باش‌ترين رێگاكاني هه‌ڵبژاردني هاوسه‌ر
وه‌ك ده‌زانين، زه‌واج، شتێكي پيرۆزه‌و ئه‌بێ هه‌ردوو لايه‌ني زه‌واج زانست و ئاگاداري‌يان سه‌باره‌ت به‌يه‌كتر زۆر بێت، بۆ ئه‌وه‌ي بتوانن ژياني هاوبه‌ش به‌شێوه‌يه‌كي چاك و جوان به‌رێوه ببه‌ن. هه‌ر بۆيه هه‌وڵ ئه‌ده‌ين له‌م يادداشته‌دا له‌گه‌ڵ گرنگ‌ترين لايه‌نه‌كاني هه‌ڵبژاردني هاوسه‌ردا ئاشناتان بكه‌ينه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێوه پێرستێك سه‌باره‌ت به‌تايبه‌تمه‌ندي‌يه‌چاوه‌رواني‌كراوه‌كاني خۆتان له‌هاوسه‌ري داهاتوتان بنووسن ئه‌وا ئه‌توانن شه‌ريكي باش هه‌ڵبژێرن بۆ ژياني هاوبه‌ش‌و چراي ژيانتان به‌رده‌وام له‌روناكي‌دا بێت و نوقمي شادي‌و به‌خته‌وه‌ري ببن.
بۆ سه‌ره‌تاي كاره‌كه، پێشنيار ئه‌كه‌ين له‌سه‌ر لاپه‌ره‌يه‌كي كاغه‌ز، تايبه‌تمه‌ندي هاوسه‌ري چاوه‌رواني‌كراوتان له‌بواره‌كاني چاك، به‌هاي ئه‌خلاقي و لايه‌ني‌تر بنووسن.
دياره ئه‌گه‌ر ئه‌م پێرسته هه‌مه‌لايه‌نه‌و به‌ربڵاو بێت ئه‌توانن وێنه‌يكي روون‌و ئاشكرا له‌هاوسه‌ري خۆتان له‌زه‌ين‌دا به‌دي‌بێنن.
دواي نووسيني ئه‌و پێرسته، هه‌وڵ بده‌ن به‌م پرسيارانه وڵام بده‌نه‌وه:
- بۆ خۆم خاوه‌ني چه‌ند دانه‌له‌م تايبه‌تمه‌ندي يانه‌م؟
- ئاره‌زوم هه‌يه‌له داهاتوودا ببمه‌خاوه‌ني چه‌ن دانه له‌م تايبه‌تمه‌ندي‌گه‌له؟
پێتان سه‌ير نه‌بێت، ئه‌م پێرسته‌كه نووسيوتانه، ته‌نيا سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌ري داهاتووتان نييه، به‌ڵكوو وێنه‌ي خودي ئێوه‌ش ئه‌خات به‌رچاو.
ئێوه هه‌روه‌ها ئه‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا كه‌بڕيار وايه ببێته هاوسه‌ري داهاتووتان، وت‌و‌وێژ بكه‌ن‌و به‌م شێوه‌يه بگه‌ن به‌وڵامي زۆربه‌ي پرسياره‌كانتان و هه‌ل‌و مه‌رجي ئه‌و و تايبه‌تمه‌ندي‌يه‌كاني بۆتان روون ببێته‌وه.
ئێوه ئه‌توانن له‌وت‌و‌وێژه‌كانتان‌دا بۆ وێنه له‌سه‌ر ئه‌م شتانه باس بكه‌ن:
- شێوازي به‌ڕێوه‌بردني بنه‌ماڵه‌و ده‌وري پياو وژن.
- هه‌ل‌و‌مه‌رجي ئابووري.
- رێگاي چاره‌سه‌ري كێشه‌و جياوازي بيروڕا له‌ژياني هاوبه‌ش‌دا.
- هات‌و‌چوون و پێوه‌ندي‌يه‌كۆمه‌ڵايه‌تي‌يه‌كان.
- خاڵي‌تر سه‌باره‌ت به‌ويستي دوولايه‌نه‌تان.
