ئيسلامي؛ له حاڵێکدا حيجابي ئيسلامي هيچکات فه‌رمان به به‌ندکردني ئافره‌ت له ماڵ نادات ؛ که کۆمه‌ڵگه له بوون و تواناييکاني بێ به‌ش بکات ؛ به‌ڵکو سنوورێکي دياري کردوه بۆ ئه‌وه‌ي ئافره‌ت به هۆي ئه‌وه ،خۆي له چاوله‌وه‌ڕێني و گه‌نده‌ڵي ئاکاري پياوان بپارێزێت و خۆيشي به قۆرسي و ڕێزي ته‌واو له نێو کۆمه‌ڵگه خۆي نيشان بدات.
خاڵي سه‌رسورهێنه‌ر ئه‌وه‌يه که دژکاره‌کاني حيجاب به‌م به‌هانه‌يه که حيجاب نيوه‌ي هێزي کۆمه‌ڵگه له کارکردن ئه‌خات ، به په‌ره‌دان به بێحيجابي و خراپه‌کاري و بێ به‌ندوباري ، هێزي هه‌موو کۆمه‌ڵگا له کارکردن ئه‌خه‌ن .
له ئاکامدا ، له کۆمه‌ڵگه‌ي مۆسڵماناني نوێخواز ، ته‌نيه له بنه‌ماڵه زۆر به دينه‌کان و گۆنده‌کان به جلي ساکار له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا دێنه ده‌ر و کاري ئابوري ئه‌که‌ن ئينا ئافره‌تاني تر ، بۆ خۆڕازانه‌وه و لاولوسه دێنه ده‌ر که جگه له له‌نێوبردني کات و سه‌رمايه و گه‌نده‌ڵ کردني ئاکاري کۆمه‌ڵگه و بنه‌ماڵه ، کارێکي تر ناکه‌ن ، بڕێک نه‌زانيش به‌وه ئه‌ڵێن تێکۆشاني کۆمه‌ڵايه‌تي و ئازادي .(1) .
سه‌رچاوه :
1.کۆمه‌ڵه به‌رهه‌م ،ج 19،ص 412، 439-440، 448-454، 510-535.
ئايينه‌ي ڕۆشد