(حیجاز)
حیجاز ناوچه‌یه‌كی وشك و بارانی رێكوپێكی نییه، جگه‌له ناوچه‌كانی شاخاوی و دهرِهكانی باریك وته‌نگی قه‌راغی دهریانهبا. ئاو‌و هه‌وایه‌كی گرم و سوتێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و جۆره ئاو وهه‌وایه شوێنهواریكی، گرنگی داناوه له سه‌ر باری ژیانی دانیشتوانی ناوچه‌كه، چونكه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به پێچه‌وانه‌ی باشوورىیهكان له به‌ر نه‌بوونی له‌وه‌رگا و كشت وكاڵی نه‌یانتوانی مهر و ماڵات، جگه له رِانی بچوك و حوشتر كه حه‌یوانێكی به‌سه‌بره به خێو بكه‌ن. عه‌ره‌به‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه خوارده‌مه‌نی و پۆشاڵی خۆیان له حوشتر به ده‌ست دێنن ئه‌م جۆره گهلهدارىیه له رێگای بیاوان و كۆچكردن به دوای له‌وه‌رگا سه‌ری ئه‌گرت، بۆیهلهدورست كردنی رێكخراو و دامه‌زراوی رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه دوور بوون، وه نهیانتوا نیوه شوێنێكی یه‌كجا و نه‌گۆر بۆ خۆیان دابمه‌زرێنن. ئه‌م باره ژیانهبهپێچهوانهی به‌شی باشوور بوو كه خه‌ڵكی ئه‌وا شارنشین و جوتیار بوون هه‌روه‌ها به‌شی حیجاز با شارستانیه‌ت بوو، وه زۆربه‌ی دانیشتوانیان لهچارد وبیاوان دائه‌نیشتن و شاره‌كانیان جگه له مه‌ككه كه ئه‌ویش له هاوشانی په‌یدابوونی ئیسلام هه‌ندا پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه دی ئه‌وانی تر با بایه‌خ وزۆر گرنگ نه‌بوون. كه‌واته به هۆى خراپی سروشتی رێگا وبان خه‌ڵكی حیجاز له‌گه‌ڵا خاوه‌ن شارستانیه‌ته‌كان ئه‌و رۆژگاره په‌یوه‌ندیان نه‌بوو.ئه‌م سۆنگه‌یه كه له ئه‌نجامی سروشتی و جوگرافی ناوچه‌كه پێك هاتبوو، وای لێی كردووه كه جیهانگهران و كۆچكه‌ران رووی تێنه‌كه‌ن هه‌تا وای لێی هاتبو كه داگیركه‌رانی مه‌زنی جیهان وه‌كو: رامسسی دووه‌م له سه‌ده‌ی چوارده‌ی پێش زایین، وه ئیسكهندری مه‌قدونی له سه‌ده‌ی چواره‌می پێش زایین، وه ئیلیوس گالوس له سه‌رده‌می ئه‌گوست ئیمپراتۆری رووم له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زایین بۆ داگیر كردنی سه‌ر زه‌وی حیجاز مه‌یلیان نیشان نه‌داو به‌ره‌و ڵای نه‌هاتن. هه‌روه‌ها شاكانی ئیرانیش نه‌یان ویست ده‌ست به سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بگرن، ئه‌م باگوایه له ڵایه‌نی هێزه گه‌وره‌كانه‌وه ببوه هۆی ئه‌وه كه خه‌ڵكی حیجاز به بییرێكی راحه‌ت به ژیانی بیاوانی خۆیان درێژه بده‌ن[1]، یه‌كی له مێژوونوسان له‌م باره‌وه ئێژا:
ـ كاتی كه دمتربوس قاره‌مانی یونانی (له دوای ئیس كهندر) بۆ داگیركردنی حیجاز گهیشتهپهترا، عه‌ره‌به‌كانی بیاوانی ئه‌و ناوچه‌یه لێی كۆبوونه پیایان وت: ئه‌ی میری گه‌وره! بۆچی بۆشهرِی ئێمه هاتووی؟ ئێمه له‌م لمزاره ئه‌ژین له هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌كی ژیان با به‌شین، بۆیه ئێره‌مان ههلبَژاردووه بۆ ژیان، وه له‌م بیاوانه گه‌رم و سوتێنه‌ره ئه‌ژین تافهرمانره وایی بهسهركهسهوه نه‌كه‌ین وژێرده‌ستی كه‌سیش نه‌بین،جائه‌م دیارىیانهمان لێى قه‌بوڵا بكه‌و بگه‌رێیه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌وه‌ی كه لێیه‌وه هاتووی هه‌تا ماوین له دۆستانی وه‌فاداری ئێوه‌ین.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتهوا شهرِ بكه‌ی و پێشنیهادی ئاشتی ئێمه قه‌بوڵا نه‌كه‌ی ئه‌بێ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درَیژ له ژیانێكی ناخۆش و گراندا بژی، وناتوانی شێوه‌ی ژیانی ئێمه كه هه‌ر له مناڵىیهوه عاده‌تمان پێ كردووه بگۆرِی، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ندا له پیاوانی ئێمه‌ش به‌دیل بگری و له‌گه‌ڵا خۆت ببه‌ی هیچ سوودێكیان بۆتۆ نییه چونكه ئه‌وانه ناتوانی ژیانی ئازاد‌و هه‌میشه‌یی خۆیان به‌دیلی ببه‌نه سه‌ر. متریوس كه گوێی له‌و قسانه‌بوو،دیارییه‌كانی وه‌رگرت، له شهرِێك كه مایه‌ی سه‌رئێشان و بائهنجامه چاوی پۆشی و گه‌رایه‌وه[2]. یه‌كا لهدانیشمهندان ئێژا:
دورگه‌ی عه‌ره‌ب وێنه‌ی ته‌واوی نه‌پچراوی په‌یوه‌ندی له نێوان مرۆڤ و زه‌ویدایه. ئه‌گه‌ر له‌ناو وڵاتانی وه‌كو هیندو یونان و ئیتالیا وئنیگلیس و ئه‌مریكا ئه‌بینین كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌كانى تر ئه‌شكێنی وبهسهریاندا زاڵا ئه‌بێ وئهیانگرێته ژێر فه‌رمانره‌وایی خۆی، وه‌یان كۆچكردنێك بووه له نێوانیاندا، له مێژووی دورگه‌ی عه‌ره‌ب، هیچ جیهانگهرِێك نییه كه سنووری لمسانی شه‌قار كردبا وه له‌وا بۆ هه‌میشه ما بێته‌وه ، خه‌ڵكی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب به درێژایی هه‌موو سه‌ده‌كان كهمێژوو تۆماری كردووه نه‌گۆر ماونه‌ته‌وه[3].