هه‌ركام له‌دوو لايه‌ني زه‌واج، ئه‌بێت مه‌رجه‌كاني خۆي به‌رووني ده‌رببرێ و ئه‌گه‌ر عه‌يب‌و كێشه‌و گرفتێكي له‌له‌ش و رۆح‌دا هه‌يه بۆ لايه‌ني به‌رامبه‌ر ئاشكراي بكات. دياره ئه‌گه‌ر وا‌بێت له‌داهاتوودا كێشه‌يان كه‌متر ئه‌بێت.
دياره پێوه‌ندي زه‌واج‌و ژياني هاوبه‌ش پێوه‌ندي‌يه‌كي ئاسماني‌و پيرۆزه‌و ئه‌بێ به‌جواني له‌ته‌واوي لايه‌نه‌كاني بيربكرێته‌وه. چونكوو ئه‌مه رێگاي به‌دي‌هێناني بنه‌ماڵه‌ي باشه‌و بنه‌ماڵه‌ش ئه‌ستونه‌كي سه‌ره‌كي كۆمه‌ڵگايه.
له‌راستي‌دا پێوه‌ندي ژياني هاوبه‌ش‌و زه‌واج وه‌كوو پێوه‌ندي نێوان دوو گوڵ يان دوو دره‌خته كه‌زۆرجار له‌زماني كوردي‌دا موتوربه‌ي پێ‌ئه‌ڵێين. ئه‌گه‌ر دوو دره‌ختي باش كه‌هه‌ركامه‌يان تايبه‌تمه‌ندي زۆر باشي هه‌يه پێكه‌وه موتوربه بكرێن، ئه‌وا مێوه‌و به‌ري زۆر جوان‌و به‌چێژي ئه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌و دوو دره‌خته يه‌ك‌تر وشك ئه‌كه‌ن‌و له‌ناو‌ئه‌چن.
هه‌ركام له‌هاوسه‌ران، كه‌له‌ڕاستي‌دا هاوڕێ و هاودڵ و پشتگري يه‌كترن، ئه‌بێت هێنده به‌هێز‌و توانا بن كه‌له نه‌بووني لايه‌نه به‌رامبه‌ره‌كه‌ي‌دا بتوانێ ساباتي بنه‌ماڵه بپارێزێ‌و دايكي باش‌و باوكي باش بێت.
كه‌وايه به‌ر له‌زه‌واج به‌جواني له‌تايبه‌تمه‌ندي‌يه‌كاني شه‌ريكي داهاتوي ژيانتان بير‌بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش بزانن كه‌له‌كۆمه‌ڵگاي ئێمه‌دا دوو كه‌س ته‌نيا بۆ خۆيان ژياني هاوبه‌ش ده‌س پێ‌ناكه‌ن به‌ڵكوو پێوه‌ندي نێوان دوو بنه‌ماڵه دێته ئاراوه‌كه‌وايه ئه‌بێ بنه‌ماڵه‌كان جياوازي زۆر بنه‌رِه‌تي‌يان پێكه‌وه نه‌بێت.
دياره‌زۆر‌جار ته‌نيا بير‌كردنه‌وه‌و تێ‌ڕاماني تاكه‌كه‌سي‌و ته‌نانه‌ت وت‌و‌وێژ ناتوانێ بۆ هه‌ڵبژاردني هاوسه‌ر‌و شه‌ريكي ژيان، وڵامي پرسياره‌كانمان بداته‌وه. هه‌ر بۆيه زۆرجار ئه‌توانين به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌يارمه‌تي‌و زانستي راوێژكارێكي باش (به‌تايبه‌ت راوێژكاري بنه‌ماڵه‌يان راوێژكاري نه‌فسي‌و ده‌روني) به‌شێوه‌يه‌كي زۆر ژيرانه‌تر‌و زانستي‌تر هه‌نگاو هه‌ڵبگرين‌و به‌تێرو ته‌سه‌ڵي وت‌ووێژي له‌گه‌ڵ بكه‌ين‌و دواي ڕاوێژ‌و بيركردنه‌وه بڕيار بده‌ين.