ڕه‌نگه‌کان له قۆرئاندا
له‌وانه‌يه زاناياني خاوه‌ن هۆنه‌ر و ده‌رون ناسه گه‌وره‌کان ئه‌وانه‌ي که که له بواري ڕه‌نگدا لێکۆڵينه‌وه‌ي زۆرته‌ريان هه‌يه ، چاکتر له بابه‌ته‌کاني قۆرئان سه‌باره‌ت به ڕه‌نگ تێبگه‌ن .
له چه‌ند ئايه‌تي ئه‌م کتێبه ئاسمانيه به جواني سه‌باره‌ت به ڕه‌نگ قسه کراوه .
(أَلَم ْتَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّماءِ ماءً فَأَخْرَجْنا بِهِ ثَمَراتٍ مُخْتَلِفاً أَلْوانُها وَمِن َالْجِبالِ جُدَد ٌبيضٌ وَحُمْرٌمُخْتَلِفٌ أَلْوانُها وَغَرابيبُ سُودٌ (فاطر :27)
وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعامِ مُخْتَلِف ٌأَلْوانُهُ كَذلِكَ إِنَّمايَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبادِهِ الْعُلَماءُ إِنَّاللَّهَ عَزيزٌغَفُورٌ) (فاطر :28)
(صِبْغَةَ اللَّهِ و َمَنْ أَحْسَنُ مِن َاللَّهِ صِبْغَةً و َنَحْنُ لَهُ عابِدُونَ)(138 بقره) ڕه‌نگێکه خودا ڕشتوويه و کێ هه‌يه له خوا چاکتر ڕه‌نگ بڕێژێ؟ ئيمه‌ش هه‌ر ئه‌و ئه‌په‌ره‌ستين . (138 بقره)
ئاخۆ نه‌تدي، خۆدا له‌و به‌رزه‌وه ئاوي باراندووه ، مێوه‌جاتي هه‌مه‌ڕه‌نگمان پێ ڕواند ؟ له کێوانيش ڕێگه‌وباني سپي و سووري جۆراوجۆري به ڕه‌نگ جياي وه‌دي هێنان؟ ڕه‌شي وه‌ک قه‌له‌ڕه‌شه‌شيان تێدا هه‌يه . (فاطر :27)
له مه‌ردم و جانه‌وه‌ر و پاتاڵيشدا ، هه‌روايه ؛ ڕه‌نگيان له يه‌کتر جيايه . له ناو به‌نده‌کاني خۆادا هه‌ر ئه‌وانه‌ي فره‌زانان لێي ده‌ترسن. خوا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتي خه‌تاپۆشه . (فاطر :28)
ئامانجي ئه‌م هه‌موو جواني و جۆراوجۆري ڕه‌نگه‌کان چيبوه؟
جۆراوجۆري ڕه‌نگه‌کان که له نێمه‌ته جۆراوجۆره‌کان ئه‌بينرێت ، نيشانه‌ي کاريگه‌ري سه‌رسورهێنه‌ري ئه‌و ڕه‌نگانه له مرۆڤ و دڵڕفيني ئه‌و ڕه‌نگانه‌يه که خواي گه‌وره بۆ به‌نده‌کاني خۆي و بۆ چێژبردنيان که‌ڵکي لێ وه‌رگرتوون .
جوانترين ڕه‌نگ :
(صِبْغَةَ اللَّهِ و َمَنْ أَحْسَنُ مِن َاللَّهِ صِبْغَةً و َنَحْنُ لَهُ عابِدُونَ)(138 بقره)
ڕه‌نگێکه خودا ڕشتوويه و کێ هه‌يه له خوا چاکتر ڕه‌نگ بڕێژێ؟ ئيمه‌ش هه‌ر ئه‌و ئه‌په‌ره‌ستين . (138 بقره)
ڕه‌نگي خۆدايي ئه‌و ڕه‌نگه‌يه که کاريگه‌ري هه‌يه به‌سه‌ر له‌ش و گياندا و ئه‌و کاريگه‌ريه له‌ش و گياني ئه‌و جوان ئه‌کات ، ئه‌و ڕه‌نگه‌ي که له‌گه‌ڵ خۆي هه‌واو هه‌وه‌س نايينێ ، ئه‌و ڕه‌نگه‌ي که ڕه‌شي و سپيه‌تي و زه‌ردي و سه‌وزي ته‌واو نابێت، ئه‌و ڕه‌نگه‌ي که ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستي له‌ێدا ماناي نيه، ئه‌و ڕه‌نگه‌ي که پڕ له ئه‌ويني خوا و خاڵي له ئه‌ويني دنيايه ، ئه‌و ڕه‌نگه‌ي که بۆ مرۆڤايه‌تي و ئه‌ده‌ب بايه‌خ دائه‌نێ .
ئه‌و ڕه‌نگه‌ي که له‌گه‌ڵ خۆي به‌خشين و له‌خۆبردوويي و گۆزه‌شت و پياوه‌تي دێنێ ، ئه‌و ڕه‌نگه‌ي که يه‌کته‌په‌ره‌ستي و ئه‌مه‌گ مانا په‌يدا ده‌کات .
سرچاوه:نور پرتال