بیاوان نشینه‌كان
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی باكووری نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب یانی «حیجاز» له بیاوان پیك هاتووه، زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له پێش په‌یدا بوونی ئیسلامدا بیاوان نشین و بیاوان گهرِ بوونه، وه‌ئه‌م بیاون نیشنانه له به‌ر سروشتی ناوچه‌كه له ژیانێكی خۆش با به‌ش بوون، ته‌نیا له رێگای مهرِداری ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م وسه‌ره‌تایی و كۆن ئه‌ژیان.
ئه‌وانه له‌ناو رهشماڵا كه له مووی بزن و حوشتر دروست كراوه ئه‌ژیان، له هه‌ر كوا ئاوی هه‌بوایه ئهروشتن بۆ ئه‌و شوێنه، وه له‌گه‌ڵا ته‌واو بوونی ئاووگیاكه ناچار به‌ئومێدی ئه‌وه كه له شوێنێكی تر ئاو وگیا ده‌ست بكهوا كۆچیان ئه‌كرد. عه‌ره‌بی بیاوان نشین به‌هۆی كه‌می ئاو وگیاو له‌وه‌رگا نه‌یتوانیوه جگه له‌رانی بچوك وژماره‌یه‌ك له حوشتر شتى تر به خێو بكات، هه‌روه‌كو وتمان «له بیاوان سا هێزی گه‌وره فه‌رمانره‌وایه، بیاوان نشین، حوشتر و داره خورما» ئه‌گه‌ر هێزی لمستان بژمێرین ئه‌توانین چوار یاریكه‌ری تر كه‌رۆڵێكی بناغه‌ییان هه‌یه له بیاوان ناو ببه‌ین: كه‌می ئاو، گه‌رمای سوتێنه‌ر، خراپی رێگاوبان،كه‌م بوونی خوارده‌مه‌نی له‌كاتی ئاسایی، وكه‌م بوونی خوارده‌مه‌نی له‌كاتی تهنگانهدوژمنی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئاده‌میزاده تا ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و راده‌یه له كاتی ئاسایی‌دا كه‌م بێ كه‌واته كاتی كهئهزانین عه‌ره‌ب و بیاوانهكهی هیچ كات سه‌ریان بۆبێگانه شۆر نهكردوتهوه، سه‌یر نییه،چونكه درێژه‌دانی یه‌ك ره‌نگی ژیان و وشكی بیاوان له دورست بوونی له‌ش و ئاوه‌زی بیاوان نشینی خۆی ئهنوێنى. عه‌ره‌بی بیاوان كشت وكاڵى وپێشهو پێشه‌سازی به لیاقه‌تی خۆی نه‌زانیوه[4]، وه به چاۆیكی خراپ و با بایه‌خ ته‌ماشای وڵاتانی خاوه‌ن شارستانیه‌ت و رێكخراوه‌كانی رێك و پێكی شاریان كردووه و ژیان بیاوانىیان باشتر له ژیانی شارستانیه‌ت زانیوه ئه‌م خۆ‌و خهدهیه له تایبهتمهندىیهكان به جا ماوى باوكانی خۆیان ئه‌زانن[5].
عه‌ره‌بی بیاوان نشین كورِى سروشت و له دایكی بووی بیاوانی به‌رینی و ئازاده، هیچ جۆره دار‌و دیوارێك پێشی هه‌وای خاوێن لێی نه‌گرتووه تیشكی خۆر و گه‌رماكه‌ی با به‌رگری هه‌وره‌كان خۆی به‌سه‌ریاندا ئهنوێنا هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رامبه‌ر باران و ڵافاو دروست نه‌كراوه هه‌موو شتێك هه‌روه‌كو رۆژی هه‌وڵا كه خوا خوڵقاندویه‌تی ده‌ست لێی نه‌دراو ماوه‌ته‌وه، ئازاد و به شێوه‌ی سروشتىیه، بۆیه كورِى بیاوان ئه‌یه‌وێ هه‌روه‌كو سروشته‌كه‌ی خۆی ئازادبا، نه كشتو‌كاڵى و نه پیشه‌سازی خۆی پێهوهخهرێك نه‌كردووه، وه‌نه كاری كارگاكانی شار ئه‌و له خۆیدا نوقم كردووه. له به‌ر ئه‌وه خووی به ئازادیه‌وه گرتووه، ئازادیی خۆش ئه‌وا. وه هیچ كات خۆی بهرهزهن و برِیارهكانی شاری نهبهستوتهوه، هه‌ركه‌سێك بیویستایه ده‌ستی به‌سه‌را بگرا له به‌رامبه‌ری رائه‌وه‌ستا و به‌ته‌واوی هێز له‌گه‌ڵیدا شهرِی ئه‌كرد ته‌نیا دوشت ئه‌وی ته‌سخیر ئه‌كرد: یه‌كیان زه‌لیلی بت په‌ره‌ستی وخوو خهدهێك كه له‌ناویاندا باو بووه وه ئه‌وی تریان داب و نه‌ریتی هۆزایه‌تی و ئه‌ركێك كه هۆزه‌كه‌ی بۆی دریاری ئه‌كات. وه پابه‌نده به داب و نه‌ریتی هۆزه‌كه‌ی كه زیاتر ریشه‌ی له باوه‌ره وه هه‌یه[6].
اڵارمینش ـ رۆژهه‌ڵات ناسی به‌لژیكی ـ ئه‌ڵا:
«عه‌ره‌ب نمونه‌ی دیموكراتی وئازادی بووه، به‌ڵام دیموكراتێكی زۆر ره‌وی كه هیچ سنوورێك بۆ له به‌رچاو ناگیرا. شۆرِشی عه‌ره‌ب دژی هه‌ر هێزیك بووه كه ویوستویه‌تی سنوور بۆ ئازادی یه‌كه‌ی دابنا هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و سنووره به‌سوودیان بووایه. ریشه‌ی تاوان وخوێن رێژی كه به‌شی زۆری مێژووی عه‌ره‌بی ررون كردۆته‌وه ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ روون ئه‌كاته‌وه»[7].
