روانگه‌ي قورئان سه‌باره‌ت به ميواني
«هَلْ أَتَاکَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَاهِيمَ الْمُکْرَمِينَ،إِذْ دَخَلُواعَلَيْهِ فَقَالُوا سَلَامًا قَالَ سَلَامٌ قَوْم ٌمُّنکَرُونَ، فَرَاغَإ ِلَى أَهْلِه ِفَجَاء بِعِجْل ٍسَمِينٍ، فَقَرَّبَهُ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْکُلُونَ»
ئايا چيرۆکي ميوانه به‌ڕێزه‌کاني به تۆ گه‌ييشتوه ؟ کاتێکه هاتن بۆ لاي ئه‌و ، وتيان سڵاو . ئيبراهيم له وڵام دا وتي . سڵاو ئێوه ناناسم پاشان له نهێني دا بۆ لاي بنه‌ماڵه‌که‌ي خۆي ڕۆيشت و گوێره‌که‌يێکي قه‌ڵه‌و و برژاوي هێنا و له پاشان خوارده‌مه‌نيه‌که‌ي نزيک ميوانه‌کان دانا ( به‌ڵام به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه‌يێکۆ بيني که ده‌ست بۆ خۆراکه‌که نابه‌ن ) وتي بۆچي ناخۆن ؟ (زاريات، 24-27)
له‌م ئايه‌ته و ئاياته‌کاني پاش ئه‌وه ، هێندێک دابونه‌ريته‌کان و تيتاڵه‌کاني ميواني به‌رهه‌م دێت که ئاماژه‌يان پێ ده‌که‌ين .
1- ميوان به‌ڕێزه : « ضَيْفِ... الْمُکْرَمِينَ»
2- ميوان کاتێ دێته ناوۆ ده‌بێ سڵاو بکات «قَالُواسَلَامًا»
3- وڵامي سڵاوه‌که‌ي پێويسته : «قَالَ سَلَامٌ»
4- خاوه‌ن ماڵ له نهێني دا بۆ پێک هێنانني خواردهمهني بڕوا : «فَرَاغَ»
5- خوارده‌مه‌نيه‌که له ماڵ دا پێک بهێنين . «إِلَى أَهْلِهِ»
6- ميوان داري خێرا و گورچ بێت : «فَجَاء» ( پيتي فاء نيشان له خێرايي و کاتي کورته )
7- باش‌ترين خوا‌رده‌مه‌نيه‌کان پێک بێت : «عِجْل ٍسَمِينٍ»
8- ميوانه‌که نه‌به‌ين لاي سفره به‌ڵکوو سفره‌که لاي ميوانه‌که دابخه‌ين : «فَقَرَّبَهُ إِلَيْهِمْ»
9- له ميوان پرسيار نه‌که‌ين که خواردهمهني خواردوه يان نه : «فَرَاغَ إِلَى أَهْلِهِ فَجَاء» ( حه‌زره‌تي ئيبراهيم بێ پرسيار له ميوانه‌کان بۆ پێک هێناني خواردهمهني ڕۆي بۆ لاي بنه‌ماڵه‌که‌ي )
10- ئاره‌زوه‌کان ئه‌بێ له چوارچێوه‌ي توانا، ئاماده‌گي وبارودۆخدا بێ، ئينا سه‌ر له خه‌ياڵت ده‌ردێنێ ، ئيمام عه‌لي(ر.خ) فه‌رمويانه:
زۆرترين مه‌ترسي من له ئێوه، له هواپه‌ره‌ستي و ئاره‌زوي دورو درێژه.
11- خواردهمهني پێويسته له به‌رده‌ستي ميوان دا بێت : «فَقَرَّبَهُ إِلَيْهِمْ»
12- ميوان خواردهمهني وه‌ربگرێت و بيخوات که خاوه‌ن ماڵ ترس و نيگه‌راني نه‌بێت : «لَا تَأْکُلُونَ»
13- سه‌ره‌تا ميوان داري دواجار قسه‌کردن : فجا‌ء بعجل سمين ... پاشان پرسياري کرد : «فَمَاخَطْبُکُمْ أَيُّهَا الْمُرْسَلُونَ»
14- ئه‌گه‌ر ميوان هه‌واڵي خۆش و ناخۆشي هه‌يه سه‌راتا هه‌واڵي خۆش دواجار هه‌واڵي ناخۆش بڵێت بَشَّرُوهُ... أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمٍ مُّجْرِمِينَ » ( سه‌ره‌تا مژده‌ي کۆرپه و پاشان ناردني ئه‌شکه‌نجه و ئازار بۆ تاوان باره‌کان ).