• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 307
  • یەكشەممه 21/8/1391
  • رۆژژمێر :

فەرمانڕە وايي وڕامياري لە شێوەي هەڵسووکەوتي ئيمام ڕەزا(سەلامي خواي لە سەر بێ)

 ئیمام ڕەزا(د.خ)،

هەوەي کەلەژياني ڕامياريانەي ئيمام ڕەزادا شاياني سەرەنج و وردبوونەوە يە باسي پێشنياري  جێنشيني وڕاژوري لە لايەن مەئموونوڕڕەشيدي عەبباسي بە  ئەو گەورەيە بووە.هەو گەورەيە لە وەرگرتني جێنشيني سەرپێچي کرد بەڵام ڕاژووري مەئمووني بە بێ مەيلي وناحەزي وەرگرت.

بە پێي وەرگێڕان لە ئەبووسەڵتي هێرەويەوە ئەم چيرۆکە بە کورتي ئەمەيە کە دەڵێ: لە مەرڤ لە خزمەتي ئيمام ڕەزا بووم و مەئموون بەو گەورەيە گوت:ئەي زادەي ناردەي خوداوەند من ئاگام لە شەڕەف،زانست،خۆپارێزي وبەندەيي تۆ هەيە ولە بابەتي جێنشيني تۆلە خۆم لێهاتووتردەزانم ەدەمەوێ خۆم لە فەرمانڕەوايي لە سەر کار لابەرم وبيدەم بە تۆ ولەگەڵ تۆ پەيمان ببەستم.

ئيمام فەرمووي:ئەگەرخوداوەند جێنشيني بۆ تۆ ڕێک خستووه،شياو نيە کە جل وبەرگێ کەخوداوەند بە باڵاي تۆ دووريوە،دەربێني وبيدەي بە کەسێکي تروئەگەريش هێ تۆ نيە چۆن بە مني دەسپێريت؟

مەئموون گوتي:چارەيێک نيە جگە لەمە کە وەري بگري.

ئيمام فەرمووي:بابم لە باپيراني دەگێڕێتەوە کە من پێش تۆ وبە ژار شەهيد دەبم.

مەئموون بەردەوام پێدادەگرت وئيمام سەرپێچي دەکرد،لە ئاکامدا مەئموون هەڕەشەي لە ئيمام کرد ئەگەر ڕاژوريم وەرنەگريت ملت لێ دەدەم.ئيمام وەريگرت بەڵام بەم مەرجە کە لەکارلادان ودانران نەکات وکارێک نەکات ونەريت وڕەوشێک نەگۆرێت ولە دوورەوە لە جێگاي ڕاوێژکارێک ببێت و مەئموون ئەم مەرجەي قەبووڵ کرد.لێرەدا جێ پرسێارە کە ئەگەرچي ئيماماني شيعا دەسەڵاتداري وفەرمانڕيواييان مافي خۆيان داناوە و بۆبە دەس هێناني هێزي ڕامياري هەوليان  داوە،بۆچي کاتێ کە مەئموون جێنشيني بە ئەو گەورەيە پێشنيار دەدات بە وەرگرتني مل نادات و ڕاژووري بە ناحەزي وەردەگرێت ومەرج دەکات کە خۆي لە کاروباري وڵات وبەڕێوبردني تێ نەگەي نێت.

 ئیمام ڕەزا(د.خ)،

بێ شک جێنشيني وڕاژوريکارێکي گەورەيە کە زۆربەي خەڵکي حەسرەتيان دەخواردبۆ خەڵکي بە تەماح چ هيوايێک گەورەتر لەمە کە بە سەر تەواوي جيهاني ئيسلامدا دەسەڵاتي ببێت و لە هەر نوێژجومعە وجەماعەتێکدا ناوي ئەو بێنن،بەتايبەت عەلەوييەکان کە لە سەردەمي بنەماڵەي ئومەوي وعەبباسيەوە بۆ بە دەس هێناني دەسەڵات تەقالايان داوە وکێ بەرکێان کردووە.ئێستا کە جێنشيني ئيسلام دوو دەستي بە گەورە وئاغاکەيان پێشکەش دەکرێ چلۆن لە وەرگرتني سەرپێچي دەکەن ؟

ئەم بارودۆخە جێ پرسيارێ هەيە؛هاوکات لە گەڵ ئەمە کە تەواوي خەلکي بە تايبەت شيعەکان کە ئيماميان پاک دەزاني؛بە زانست وخۆڕاگري وشەڕەفي ئيمام بۆ جێنشيني ئاگادارن.ئيستا کە مەئموون پێشنياري جێنشيني داوە بۆ هەمووان سەلما کە ئيمام لە کەسانێکي تر بۆ جێنشيني شياوترە.بەم جۆرە بێگۆمان لە پێش پەردە دا ڕاز ونهێنيێک هەيە کە ئيمام عاگاي لێيە وخەڵکي نازانن...

شي کردنەوەي ئەم ڕووداوە هۆشياري ڕامياري ئيمام دەردەخات کە ئەو گەورەيە بليمەتي ڕامياري مەئمووني بەزاند ونەخشەکاني ديار خست ئەمەبوتە هۆي ئەمە کە مەئموون ئيمامي شەهيدکرد.

جط ئەم پرسيارە هەيە کە مەئموون بۆچي پێشنياري جێنشيني وڕاژوري داوە بە ئيمام؟ئەم پێشنيارە ڕاستەقينەيە يان پيلانێکي ڕامياريە کە مەئموون دەيويست لە ئيمام بۆقايم کردني بنەماي فەرمانڕەوايي خۆي کەلک وەر بگرێ.

بنەمالەي ماڵەي عەبباسي کە هەمووشۆڕشەکاني دژ بە خۆيان سەرکوت دەکر؛ئەبووموسلێمي  خۆراسانيان کە بۆ بەردەوام بووني دەسەڵاتەکەيان 600 هەزار نەفەري ڕەشەکوژکرد؛کوشت وچيان بە سەر بنەماڵەي بەرمەک هاورد؛دەکرێ بە پاکي ودرووستي لە جێنشيني دەس هەڵ گرێ.

مەئموون بە بۆنەي جێنشيني لە گەڵ براکەي ئەمێن پێکدا هەڵدەچوون؛ئێستا بڕوا دەکرێبە تەواوي لە مافە تايبەتييەکاني خۆي دەست هەڵگرێت وولە بەڕێوبردني کارووباري وڵات دەست بەر دات ولە سووچێ دابنيشێتو وئيش وکاري خۆي ڕێک وپێک بکات؟

تێگەيشتن لە بناغەي ئەم بابەتە دەيهەوێکە هەوەڵجار مەبەست وئامانجي مەئموون لە پێشنياري جێنشيني وڕاژووري بزانين ئينجا دوايي کاردانەوەي ئيمام ڕەزا!

هەوەڵجارمەبەستي مەئموون دەبێ لە خۆي ببيستين:

ژمارێ لە عەبباسييەکان ودووکەوتووەکاني مەئموون پێيان گۆت:ئەي گەورەي ئيمانداران بۆ دەتەوێ شانازي جێنشيني لە بنەماڵەي عەبباسي وەربگرێتەوە و بيدەي بە بنە ماڵەي عەلي؟بەم جۆرە پلە وپايەي خۆت دێنيتە خوار وخۆت زەبوون دەکەي!