یاسای هۆزایه‌تی
پێش په‌یدا بوونی ئیسلام، عه‌ره‌بی حیجاز په‌یره‌وی حكومه‌ت نه‌بوو، وه ده‌سته و دامه‌زراوه‌یه‌كی رامیاری نه بوو. جا له‌م رووه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان جیاوازێكی ته‌واوی هه‌بوو له‌گه‌ڵا ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و رۆم، چونكه له‌م دو وڵاته كه دراوسێی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب بوون حكومه‌تێكی ناوه‌ندیان هه‌بوو كه كاروباری ته‌واوی خه‌ڵك له سه‌راسه‌ری وڵات به‌رێوه ئه‌برد، یاسا و بریاره‌كانی له ته‌واوی وڵات جا به‌جێ ئه‌كرا. به‌ڵام له حیجاز وه به شێوه‌ی گشتی له باكوور وناوه‌ندی نیمچه دورگه كه یه‌ك حكومه‌ت و هێزی ناوه‌ندی نه‌بووه، وه هه‌تا له شاره‌كانیش هه‌ر نه‌بوو، بناغه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌ره‌ب هۆزایه‌تی بوو یاسای رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تییان له سه‌ر بناغه‌ی یاسایه‌كی هۆزایه‌تی بوو، یاسای رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان هه‌ر له سه‌ر بناغه‌ی یاسایه‌كی هۆزایه‌تی به‌رێوه ئه‌چوو ئه‌و جۆره یاسایه له ته‌واوی كار‌و ڵایه‌نه‌كانی ژیان خۆی ئه‌نواند، له‌م یاسایه كه‌سایه‌تی وناساندنی تاكه تاكه‌ی كۆمه‌ڵا ته‌نیا به هۆی ڵایه‌نگری بۆ یه‌كا له هۆزه‌كان دیاری ئه‌كرا.
رێكخستنی ژیانی هۆزایه‌تی نه ته‌نیا له نێوان بیاوان نشینه‌كان، به‌ڵكو له شاره‌كانیش به‌جوانی ده‌ر ئه‌كه‌وت. له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ر هۆزێك به وڵاتێكی سه‌ر به‌خۆ ئه‌ژمێردرا په‌یوه‌ندی و هاتووچوو له‌نێوان هۆزه‌كان ئه‌توانین بڵێین وه‌كو په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وی ئه‌مرۆى وڵاتان بووه.
په‌یوه‌ندى نه‌ژاد
له ناو عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا «میلله‌ت» یان «نه‌ته‌وایه‌تی» له سه‌ر بناغه‌ی تایبه‌تی وه‌كو یه‌ك ئایین، یه‌ك زمان، وه‌یان مێژووی هاوبه‌ش نه‌بوو. به‌ڵكو هۆز له كۆمه‌ڵه خانه‌دانێك كه خزمایه‌تی تاك تاك به‌یه‌ك ئه‌یان به‌ستێته‌وه پێك هاتبوو، وه یه‌كگرتن له نێوانیان دورست ئه‌كرد، به‌و جۆره خزمایه‌تى یه‌ك نه‌ژادی و یه‌ك پشتی له نێوانیاندا پێك هێنابووه چونكه خه‌ڵكی یه‌ك هۆز خزمایهتىیان به‌یه‌ك خوێن ئه‌زانی[8].
له خانه‌دانێك چه‌ند چادر نشین هه‌بوو، وه كۆمه‌ڵێك چادر نشین، هۆزیان پێك ئه‌هێنا. وه هه‌تا دامه‌زراوه‌كانی نقابهكانی گه‌وره‌ی هۆزه‌كان وه‌كو جووه‌كان (یههودىیهكان) له سه‌ر بناغه‌ى یه‌ك خوێنى ویه‌ك پشتی بوو،وهچادرهكانی هۆزَیك هه‌موو له‌نزیك یه‌كتر هه‌ڵیان ئه‌دا وه له ئه‌نجامدا هۆزێكی چه‌ند هه‌زار نه‌فه‌ریان پێك ئه‌هێنا، وپاشان یه‌كیان ئه‌گرت و پێكه‌وه كاره‌كانی ئاژه‌ڵدارى و كۆچكردنیان ئه‌نجام ئه‌دا[9].
سه‌رۆكى هۆز
ڵاى عه‌ره‌ب نوێنه‌رو سه‌رۆكی هۆز «شێخ»[10]ى پێ ئه‌وترا. شێخ هه‌میشه له‌ته‌مه‌ندا گه‌وره‌ترین پیاوی هۆزهكهیه. سه‌رۆكایه‌تی هۆز له‌ئه‌نجامی كه‌سایه‌تێكی مه‌زن، یان پیاوێكی خاوه‌ن ئه‌زمون وئاقڵا، وه‌یان بوێر‌و نه‌ترس كه به‌رگرى له هۆزه‌كه‌ى له به‌رامبه‌ر دوژمن بكات، وه جار وایه به هۆی سه‌روه‌تی زۆره‌وه ئه‌و سهروكایهتییه به‌ده‌ست دا. كه‌سێك كه‌بۆ شێخ بوون هه‌ڵا ئهبژێردرا ئه‌بێ سیفاتی چاك و مه‌ردانه‌ی ههبى وه‌كو:ده‌ست كراوه‌یی، ئازایه‌تی، سه‌بر، نه‌رمی و قاڵب سوكی[11].
سه‌رۆكی هۆز یان شێخ له كاروباری دادگایی،شهرِوكارهكانی گشتی دیكتاتۆریه‌تی ناكات بهڵكولهگهڵا ئه‌نجومه‌نی ریش سپییانی هۆزكه ی ته‌گبیر ئه‌كات، چونكه هه‌ر ئه‌وانه به‌و سهرۆكایهتىیه هه‌ڵیان بژاردوه، تاكاتا لێی رازیین ئه‌و هه‌ر سه‌رۆكه[12]. وه له هه‌موو بار‌و دۆخێك‌دا به‌حوكمی داب ونه ریتا ته‌واوی ئه‌ندامانی هۆز په‌یره‌وی لێی ئه‌كه‌ن و له قسه‌ی ده‌رناچن، وه له دوای مردنی سه‌رۆك هۆز پیاوێكی لییاقهتدار وه خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسمان كرد له شوێنىدا ئه‌نرا. جا ئه‌و كه‌س چ پیاوێكی گه‌وره و ریش سپی با یان كوری گه‌وره‌ی سه‌رۆكی پێشوو با.
