مافي بنه‌ماڵه
يا ايهاالذين آمنواقواانفسكم و اهليكم نارا و قودها الناس و الحجارة...... سووڕه‌ي موباره‌کي ته‌حريم ئايه‌تي (6)
واته :
ئه‌ي ئه‌وانه‌ي وا ئيمان وباوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و خاووخێزانتان (بنه‌ماڵه‌تان) له ئاگرێ که سووته‌مه‌نيه‌که‌ي مرۆڤ و به‌رده بپارێزن .
له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌داخواي گه‌وره و مه‌زن له هه‌موو ئيمانداران داوا ده‌کات وێراي‌خۆباش کردني ئاکاروڕه‌وشت وشه‌ره‌ف وپارێزکردن له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان وڕه‌زيله‌کان ، له بيري پێک هێناني پێويسته واتاييه‌کان و ڕێبه‌ري بنه‌ماڵه‌يش بن وبه پێک هێنانني چوارچێوه‌يێکي پاکووڕۆحاني وڕۆشن خۆيان و بنه‌ماڵه‌که‌ي له هه‌ڵدێران ڵه نێو زڵقاوي دونيا وڕه‌نج وده‌ردي جه‌حانم ڕزگار بکن.
لێکدانه‌وه‌يێکي زۆرجوان وورد له وشه‌ي – قو- که به ماناي پاراستن و ئاگاداري کردن ده‌بێت ئاماژه به‌م مانا ده‌کات که باوکان و پياوان يان به لێک دانه‌وه‌يێکي تر سه‌په‌رشتانێ بنه‌ماڵه گومان نه‌که‌ن ئه‌رکي ئه‌وان ته‌نيا پێويسته ڕووباره‌کاني ماڵووبنه‌ماڵه‌يه به‌ڵکوو ئه‌رکێکي قورستروو گرينگتريان به‌سه‌ر شانه‌وه‌يه وئه‌ويش باشترکردني باروودۆخي ماڵوو بنه‌ماڵه له گوناح و سووچ و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانه و ئه‌م بابه‌ته له مافي ڕووني بنه‌ماڵه به سه‌رشان پياوي عائيله‌که‌يه کاتێک له‌م بابه‌ته کۆتايي بکات له ڕۆژي په‌سڵاندا عائيله‌ي ئه‌و ئه‌م مافه له‌و داخوازي ئه‌که‌ن و له ديوان خوا سکاڵه و داوا ئه‌که‌ن که خوايه باوکان يان مێرداني ئێمه له مافي ئێمه سته‌ميان کرد و فه‌رمانه ئايينيه‌کان فێرمانيان نه‌کرد که واته مافي ئێمه له‌و وه‌ربگره .
نوسەراو:مەسعودي سەفي ياري