• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 554
  • شەممه 16/10/1391
  • رۆژژمێر :

كاتێك‌خودا جيهاني خولقاند

 

ره‌سوولي‌خودا(د.خ) فه‌رمووي: ( إنّ اللَّه تعالى لمّا خلق الدّنيا أعرض عنها فلم ينظر إليها من هوانها عليه.) كه‌خودا جيهاني خولقاند رووي وه‌رگه‌ڕاند، چونكوو جيهان له‌چاوي خودادا هێنده بچوك بوو كه‌چاوي لێ‌نه‌كرد.

(إنّ اللَّه تعالى ليدفع بالمسلم الصّالح عن مائه أهل بيت من جيرانه البلاء.) خودا به‌هۆي موسڵمانێكي ساڵح به‌ڵا ‌له سه‌د ‌خانووي دراوسێي ئه‌و دوور ده‌كاته‌وه.

(إنّ اللَّه تعالى ليحمي عبده المۆمن من الدّنيا و هو يحبّه کما تحمون مريضکم الطّعام و الشّراب تخافون عليه.) خودا هێنده به‌نده‌ي ئيمان‌داري خۆي خۆش ئه‌وێ كه‌پارێزي ئه‌دات له‌دونيا وه‌ك چۆن ئێوه بۆ نه‌خۆشه‌كانتان پارێزي خواردن‌و نۆشين دائه‌نن.

(إنّ اللَّه تعالى لم يبعثني معنّتا و لا متعنّتا و لکن بعثني معلّما ميسّرا) خودا مني وه‌كوو مامۆستايه‌كي ئاسان‌گير هه‌ناردووه نه‌ك وه‌كوو كه‌سێك كه‌بيانووي سه‌خت‌و زيادي له‌به‌نده‌كان بگرێت.

ره‌سوولي‌خودا(د.خ) فه‌رمووي: ( إنّ اللَّه تعالى لمّا خلق الدّنيا أعرض عنها فلم ينظر إليها من هوانها عليه.) كه‌خودا جيهاني خولقاند رووي وه‌رگه‌ڕاند، چونكوو جيهان له‌چاوي خودادا هێنده بچوك بوو كه‌چاوي لێ‌نه‌كرد.

(إنّ اللَّه تعالى لم يخلق خلقا هو أبغض إليه من الدّنيا و ما نظر إليها منذ خلقها بغضا لها.) خودا هيچ مه‌خلوقێكي ئه‌وه‌نده‌ي ‌جيهان نه‌خستۆته به‌ر تووڕه‌يي خۆي چونكوو وه‌ختێك ئه‌م مه‌خلوقه‌ي ‌خولقاند چاوي لێ نه‌كرد.

(إنّ اللَّه تعالى لمّا خلق الخلق کتب بيده على نفسه أنّ رحمتي تغلب غضبي.) كاتێك خودا ئه‌م خه‌ڵكه‌ي خولقاند له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بڕياري‌دا كه‌ره‌حمي ئه‌و بۆ مرۆڤ زياتر بێت له تووڕه‌يي.