ئایینی ئیسلام له به‌رامبه‌ر یاسای هۆزایه‌تی راوه‌ستاو له‌ناوی برد، وههپچ بایه‌خێك بهنهژادو خوێن كه بناغه‌ی ئه‌و یاسایه بوو نه‌دا، وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ئیسلام دایمه‌زراند له سه‌ر بناغه‌ى یه‌ك باوه‌ری (وحدة العقیده) وئیمان بوو كه به‌هێزترین په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تیی دروست كرد، وه به‌م جۆره «باوه‌رى هاوبه‌ش» له شوێنی «خوێنى هاوبه‌ش» دانا وه هه‌موو باوه‌رداران وه‌كو برا به‌یه‌ك ئه‌ناساند[13]، وه به‌م جۆره بناغه‌ی هه‌یكه‌لى كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌ره‌ب سه‌رو ژێر كرد.
خۆ په‌سه‌ندی هۆزایه‌تی
خۆ په‌سه‌ندی: له جیاتی وشه‌ی «تَعَصُبْ»م به‌كار هێناوه وه خۆ په‌سه‌ندى له پله‌ی روحی هۆزه، وه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه پیاو با چه‌ندو چۆن مل كه‌چی هۆزه‌كه‌یه‌تى، به‌شێوه‌ی گشتى خۆپه‌سه‌ندی ڵاى بیاوان نشینه‌كان، وه‌كو نیشتیمان په‌ره‌ستی زیاده‌ره‌و وایه[14].ئه‌وه ی كه كه‌سێكی شارستانی له رێگای وڵات و ئایین، یان له به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی خۆی ئه‌نجام ئه‌دات عه‌ره‌بی بیاوانی هه‌موو ئه‌وانه له به‌رامبه‌ر هۆزه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام ئه‌دات، وه له پێناویدا ده‌ست له هه‌موو كارێك ئه‌دات گه‌ر چی به ته‌واوبوونی گیانیشی با[15].
له ناو عه‌ره‌بی بیاوانی ره‌فتار و كرداری تاك تاكی هۆزه‌كان له‌گه‌ڵا یه‌كتر وه‌كو براو كورِه مام و خزمان له‌و په‌ری خۆپه‌سه‌ندی دایه، عه‌ره‌بی بیاوانی هه‌ر چۆنێك با پشتی خزمانی خۆی ئه‌گرا چ هه‌ڵه‌ی كردبا یان نه‌كردبا، زوڵمی كردبا یان زوڵم لێى كرابا هیچ جیاوازێیكی بۆ نییه. له بیر و رای عه‌ره‌بی بیاوانی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك یارمه‌تی و پشت گیرى برا و كورِه مامی خۆی نه‌كات شهرِافهت و ئابروی له‌كه‌دار ئه‌بێ، بۆیه له‌م باره‌وه ئه‌لێن: یارمه‌تی برای خۆت بده چ زوڵمی لێى كرابا وه چ زوڵمی كردبا.
شاعیری عه‌ره‌ب له‌م باره‌وه وتویه‌تی:
كاتی كه براكانیان توشی گرفتاری بوون و داوای یارمه‌تییان كرد به با قسه و پرس و به ڵگه ئه‌چنه پێشه‌وه ویارمهتییان ئه‌ده‌ن[16].
به‌پێ ئه‌و بناغه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له هۆزێك قسه‌ی پێ بوترێت، ئه‌وه به ته‌واوی هۆزه‌كه‌ی قسه كراوه، جا ئه‌و هۆزه بۆ ڵابردنی ئه‌و لهكهپیسىیه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه بتوانن یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن[17].
ئایینی ئیسلام ئه‌و جۆره خۆ پهسهندىیه كوێرانه هۆزایهتىیهی قه‌بوڵا نییه، وه به ره‌فتارێكی نه‌زانین و با مهنتقى ناساندووه: [به‌ینه‌وه بیریان كاتی كافره‌كان خۆیان به خودپه‌سه‌ندی چه‌رخى نه‌فامییان نواند] [18].
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام فه‌رمویه‌تی:«هه‌ر كه‌سێك خۆ په‌سه‌ندی بكات له به‌ر خۆ پهسهندییهكهی له‌ئیسلام ده‌رچووه»[19] هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك بانگهێشت بۆ خۆپه‌سه‌ندی بكات وه به پێ ئه‌و قسه بكات وه یان به‌روحی خودپهسندی بییر بكاته‌وه بمرا له ئێمه نییه»[20].
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام فه‌رمویه‌تی: «برای (ئایینی) خۆت چ زاڵم یان مه‌زڵوم با یارمه‌تی بده» وتیان مه‌زڵوم ئه‌زانین یارمه‌تی بده‌ین، ئه‌ی زاڵم چۆن یارمه‌تی بده‌ین. فه‌رموی: پێشی لێی بگره تا زوڵم نه‌كات[21].
تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی هۆزایه‌تی
له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رزه‌وی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب حكومه‌تێكى ناوه‌ندی نه‌بوو تا دام و ده‌زگای عه‌داڵه‌ت دابمهزرێنا و ناكۆكی نێوان خه‌ڵك چاره بكات، هه‌ر كه‌سێك زوڵمى لێى بكرایه، بۆى هه‌بوو هه‌قی خۆی وهربگرا وه تۆڵه‌ی خۆی بسێنێته‌وه، ئه‌و جۆره خووخهدهیه ڵای عه‌ره‌ب شتێكی زۆر ئاسایی بوو[22]. چونكه هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌ی بكردایه، به هه‌ڵه‌ى هه‌موو هۆزه‌كه له قه‌ڵه‌م ئه‌درا. وه هه‌ر كه‌سێك به‌حوكمی خزمایه‌تی و یه‌ك پشتی لێى پرسراوه با چۆنوچرا دیفاع له هۆزه‌كه‌ی و ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی بكات چ هه‌قی له‌گه‌ڵدابێ یان نه‌با. وه ئه‌م لێپرسراوىیه لهبیاواندا له ڵایهنى ئه‌ندامانی هه‌مان بنه‌ماڵه‌وه ئه‌نجام ئه‌درا وه ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی له‌ڵایه‌ن بنه‌ماله‌كانی تر‌ى هۆزه‌كه یارمه‌تی ئه‌ده‌ن وه ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ر نه‌كه‌وتن ئه‌وا هه‌موو هۆزه‌كه تێدا به‌شداری ئه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بكوژرا خوێنى وه‌ر ئه‌گرن[23]، ئه‌گه‌ر كوژراوه‌كه له هۆزێكى تر با تۆڵه‌ى ئه‌سێنرێته‌وه, وه هه‌ر كه‌سێكیان له هۆزه‌ی كوژه‌ر ده‌ستیان بكه‌وێ له‌جیاتی كوژراوه ئه‌كوژرێت چونكه داب و نه‌ریتا كه له بیاواندا حوكم ئه‌كات قایله به‌وه‌ی كه خوێن رِشتن له به‌رامبه‌ری ئه‌بێ خوێن برژا، وه نرخی خوێن جگه له تۆله سه‌ندنه‌وه هیچی تر نییه.
له كابرایه‌كی عه‌ره‌بی بیاوانی یان پرسی ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئازارت پێ بگه‌ینێت حازری له هه‌قی خۆت ببوری وه تۆڵه‌ی خۆت نه‌سێنیته‌وه؟ وتى: من خۆشحاڵ ئه‌بم ئه‌گه‌ر بتوانم تۆڵه‌ى خۆم بسێنمه‌وه گه‌رچی بچمه دۆزه‌خ[24].
كێ بركێ و شانازی هۆزایه‌تی
كێ بركێ و شانازی هۆزایه‌تی ره‌فتارێكی تره له ره‌فتاره‌كانی عه‌ره‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، عه‌ره‌ب دڵى خۆش بوو بهوداب و نه‌ریتانه كه خۆى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا, دا سه‌پاندبوو (هه‌ر چه‌نده داب و نه‌ریتی پوچ و با بناغه بوون) به‌ڵام له به‌رامبه‌ر هۆزێكی تر شانازىیان پێوه ئه‌كردن، باجگه له هه‌ندا ره‌وشت وه‌كو: ئازایه‌تی له كۆره‌پانی شهرِ، لێبوردن و وه‌فاداری[25]، ماڵا و سه‌روه‌ت، ژماره‌ى مناڵا، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵا هۆزێكی به‌هێز هه‌ریه‌ك له‌و جۆره ره‌وشتانه له روانگه‌ى عه‌ره‌بى ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به بایه‌خ وگرنگ بوو، وه شانازی و شه‌ره‌فیان پێ به‌ده‌ست ئه‌هێنا.
قورئانی پیرۆز قسه‌كانیان به‌م جۆره شی ئه‌كاته‌وه و تاوانبار ئه‌كات:
[وتیان ئێمه ماڵا و مناڵێكی زۆر ترمان هه‌یه (له بهرئهوانه) سزا نادربین، بڵا په‌روه‌ردگارم رزق و رۆزی بۆ هه‌ر كه‌سێك كه خۆی بیه‌وێ كه‌م و زیاد ئهداتا، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵك نازانن، (زوربوونی) ماڵا و مناڵا ئێوه له‌ئێمه نزیك ناكاته‌وه مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه باوه‌ریان هێنابا و كرداری چاك ئه‌نجام بده‌ن] [26].
رۆژێك كسرا ـ پاشای ئێران ـ له نو‌عمان كوری مونزر ـ پاشای حیرهى پرسی: ئایا له نێوان هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب هۆزێك هه‌یه كه شه‌ریفتر و مه زنتربا له هۆزه‌كانی تر؟ له وڵامدا وتىبهڵى,وتی:نیشانه‌ی شه‌ره‌فیان چییه؟ وتى: هه‌ر كه‌سێك سا پشتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ببێتهسهرۆهكی هۆز، وه بگاته نه‌فه‌ری چواره‌میان ئیتر ئه‌و خانه‌دانه به‌سه‌رۆك هۆز دائهنرین[27]. عه‌ره‌به‌كان له‌چه‌رخی نه‌زانین و نه‌فامیدا شانازىیان به زۆر بوونی ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌یان ئه‌كرد، له‌گه‌ڵا هۆزه‌كانی هاولفی خۆیان كێ بركێیان ئه‌كرد[28].وهئهیان وت ئه‌ندامانی هۆزی ئێمه له ئه‌ندمانی هۆزی ئیۆه زیاتره .
رۆژێك له‌نێوان دو هۆز ئه‌و خۆ هڵكێشانه روویدا، وهههریهك هۆزه‌كه‌ی خۆی ههڵئهكێشا یه‌كیان وتی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هۆزی ئێمه له هۆزی ئێوه زۆر تره، وه سه‌رۆكی هۆزی ئێمه له خانهدانێكه كه چه‌ندین پشتی هه‌ر سه‌رۆك بووه. جا بۆ ئهوهىبزانن قسه‌ی كامیان راسته ئه‌ندامانی هۆزی یه‌كتریان ژمارد به‌وه‌وه رازی نه‌بوون ئیجا چوون مردووه‌كانیان ژمارد[29].
قورئان ئه‌م جۆره خۆهه‌ڵكێشان و شانازایه، به نه‌زانین ئهزانا وه دور له عه‌قل و مه‌نتقی دائه‌نا وه لۆمه‌ى ئه‌كات و ئه‌فه‌رمێ: [زۆربوون و خۆ هه‌ڵكێشان (به ماڵا و مناڵ) له ئێوه غافل كردووه، تا چووینه سه‌ر گۆرستان (و مردووه‌كانتان ژمارد، وه شانازیتان پاوه ئه‌كرد) وا نییه كه بیر ئه‌كه‌نه‌وه، به‌زووی ئه‌زانن] [30].
