شه‌پۆلي بێزاري و ره‌وێنه‌وه‌ي جيهاني ئه‌مريکاي گرته به‌ر .
ئه‌ندامي کۆرگه‌ي خۆبره‌گاني ڕێبه‌ري به‌م وته‌يه که ئازادي راده‌ربڕين له ئه‌مريکا درۆيه،گۆتي :
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلي بێزاري و ره‌وێنه‌وه‌ي جيهاني ئه‌مريکاي گرتووته به‌ر .
به پێ هه‌واڵنێري "شبستان" له قۆم ، ئايه‌توڵڵا سه‌ي ئه‌حمه‌د خاته‌مي ، نێوه‌رۆي ئه‌مڕۆ (26 خه‌رمانان) له کۆي فه‌قێ و مامۆسا ئايينيه‌کان له خۆندنگاي فه‌يزيه‌ي قۆم ، گۆتي :
هێندێک له وڵاته‌کان به ساويلکه‌يي خه‌ريکي خۆش خزمه‌تي به ئه‌مريکان و به‌رامبه‌ر به سووکايه‌تي به باره‌گاي پيرۆزي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) بێده‌نگن .
ئه‌و گۆتي :
له لاييکي تره‌وه بڕيکي تر له وڵاته ساويلکه‌کان ڕايانگه‌ياند که ئێمه سه‌باره‌ت به‌م سووکايه‌تيه ئه‌مريکا تاوانکار نازانين ، جێگاي سه‌رنجه چۆن وڵاتێک که فيلميکي درووس کردووه تاوانباري نازانن .
ئه‌ندامي کۆرگه‌ي خۆبره‌گاني ڕێبه‌ري دووپاتي کرد :
ئه‌و وڵاته ساويلکانه بزانن که دووکه‌ڵي ئه‌و کارانه ده‌رواته نێو چاوي خۆيان و ده‌بێ ده‌گه‌ڵ دۆژمناني ئيسلام بڕمێن و لێبڕاوانه هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن .
ئايه‌توڵڵا خاته‌مي گۆتي :
تاوانبار و گومانباري يه‌که‌مي ئه‌م هه‌وڵه سووکانه دژي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) و مۆسڵمانان ئه‌مريکا و ڕژيمي زايۆنيه و ده‌بي هه‌موو جيهان ئه‌مه بزانن .
ئه‌و وێراي ئه‌مه‌گناسي له هه‌نته‌شي گه‌رم و گۆري فه‌قێ و مامۆسا ئايينيه‌کان دژ به وڵاته خۆبه‌زل زانه‌کان به تايبه‌ت ئه‌مريکا و ڕژيمي زايۆني گۆتي :
ئه‌م کۆبوونه‌وه گه‌وره‌ي فه‌قێ و مامۆسا ئايينيه‌کان نيشان ده‌دات که هه‌موان تا ئاخرين نه‌فه‌س و تا ئاخرين قه‌تره‌ي خوێنمان له ڕێگاي پشتگري له ئيسلام و پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) و بنه‌ماڵه‌ي ئه‌و توند و قايم وه‌ستاوين .
وتاربێژي کاتي نۆێژي هه‌يني شاري تاران رووني کرد :
ده‌رهێنه‌ري ئه‌و فيلمه که‌سێکي ئه‌مريکايي ئيسرائيليه که به ڕووني رايگه‌ياندووه که 5 مليۆن دۆلاري له 100 که‌سي زايئني گرتووه .
ئايه‌توڵڵا خاته‌مي به‌رده‌وام بوو :
به‌رپرساني ئه‌مريکيش ئه‌م ڕۆژانه که‌وتوونه ده‌ست و پێ و قسه‌ي سه‌رسوورهێنه‌ر ده‌که‌ن تا ئه‌و جێگا که وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکاش ئه‌و فيلمه‌ي بێزراو ناوبردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان راست ئه‌که‌ن بۆچي هۆکاره‌کاني ته‌مێ ناکه‌ن.
ئه‌ندامي کۆرگه‌ي خۆبره‌گاني ڕێبه‌ري گۆتي:
بڕێک له به‌رپرساني ئه‌مريکيش به به‌هانه‌ي ئازادي به‌يان له ژێر باري ده‌رده‌چن ، ئه‌گه‌ر راست اکه‌ن بۆچي سه‌باره‌ت به هۆلۆکاست فيلمێک درووس ناکه‌ن .
ئايه‌توڵڵا خاته‌مي به ئيما به وته‌کاني سه‌رۆک کۆماري ئه‌مريکا ده‌گه‌ڵ ڕاگه‌ياندنه‌کان ،گۆتي :
له 11 سيپتامبر سه‌رۆک کۆماري ئه‌مريکا ڕۆژنامه‌وانه‌کاني کۆ کرد و گۆتي ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ي ئه‌وه بنووسن که ئێمه ده‌ڵين ،به ترۆريزم مه‌حکووم ده‌بن.
وتاربێژي نۆێژي هه‌يني شاري "قۆم" رووني کرد :
ئه‌مريکا له درۆشمه په‌سه‌نکراوه‌کاني لاي خه‌ڵک که‌ڵکي ئامێري ده‌گرێت و درۆشمي مافي مرۆڤ و خه‌بات ده‌گه‌ڵ تێرۆريزم سه‌ر ئه‌دات و هێرش ده‌کاته سه‌ر وڵاتاني ديکه و تێرۆريزم ده‌نێري بۆ سووريا .
ئه‌و دووپاتي کرد :
ئه‌مڕو شه‌پۆلي بێزاري و ره‌وێنه‌وه‌ي جيهاني ئه‌مريکاي گرتووته به‌ر ، ئه‌گه‌ر تا دوێني تانيا ئێران " مه‌رگ بۆ ئه‌مريکاي" ده‌گۆت ، ئه‌مڕو هه‌موو جيهان خه‌ريکن درۆشمي " مه‌رگ بۆ ئه‌مريکا" ده‌ڵێن .