پاداشي خوێندنه‌وه‌ي قۆرئان
بيشري کۆڕي غالبي ئه‌سه‌دي ئه‌گێڕێتۆ که ڕۆژێک گه‌يشتمه خزمه‌تي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) سه‌باره‌ت به بايه‌خ و پاداشي خوێندنه‌وه‌ي قۆرئان فه‌رمووي :
"هه‌ر که‌س ئايه‌تێک له قۆرئان به پێوه بخوێني، ئه‌وه بۆ هه‌ر پيتێک سه‌د پاداشي هه‌يه .
ئه‌گه‌ر له غه‌يري نوێژا بخوێنێ ، ئه‌وه بۆ هه‌ر پيتێک خوا ده پاداشي جاکه‌ي پێ ئه‌به‌خشێ .
سا ئه‌گه‌ر گوێ بدات به قۆرئان، ئه‌وه بۆ هه‌ر پيتێک خوا ده پاداشي جاکه‌ي پێ ئه‌به‌خشێ و ئه‌گه‌ر که‌سێ ته‌واوي قۆرئان له شه‌ودا بخوێنێ، ئه‌وه مه‌لائێکه‌ت تا ده‌مه‌و به‌يان له‌سه‌ر ئه‌و دروود ئه‌نێرن و ئه‌گه‌ر له ڕۆژدا خه‌تمي بکات، ئه‌وه مه‌لائێکه‌ت تا شه‌و دروودي بۆ ئه‌نێرن و نزاي قه‌بوڵه و ئه‌وه‌نده‌ي ئه‌وه ها له نێو ئاسمان و زه‌ويدا پاداشي بۆ ئه‌نووسرێت". پرسيارم لێکرد: ئه‌مه پاداشي ئه‌و که‌سه‌يه که قۆرئان ئه‌خوێنێ ، ئه‌ي ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌توانێ قۆرئان بخوێنێ چێ ؟ فه‌رمووي : " ئه‌ي براي کۆري ئه‌سه‌د! سه‌رت سوورنه‌مێنێ، چونکوو خواي گه‌وره به‌خشه‌نده و مه‌زنه .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي له قۆرئان نازانێ، بخوێنێ ، خوا ئه‌و پاداشه‌ي پێ ئه‌دات"
الكافي،ج 6،ص 420