گرنگی پشتا و پشت
یه‌كى له گرنگ ترین بایهخهكان ڵاى عه‌ره‌به‌كانی چه‌رخی نه‌فامی پشته، كه‌به ڵایانهوه زۆر گرنگه، به جۆرێكی وا گرنگه، كه بایه‌خه‌كانی تر ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م بایه‌خه[31].
له نێوان هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب خۆ هه‌ڵكێشان به‌ره‌گه‌ز زۆر توندبوو، نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و خۆ هه‌ڵكێشانه ركایهتی ره‌گه‌زایه‌تی له نێوان عه‌ره‌بی عه‌دنانی (عه‌ره‌بی باكوور) وه عه‌ره‌بی قه‌حتانی (عه‌ره‌بی باشوور) بوو[32].
جا به‌م بۆنه‌یه‌وه عه‌ره‌ب به‌پاراستن و ناسینی پشتی خۆی بایه‌خی ئه‌دا. نو‌عمان كوری مونز له وڵامی كسرا وتی: هه‌ر میلله‌تێك جگه له عه‌ره‌ب له پشتی خۆی با ئاگایه، وه ئه‌گه‌ر له پشتانی باو كیان بپرسی با ئاگان، وه له باره‌یانه‌وه هپچ نازانن، به‌ڵام عه‌ره‌ب پشتی باوكانی خۆی ئهزانا و ئه‌زانن له چ تیره و هۆزێكن وه نامۆ به‌ئه‌ندامی هۆزی خۆیان نازانن، وه هیچ كات خۆیان ناخه‌نه پاڵا هۆزێكى تر.جگه له پشتی باوكیان خۆیان به هیچ پشتێك نابه‌ستنه‌وه[33].
كه‌واته جا سه‌ر سوورمان نییه كاتی رێز‌و حورمه‌تێكی تایبه‌تی ڵاى عه‌ره‌بی ئه‌وسه‌رده‌مه بۆ «علم اڵانساب» دائه‌نرا، وه ئه‌م زانسته شوێنێكى تایبه‌تی ڵایان هه‌بووه.
ئالوسی كه له باره‌ى عه‌ره‌ب ناسینه‌وه خاوه‌ن روانگه ئێژێ:
«عه‌ره‌بی سه‌رده‌می نه‌فامی بایه‌خێكی زۆریان ئه‌دا به پاراستن و ناسینی ره‌گه‌زی پشتی خۆیان، چونكه ئه‌م ناسینه هۆیه‌كه بۆ یه‌ك گرتن و هاوكاری یه‌كتر. وه زۆر پێویستیان به‌م جۆره ناسینه بووه. چونكه ئه‌وانه هه‌موو هۆزی جیاجیا بوون، وه هه‌میشه ئاگری شهرِ له نێوانیاندا هه‌ڵگیرساوه بوو، غاره‌ت و دزیینی یه‌كتر له نێوانیاندا باوبوو،بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه ژێر باری هێزێكی تر تا بیانپارێزێ، جا لێره‌دا ناچار بوون پشتی خۆیان بپارێزن تا به سه‌ر دوژمنی خۆیاندا سه‌ر كه‌ون، چونكه میهره‌بانی و خۆشویستنی خزمایه‌تی، ئه‌بێته هۆی یه‌كگرتنیان و له سهرشۆرِی ولهجیابوونهوه پێشیان لێى ئه‌گری»[34].
ئایینی ئیسلام هه‌ر جۆره خۆههلكێشانی نه‌ژادی قه‌بوڵا نه‌بوو، قورئان له نێوان عه‌ره‌به‌كان و قوره‌یشی یه‌كاندا دابه‌زیوه,به‌ڵام هه‌رگیز له گه‌ڵا قوره‌یش یان عه‌ره‌ب به‌ته‌نیا قسه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌میشه به‌ناوی (ناس) یانی خه‌ڵك باسی ئه‌ركه‌كانی موسڵمانی كردووه، قورئان جیاوازی نه‌ژاد به‌كارێكی سروشتی زانیوه، وه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و جیاوازییه یه‌كترناسینه، خۆ هه‌ڵكێشان وشانازی بهنهژادهوهی قه‌بوڵا نییه، وه بناغه‌ی هه‌ر بایه‌خێك «تَقوا» ئهزانا. بۆیه فه‌رمویه‌تی: [ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێمه ئێوه‌مان له پیاو و ژنێك خه‌ڵق كردووه، وه ئێوه‌مان كردووه به هۆز و گه‌ل تا یه‌كتر بناسن باشترین كه‌س له ئێوه ڵای خوا ئه‌و كهسهیهكه به ته‌قواتر با، خوا زۆر زانا و زۆر به‌ئاگایه] [35].
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام داكۆكی له سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرد كه به هپچ جۆرێك نه‌ژاد و پشتى قه‌بوڵا نییه. بۆ نمونه:
1 ـ فه‌تحی مه‌ككه‌ی كه قه‌ڵای بنچینه‌یی قوره‌یش بوو روخا (وه‌خۆیان باشتر به‌سه‌ر هه‌موو هۆزه‌كانه‌وه زانیبو). پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و اله له وا فه‌رموی:
«ئه‌ی خه‌ڵكینه! خوا خۆبهزڵا زانین و خۆ هه‌ڵكێشان به باوكان كه له چه‌رخی نه‌فامیدا ره‌واجی هه‌بوو، له سێبه‌ری ئیسلام هه‌ڵی وهشاندوتهوه، ئاگاداربن ئیۆه له پشتی ئاده‌من وه ئاده‌میشی له خاك خه‌ڵق كراوه، باشترین عه‌بدی خوا، ئه‌و كه‌سه‌یه كه به ته‌قوا با عه‌ره‌ب بوون به باوكی كه‌س دانانرێت، به‌ڵكو زمانی قسه‌كردنه، هه‌ر كه‌سێك كار و ره‌فتاری، ئه‌و به شوێنا نه‌گه‌ینێت، پشت و شه‌ره‌ف و نه‌ژاد به‌هیچ شوێنێك نایگهینێت»[36].
2 ـ له روداوی حه‌جی ماڵا ئاوایی، له خوتبه‌یه‌كی دوور‌و درێژ كه باسێكی زۆر گرنگ له تۆیی خۆیدا هه‌ڵگرتووه فه‌رموی: «هیچ عه‌ره‌بێك باڵاتر له عه‌جه‌مێك نییه مه‌گه‌ر له ته قوا نه‌با»[37].
