گرنگي و پێويستي هاوسه‌رگيري
له‌وێڕا که هه‌ستي ژن و مێرد جگه به هۆي پێوه‌ندي له‌گه‌ڵ يه‌کتري و يه‌ک بونيان کاژێر و تێر نابێت و زاوزێ کردن و مناڵ خستنه‌وه به بێ هاوسه‌رگيري ڕێک ناکه‌وێ ، گرنگي و پێويستي هاوسه‌رگيري ده‌رده‌که‌وێت .
هاوسه‌رگيري پرسێکي سرشتيه و له سه‌ر سرشت دامه‌زراوه .
هه‌بووني ژياني بنه‌ماڵه‌ييش ،پرسێکي سرشتيه و له سه‌ر بنه‌ماي بوونه‌وه‌ري دامه‌زراوه و هه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگيريه که ده‌بێته بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ي کۆمه‌ڵگه؛ چونکو بنه‌ماڵه بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ي کۆمه‌ڵگه‌ي مرۆڤايه‌تيه به بێ هاوسه‌رگيري هيچکات بنه‌ماڵه و به دواي ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵگه پێک ناييت .
«يا ايهاالناس انّا خلقناکم من ذکر و انثي وجعلناکم شعوبا وقبائل لتعارفوا ...» (حجرات، 13)
ئه‌و ئايه‌ت و لێگێرانه‌وانه‌ي که دووپات ده‌که‌ن له سه‌ر هاوسه‌رگيري و مرۆڤ هه‌ڵده‌نێن بۆ ئه‌وه و پێويستي هاوسه‌رگيري باس ده‌که‌ن ، ئه‌بنه چه‌ن به‌ش :
الف : تانه له سه‌ڵتي و هاوسه‌رگيري نه‌کردن ؛ به پێ ئه‌م ده‌ق و تێکستانه ، له سه‌ڵتي به تۆندي ڕه‌خنه گيراوه تا ئه‌و جێگه‌ي که پاداشت و خه‌يري مرۆي سه‌ڵت و مرۆيي که هاوسه‌ري هه‌يه زۆر جياوازه . مۆقه‌دده‌سي ئه‌رده‌بيلي له په‌راوێزي ئايه‌تي «فانکحوا ما طاب لکم من النساء مثني و ثلاث و رباع» (نسا‌ء، 3) ده‌نووسێ :
« له‌م ئايه‌ته ده‌رده‌که‌وێ که هاوسه‌رگيري نه‌کردني هه‌ته‌هه‌تايي کارێکي شياو نيه ؛ که‌وايه لاني که‌م يه‌ک هاوسه‌ر يان که‌نيزێک پێويسته و ئه‌م خاڵه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که ژياني سه‌ڵتي تانه‌ي لێدراوه و ئه‌وپه‌ڕي گرنگي دراوه به هاوسه‌رگيري.» (مۆقه‌دده‌سي ئه‌رده‌بيلي ،بيتا: ص510)
دووپات کردني قۆرئان له سه‌رهاوسه‌رگيري ،تا ئه‌و ڕادده‌يه که ده‌فه‌رمۆێت ئه‌گه‌ر که‌سێک ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تي ئازاد هاوسه‌رگيري بکات، له‌گه‌ڵ که‌نيزهاوسه‌رگيري بکا . «ومن لم يستطع منکم طولاً ان ينکح المحصنات المۆمنات فمن ماملکت ايمانکم...» (نسا‌ء،25)
هه‌ر له سه‌ر ئه‌م دووپات کردني قۆرئان له سه‌رهاوسه‌رگيري ، فه‌رمان ده‌دات : ئافره‌ت و مێرده‌کان بکه‌نه هاوسه‌ري يه‌ک و مه‌ييڵن سه‌ڵت بن . «وانکحوا الايامي منکم والصالحين من عبادکم واِمائکم» (نور،32)
ئه‌م ئايه‌ته فه‌رمان ده‌دات که هۆي هاوسه‌رگيري که‌سانيتريش پێک بێنن ؛ چ ئافره‌ت چ مێرد ؛ چونکو وشه‌ي «انکحوا» هه‌م به ماناي شوو دانه هه‌م به ماناي ژن هێنان .
له‌م بابه‌ته‌دا لێ گێڕانه‌وه‌ي زۆر هاتوه که ئاماژه ئه‌که‌ين بۆ نمونوييک له‌وانه : «عن ابي عبدالله قال: من زوج اعزباً کان م‌من ينظرالله اليه يوم القيامه» (حۆرري عامێلي، 1409ق: باب12،ح1)
سه‌باره‌ت به ده‌س ته‌نگي ماڵيش خواي گه‌وره ده‌فه‌رمۆێ : «ان يکونوا فقراء يغنهم الله من فضله» (نور،32)
واته : ئه‌گه‌ر هۆي هاوسه‌رگيري نه‌کردن ده‌س ته‌نگي ماڵي بێ ، خواي گه‌وره ئه‌وان بێ نياز ده‌کات و ته‌واشاي ژيانيان ئه‌که‌ت ؛ ده‌سا هيچکات نابێ ترس له ده‌س ته‌نگي ماڵي، ببێته به‌رگري هاوسه‌رگيري .
«عن محمد بن جعفرعن ابيه عن آبائه (ع) قال رسول الله (ص): من ترک التزويج مخافة الفقرفقدساء بالله عزوجل ان الله عزوجل يقول ان يکونوا فقراء يغنهم الله من فضله» (حۆرري عامێلي ، 1409ق: باب10،ح2)