قۆرئان و هاوسه‌رگيري
قۆرئاني پيرۆز وه‌کوو گه‌وره‌ترين ڕێنوێني مرۆڤ له ژياني هه‌ردوو جيهاندا له هه‌موو کات و ساته‌کاندا، کۆي هه‌موو پێويستيه‌کان و وڵامده‌ري هه‌موو سه‌رلێ شێوياويه‌کانه .
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و سه‌رچاوه گه‌وره خۆداييه، نيازمه‌ندي به‌کارهێناني ئه‌و نه‌ريت و ياسايانه‌يه که لێکۆڵينه‌ره‌کاني قۆرئان به شێوازێکي ئاسانتر به‌و زانسته گه‌ورانه پێوه‌ندي بدات .
يه‌کێک له چاکترين شێوازه‌کان ، تاوتوێکردني بابه‌تي ئايه‌ته‌کاني خوايه .
ئه‌م وتاره ده‌يه‌وێت له بواري يه‌کێک له گرنگترين و چاره‌نوسيترين وته‌زاکاني مروڤايه‌تي واته هاوسه‌رگيري به به‌رچاوگرتني ڕۆڵي چاره‌نوس سازي ئه‌و له ژياني تاکي و کۆمه‌ڵايه‌تي مروڤ ، ئه‌وه‌ي که ده‌توانێ ڕێنماي ڕاسته‌قينه‌ي ئه‌و بێت به گه‌ڕانه‌وه بۆلاێ زه‌رياي بي بني زانسته قۆرئانه‌کان له‌م بواره‌دا ده‌ربێنێ ؛ له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند بنچينه‌ي سه‌ره‌کي سه‌باره‌ت به باسي هاوسه‌رگيري وه‌کوو :
مانا ناسي نيکاح (ماره) ، گرنگي و پێويستي هاوسه‌رگيري ، ژێده‌ري سرۆشتي هاوسه‌رگيري، ئاسه‌وار و سووده‌کاني هاوسه‌رگيري، پێوه‌ره‌کاني هه‌ڵبژاردني هاوسه‌ر ، خوازبێني ، ....
هه‌موو ئه‌مانه به‌و شێوه‌ي که له قورئاني پيرۆزدا هاتوه (چ له باري وشه و چ له باري مانا )، ده‌گه‌ڵ ئاماژه به چه‌ن مۆفه‌سێري ناودار ده‌خه‌ينه به‌ر باس .
مانا ناسي نيکاح (ماره) :
نيکاح (ماره) له زماني عه‌ره‌بيدا به ماناي لکاندن و په‌يوه‌سه .
«زواج» به ماناي هاوسه‌ر و هاورێ له يه‌ک ڕه‌گه‌زدايه .
«الزواج يدل علي مقارنة شيئ لشيئ من ذلک» (ر.ک. ئيبني فارس، 1389ق)
نيکاح (ماره) به‌وجۆره که له زماني عه‌ره‌بيدا باوه به ماناي جۆراوجۆر هاتوه . ئه‌م وشه‌يه هه‌م به‌ماناي«عقد»واته ماره‌بڕين و هه‌م به‌ماناي «وطي» واته جوت بووني ژن و مێرد هاتوه .
له ڕواتي زۆربه‌ي قۆرئان ،واده‌رئه‌که‌وێ که نيکاح به ماناي ماره‌بڕين بێت : «... وانکحوا الايامي منکم...» (نور، 32)؛ «...
وابتلوا اليتامي حتي اذا بلغوا النکاح...» (نسا‌ء، 6)؛ «...
يا ايها الذين آمنوا اذا نکحتم المۆمنات...»(احزاب، 49)
به‌ڵام له هێنێ جێشدا به ماناي «وطي» واته جوت بوونه نه ماره ؛وه‌کوو ئه‌و ئايه‌ته‌ي که سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌تانه‌يه که سێ ته‌ڵاقه دراون : «حتي تنکح زوجاًغيره...» (بقره، 230)
ئه‌ڵبه‌ت به شێوه‌ي ڕاسته‌وخۆ، ئه‌و خاڵه وه‌رناگيرێت که مه‌به‌ست له نيکاح«وطي» واته جوت بوونه بێت ؛ به‌ڵکو به نيشانه‌کاني تر ده‌رده‌که‌وێت که له ده‌ره‌وه‌ي ئايه‌ته‌که‌يه .