3 ـ رۆژیك له سه‌ر قسه‌كانی سه‌لمان كه له‌گه‌ڵا قورهیشىیهكان باسی بییرى چه‌وتی نه‌ژاد په‌ره‌ستی ئه‌كرد، داكۆكی له سه‌ر بایه‌خه‌كانی بژوونی كرد و فهروموی:
«ئهىكۆمهڵهی قوریش شه‌ره‌ف و ده‌ست باڵایی هه‌ر كه‌سێك ئایینی ئه‌وه، پیاوه‌تی هه‌ر كه‌سێك بریتىیه له خووخهدهی ئه‌و كه‌سه، ریشه و بناغه‌ی هه‌ر كه‌سێك بریتىیه له عه‌قل و هۆش و تێگه‌یشتنی ئه‌و كه‌سه»[38].
شهرِهكانی هۆزایه‌تی
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ناو عه‌ره‌بی بیاوانی بكوژرا له پله‌ی یه‌كه‌مدا لێپرسراوی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خزمانی نزیكی كوژراوه‌كه. جا هه‌روه‌كو ره‌وایه تیره‌كه‌ی ئه‌كه‌ونه پشتیوانی كردنیان، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه شهرِی خۆیناوی روو ئه‌دات، ئه‌م جۆره شهرِانه زۆر به‌یان له سه‌ر شتێكى بچوك هه ڵئهگیرسان وه به‌زوویی دانهئهمركانهوه و ساڵیانی ساڵا درێژه‌یان ئه‌كێشا.
بۆ نمونه شه‌رێ «بهسوسن» كه له نێوان دو تیره‌ی «به‌نی به‌كر» و«به‌نی ته‌غلیب» رووی دا هه‌ردو تیرهكهش له هۆزی «ره‌بیعه» بوون چل ساڵا درێژه‌ی كێشا، هۆی هه‌ڵگریساندنی ئه‌و شهرِه، حوشترێك بوو كه خاوهنهكهژنێك به‌ناوی "بهسوس" بوو كه سه‌ر به‌تیره‌ی «به‌نی به‌كر» بوو چووه ناو له‌وه‌رگای «فوروق» كه سه‌ر به‌تیره‌ی دووه‌م بوو له سرر ئه‌وه شهرِ هه‌ڵگریسا وسه‌رۆكی تیره‌ی «به‌نی ته‌غلیب» بوو به قوربانی ئه‌م شهرِه[39]. هه‌روه‌ها شه‌رێكی خونێین به‌ناوی «داحس» و«غبراء» كه دو ئه‌سپ بوون داحس هی قه‌یس كوری زوهه‌یر سه‌رۆكی هۆزی «به‌نی فرازه» بوو، ئه‌و دو سه‌رۆكه كێ بهركێیان كرد، له ئه‌نجامدا قه‌یس وتی من بردومه‌ته‌وه، حوزهیفهیش وتی نه‌خێر من بردومه‌ته‌وه شهرِ هه‌ڵگریسا و ساڵانێكی زۆری خایاند وكوشتارێكی زۆر له هه‌ردو ڵای كه‌وت[40].
ئه‌م جۆره روداوانه بهروژگاری عه‌ره‌ب (ایام العرب) ناوى ده‌ركرد بوو. وچه‌نده‌ها كتێبی له‌و باره‌وه نوسراوه.
شایانی باسه جار وا بوو به‌دانی چه‌ند حوشتر له‌جیاتی خوێن به روداوهكهكۆتایی هاتووه. له هه‌ر هۆزێك ئه‌بوایه ریش سپیان دانیشن و راوتهكبیر بكه‌ن و چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و جۆره گیر‌و گرفتانه بدۆزنه‌وه، وپێشنیهادهكانیان ئهخستهروو، به‌ڵام دانهئهسهپینَرا،زۆربه‌ی هۆزه‌كان كه ئه‌م جۆره چارانهیان قه‌بوڵا ئه‌كرد له به‌ر ئه‌وه بوو له شهرِهكانی درێژ خایان ماندوو ببون، ئه‌گه‌ر هۆزی كوژه‌ر تاوه‌نبار بو تۆڵه سه‌ندنه‌وه بده‌نه‌وه ده‌ستی ماڵى كوژراو، ئیتر شهرِ رو نادات، به‌ڵام ئه‌و بهدهستدانهوه زۆر په‌سه‌ندو شه‌رافه‌تمه‌ندانه نه‌بوو ڵایان وا باش بوو ته‌نیا تاوانبار به‌سزای خۆی بگات، ڵای بیاوان نشینه‌كان بناغه‌ى خوو ئاكار، پاراستنی ئابروو شه‌رفه وه له ته‌واوی كرداری رۆژانه‌ی خۆی ئه‌و بناغه‌یه له به‌رچاو ئه‌گرێ.
ئه‌م بریارو رهزهنه بیاوانىیه، كه‌م تازیاد له شاره‌كانی حیجاز یانى تایف و مه‌ككه و مه‌دینه به‌كار ئه‌هێنرا، چونكه دانیشتوانی ئه‌م شارانه‌ش له داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی دا باری بیاوان نشینیان بوو، به‌و مانایه‌ی كه بۆ خۆیان ئازاد و سه‌ر به‌خۆ بوون، وه له ده‌ستوراتی كه‌سیان په‌یره‌وی نه‌ئه‌كرد. هه‌ر چه‌نده خۆ په‌ره‌ستی و ئابرو په‌ره‌ستی له ناو بیاوان زۆر ده‌وری بووه، به‌ڵام له مه‌ككه له به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌عبه تێدابوو حورمه‌تی ڵاى هه‌موان هه‌بوو و جای بازرگانی بوو تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌و داب و نه‌ریتانه راست كرا بوونه‌وه[41].
