• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 475
  • شەممه 13/8/1391
  • رۆژژمێر :

ئافره‌ت، سه‌رچاوه‌ي خۆشه‌ويستي و فيداکاري

ئافره‌ت

 

ئافره‌ت به‌ درێژايي مێژوي مرۆع¤ايه‌تي سه‌رچاوه‌ي هه‌وڵدان بۆ ژيان و  ئۆقره‌يي و خۆشه‌ويستي و هێمنايه‌تي بووه‌. به‌ ڕاستي ئه‌گه‌ر بوترێ که‌ ئافره‌تان وه‌کوو باوه‌شي کراوه‌ي په‌روه‌رده‌کردن و ڕاهێناني مرۆع¤ايه‌تي و شارستانيه‌ت ده‌وريان گێڕاوه‌، ئه‌وا وتنێکي دوور له‌ ڕاستي نييه‌.

له‌ ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا به‌ها و بايه‌خێکي تايبه‌تي به‌ ئافره‌تان دراوه‌. له‌ قۆناغي تاريک و پڕ له‌ ناخۆشي به‌رله‌ هاتني ئاييني ئيسلام‌دا، ژن بايه‌خێکي سوک و نه‌وي بوو. به‌ڵام به‌ هاتني پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌مان حه‌زره‌تي محمه‌دي مسته‌فا دروود و سڵاوي خواي له‌ سه‌ر بێت، ژن بايه‌خي ڕاسته‌قينه‌ي خۆي دۆزيه‌وه‌.

 يه‌کێک له‌ تايبه‌تمه‌ندي‌يه‌ سه‌ره‌کي و بنه‌ڕه‌تي‌يه‌کاني ژنان، فيداکاري و له‌خۆبردوويي ئه‌وانه‌ له‌ پله‌ و پايه‌ي هاوسه‌ر و دايک‌دا. کێ ده‌توانێ نکۆڵي له‌م ڕاستي‌يه‌ بکات که‌ ئه‌گه‌ر ژنان به‌ گياني له‌خۆبردوويي و فيداکاري‌يه‌وه‌ نزيکي ژيان نه‌بنه‌وه‌، ئه‌وا هه‌زاران کێشه‌ي گه‌وره‌ له‌ سه‌ر ڕێگاي ژياني بنه‌ماڵه‌ و کۆمه‌ڵگادا سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات؟

به‌ ڕاستي زۆر جار پياوان له‌ به‌رامبه‌ر کێشه‌ و چيڵه‌مه‌ بچووکه‌کاني ژياني ڕۆژانه‌دا له‌ ناو ماڵ و بنه‌ماڵه‌ و له‌ شوێني کار و له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا، تووڕه‌ ده‌بن، کاردانه‌وه‌يان ده‌بێت، ده‌نگيان هه‌ڵده‌بڕن، هاوار ده‌که‌ن، به‌ڵام بۆي هه‌يه‌ ئافره‌ت هه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کێشه‌يه‌دا به‌ ڕۆح گيانێکي به‌خشنده‌ و فيداکارانه‌ له‌ شته‌که‌ نزيک ببێته‌وه‌و له‌په‌ڕي ئارامي و هێمني‌دا هه‌وڵ بدات به‌ نه‌رم و نياني و به‌ گفتگۆي ژيرانه‌ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. بۆ وێنه‌ پياوان زۆر جار له‌ به‌رامبه‌ر داخوازي و هه‌ڵس‌وکه‌وتي منداڵان‌دا قه‌ڵس ده‌بن و ناتوانن وڵام‌دانه‌وه‌يه‌کي شياويان بێت به‌ڵام ژن له‌ پله‌ و پايه‌ي دايک و له‌ به‌رامبه‌ر منداڵان‌دا وه‌ هه‌روه‌ها له‌ پله‌ي هاوسه‌ر و له‌ به‌رامبه‌ر پياو يان مێردي خۆي‌دا به‌ خاکه‌ڕايي و ميهره‌باني‌يه‌کي زۆرتره‌وه‌ له‌ کێشه‌کان نزيک ئه‌بێته‌وه‌. ده‌با قه‌در و به‌هاي ژناني کۆمه‌ڵگامان بزانين و به‌رده‌وام ڕێزيان لێ بگرين و دان به‌ پيرۆزبووني هه‌وڵ و ته‌قالايان‌دا بنين.