فه‌لسه‌فه‌ي ئايه‌ته مۆحکه‌م و مۆته‌شابێهه‌کاني قۆرئان
له شێوازي لێکدانه‌وه‌ي قۆرئان به قۆرئان بۆ نموونه ئه‌توانين له ئايه‌ته مۆحکه‌م و مۆته‌شابێهه‌کان ناو بێنين . سه‌باره‌ت به‌مۆحکه‌م و مۆته‌شابێه گۆمانێکي ڕه‌مه‌کيانه هه‌يه . به بڕواي هێندێک ئايه‌ته مۆحکه‌مه‌کان ئه‌و ئايه‌تانه‌ن که بابته‌کانيه‌ن ساکار و ڕاشکاوه ، به‌ڵام له ئايه‌ته مۆته‌شابێهه‌کان بابته‌کان به شيوه‌ي مه‌ته‌ڵه و نهێنيه . به‌م پێناسه‌يه ، خه‌ڵک مافيان هه‌يه ته‌نيا له ئايه‌ته مۆحکه‌م و ڕاشکاوه‌کان بيربکه‌نه‌وه ، به‌ڵام ئايه‌ته مۆته‌شابێهه‌کان له بنه‌وه نازانرێن و ناتوانين بيريان لێ بکه‌ينه‌وه .
ئه‌بێ بزانين که نه مۆحکه‌م به ماناي ، ساکار و ڕاشکاوه ، و نه ماناي مۆته‌شابێه مه‌ته‌ڵه و نهێنيه . مه‌ته‌ڵه و نهێني وشه‌ييکه ماناکه‌ي ناديار و کۆرته و به کۆمه‌ڵه وشه‌ييک ئه‌وترێ که به شيوه‌ي ڕاستوه‌خۆ ئه‌و مانايه ناگه‌يينێت .
مه‌حمودي شه‌بسته‌ري :
ماناکان هه‌رگيز نايينه نێو وشه‌وه
چونکوو زه‌رياي بێ بن ناييته نێو کاسه‌وه
به‌ڵام له‌وێڕا که زماني قۆرئان هه‌ر ئه‌م زمانه‌ي مرۆڤه‌يه ناچار ئه‌و بابه‌ته ورد و مه‌عنه‌ويانه به‌و شێوه گۆتراون که مرۆڤ بۆ بابه‌ته ماديه‌کان به‌کاري دێنێ . به‌ڵام بۆ به‌رگري له خراتێگه‌يشتني بابه‌ته‌کان له بڕێ ئايه‌ته‌کان به جۆرێ باس کراون که ئه‌بێ حه‌تمه‌ن به يارمه‌تي ئايه‌ته‌کاني تر لێکبدرێنه‌وه و جگه له‌وش ڕێگاييکي تري نيه . بۆ نموونه ناوه‌رۆکي ئه‌م گۆته که ئه‌ڵێ : "مرۆڤ ئه‌توانێ به دڵي خۆي ببينێ" له قاڵبي ئه‌م ئايه‌ته‌دا هاتوه :
«وجوه يومئد ناضره¤ الي ربها ناظره» (قيامه‌ت 22و23)
واته : "له‌و ڕۆژه‌دا ڕۆخسارانێکي پيرۆز و به گه‌شه هه‌يه که ته‌واشاي خواي خۆيان ئه‌که‌ن ."
قۆرئان وشه‌ي ديتني به‌کار هێناوه و وشه‌ي شياوتري بۆ گه‌ياندني مه‌به‌سته‌که‌ي ده‌س نه‌که‌وتوه به‌ڵام بۆ به‌رگري له به هه‌ڵه‌داچون له جێگاييکي تر ئاشکراي ده‌کات و ئه‌فه‌رمۆێت :
«لا تدركه الابصار و هو يدرك الابصار» (ئه‌نعام103)
واته : هيچ چاوێک ئه‌و نابيني ، به‌ڵام ئه‌و بينه‌ران ئه‌بينيت .
به‌م جۆره خوێنه‌ر بۆي ده‌رئه‌که‌وێ که له‌گه‌ڵ لێکچووني وشه‌يي ، ئه‌م بابه‌تانه هاوچه‌شنييکيان پێکه‌وه نيه و به ته‌واوي لێک جيان . قۆرئان بۆ به‌رگري له تێکه‌ڵ بووني ئه‌و مانا به‌رز وپيرۆزانه له‌گه‌ڵ مانا ماديه‌کان، ئه‌فه‌رمۆێت ئايه‌ته مۆته‌شابێهه‌کان بگره‌ڕيننه‌وه بۆ لاي ئايه‌ته مۆحکه‌مه‌کان :
«هو الذي انزل عليك الكتاب منه يات محكمات هن ام الكتاب» (ئالي عيمران7)
" ئه‌و ئه‌و که‌سه‌يه که قۆرئاني بۆ تۆ نارد، بڕێک له ئايه‌ته‌کاني مۆحکه‌من( واته ئه‌وه‌نده پته‌ون که ناکرێ له ماناي خۆيان ده‌ربکرێن و ماناي تريان لێ وه‌ربگرێ.) ئه‌م ئايه‌تانه "ام الكتاب"ن (واته ئايه‌ته دايکه‌کان) .
به ڕوون کردنه‌وييکي تر ، هه‌ر به‌و شێوه که منداڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاي دايکي و دايک شوێني سه‌ردانه‌وه‌ي منداڵه و يان شاره گه‌وره‌کان ،«ام القري» سه‌رچاوه‌ي شاره بچووکه‌کانه ، ئايه‌ته مۆحکه‌مه‌کانيش سه‌رچاوه‌ي ئايه‌ته مۆته‌شابێهه‌کانن . ئايه‌ته مۆته‌شابێهه‌کان بۆ زانين و بيرکردنه‌ه‌ن، به‌ڵام به يارمه‌تي ئايه‌ته مۆحکه‌مه‌کان، بێ گۆمان تێگه‌يشتن له‌ئايه‌ته مۆته‌شابێهه‌کان به بێ يارمه‌تي ئايه‌ته دايکه‌کان، درووس و بڕواپێکراو نيه .