سوده‌کاني قارچک بۆ ته‌ندروستي
وه‌ک زانراوه که قارچک له زۆر رووه‌وه سودي هه‌يه بۆ ته‌ندروستي مرۆڤ پزيشکه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که قارچک يه‌کێکه له‌و خۆراکه سود به‌خشانه‌ي که ده‌وله‌مه‌نده به چه‌ند ماده‌يه‌ک که کاريگه‌ري ته‌واويان ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ .به گوته‌ي پزيشکه‌کان به هۆي بووني ماده‌ي "بيتا جلوكان " له قارچک ده‌بێته هۆي نه‌هێشتني هه‌وکردني لوت و هه‌روه‌ها ئه‌م امده‌يه ده‌بێته هۆي که‌م کردنه‌وه‌ي ئاستي "نترلوكين چواره‌م و پێنجه‌م " که ئه‌م ماده‌يه به‌رپرسه له زيادبوون و هه‌روه‌ها توش بووني لوت به هه‌وکردن .
وه‌ک زانراوه که قارچک له زۆر رووه‌وه سودي هه‌يه بۆ ته‌ندروستي مرۆڤ پزيشکه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که قارچک يه‌کێکه له‌و خۆراکه سود به‌خشانه‌ي که ده‌وله‌مه‌نده به چه‌ند ماده‌يه‌ک که کاريگه‌ري ته‌واويان ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ .
به‌پێي دواين زانياريه‌کاني توێژينه‌وه‌يه‌کي پزيشکي ده‌رکه‌وتووه که قارچک ده‌بێته هۆي پاراستني دڵ له نه‌خۆشيه‌کان و هه‌روه‌ها يارمه‌تي ده‌ره بۆ دڵ بۆ ئه‌وه‌ي بگه‌رێته‌وه باري ئاسايي و سروشتي خۆي به‌تايبه‌تي لێدانه‌کاني دڵ کاتي ناڕێکي دا
هه‌روه‌ها قارچک رێگري ده‌کات له‌وه‌ي که مرۆڤ توشي که‌م خوێني ببێت و ئه‌مه‌ش به‌هۆي ئه‌و ماده‌يه‌ي که تيايه‌تي له‌لاي پزيشکه‌کان به "گۆشتي رووه‌کي " ناسراوه ئه‌م ماده‌يه جگه له‌وه‌ي رێگري ده‌کات له که‌م خوێني هه‌روه‌ها چالاکيه‌کاني له‌ش زياتر ده‌کات و توانا و هێزێکي تر ئه‌به‌خشێت به ماسولکه‌کاني له‌ش جگه له‌مه‌ش قارچک مرۆڤ ده‌پارێزيت له توش بوون به فايرۆس و هه‌روه‌ها پارێزگاري ده‌کات له توش بوون زۆر نه‌خۆشي .
سەرچاوه:سايتي کورد ژين