قورئان ئه‌م جۆره خۆپهرهستنه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی قه‌بوڵا نه‌بوو، وه ناوه‌ندی بریاره‌كان هه‌ق و عه‌داڵه‌تی دانا وداكۆكی له سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرد كه مرۆڤی موسڵمان ئه‌بێ به ته‌واوی پشتیوانی له داد و هه‌ق و عه‌داڵت بكات هه‌ر چه‌نده به‌زیانی خۆ‌و دایك و باوك و خزمانیان بووه.خوا له سوره‌تی نیسا ئایه‌تی 135 ئه‌فه‌رمێ:
[ئه‌ی كه‌سانێك كه ئیمانتان هێناوه به ته‌واوی عه‌داڵه‌ت به جا بینن وه بۆ (ره‌زای) خوا شه‌هاده‌ت بده‌ن، گه‌رچی ئه‌م (شه‌هاده‌ته) به زیانی خۆتان یان دایك و باوكانتان و خزمانتان با، ئه‌گه‌ر ئه‌و (كه‌سه‌ی كه ئێوه شه‌هاده‌تی بۆ ئه‌ده‌ن) دهوڵهمهندبا یان هه‌ژار، خۆ بۆ ڵایه‌نگری ئه‌وان خوا له پێشتره له ئێوه، كه‌واته له هه‌وه‌سبازی په‌یره‌وی نه‌كه‌ن چون له رێگای هه‌ق ڵاتان ئه‌دات، وه ئه‌گه‌ر هه‌ق بگۆرن به ناهه‌ق، وه‌یان چاوی لێی بپۆشن (باش بزانن) كه خوا له‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن زۆر ئاگایه].
تاڵان و پیاوكوژی
عه‌ره‌بی بیاوان جگه له هۆزه‌كه‌ی خۆی دڵى بۆ كه‌س نهئهسوتا و به‌زه‌یی به‌كه‌سدا نه‌ئه‌هات وه سۆز‌و به‌زه‌یی ته‌نیا بۆ خزم و كه‌س و كاری هۆزه‌كه‌ی خۆی بوو كه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی له گه‌ڵیاندا هه‌بووه. شێوه‌ی بییرو هۆش و تێگه‌یشتنی له چوار چێوه‌یه‌كی ته‌نگدا بووه.
بیاوانىیهكان وه‌كو ناسیونالیستی و نه‌ژاد پهرهستهكانی ئه‌مرۆ چۆن هه‌موو شتى بۆ خۆیان ئه‌یه‌وێ هه‌ر وابوون، هه‌تا سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی جابهجێ نه‌بوایه بییرى له كه‌س نه‌ئه‌كرده‌وه. بۆ نمونه كابرایه‌ك له سه‌ره‌تای ئیسلام كه هێشتا فه‌رهه‌نگی چه‌رخی نه‌فامى به‌سه‌ریدا زاڵا ببو دوعای ئه‌كرد وئه‌یوت: «خوایا ره‌حمم پێ بكه، وهرهحمیش به موحه‌ممه‌د بكه،وه جگه له ئێمه ره‌حم به‌كه‌سێكی تر مه‌كه»[42].
نهبوونێیك كه له ئه‌نجامی ژیان بیاوانی توشیان ببو، هانیان ئه‌دا به‌ره‌و تاڵان كردن چونكه سهرزهوىیهكانیان وه‌كو سه‌رزه‌وی میلله‌تانی تر خێر و به‌ره‌كه‌تی تیدا نه‌بوو، جا بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێر‌و به‌ره‌كه‌ته، ده‌ستیان ده‌كرده را‌گرتن وتاڵان كردنی كاروانه‌كان، نه‌ك ئه‌و كارهپێیان شه‌رم و عه‌یب نه‌بوو، به‌ڵكو چۆن ئه‌مرۆ شارێكی گه‌وره فه‌تح ئه‌كرا ئاوا به‌ڵایانه‌وه گرنگ بوو، وه شانازىیان پاوه ئه‌كرد[43].
ههڵبهتهرِكایهتی نێوان هۆزه‌كان یه‌كا له هۆكانی شهرِكردن و تاڵان كردن بوو، وه زیاتر به‌گژدا چوون له سه‌ر له‌وه‌رگاكان بوو. جار وابوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سه‌رۆكی هۆز به گژداچوونی خونین له‌نێوان بنه‌ماڵه‌كانی نزیك رووی ئه‌دا. بۆ نمونه كاتی سه‌رۆكی هۆزێك ئه‌مرد، براكه‌ی كه له‌و بچوكتر و له وانه‌ی تر گه‌وره تر بوو ته‌ماعی نیشتهجا ئه‌بوو، له‌هه‌مان كاتدا كوره‌كانی سه‌رۆكی مردوویش ئه‌و تهماعهیان هه‌بوو، جا له به‌ر ئه‌و پله‌یه‌و گه‌یشتن به سه‌رۆكى هۆزایه‌تی به‌گژدا چونێكی خوێناوی رووی ئه‌داو ئه‌بووه هۆى هه‌ڵگریساندنی شهرِ له نێوان خانه‌دانه‌كانی یه‌ك هۆز.
شاعیره‌كان بهشعیرهكانیان ئاگری ئه‌م به گژداچوونهیان خۆش ئه‌كرد رووداوه‌كانیان زیندو. ئه‌كرده‌وه ئه‌یانخسته سه‌ر زمان، وه به هۆى ئه‌و شیعرانه‌وه رق و كینه‌ی كۆن تازه ئه‌بوه‌وه.
زۆر به‌ی ئه‌و روداوانه كه له نێوانیان روو ئه‌دا له سه‌ر بابه‌ت و گیروگرفتی بچوك وبا بایه‌خ بوو، جا كاتا كه ئاگری شهرِ هه‌ڵئه‌گیرسا، دو هۆز ئه‌كه‌وتنه گیانی یه‌كتر و هه‌وڵیان ئه‌دا كه یه‌كتر له ناو ببه‌ن[44]. درندایه‌تی و دووری له‌شارستانیه‌ت هۆیه‌كی تر بوو،بۆ تاڵان كردن،به بییرو باوری «ئیبن خه‌لدون»، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌كی درنده بوون، داب و نه‌ریتی درندایه‌تی ئه‌وه‌نده له ناویان پته‌و بوو، وه‌كو خووخهدهیهكی سروشتى لێى هاتبو. بۆ نمونه، كه پێویستیان به به‌رد ئه‌بوو تا مه‌نجه‌ڵى به‌ردین دروست بكه‌ن ئه‌چوون خانووه‌كانیان ئهروخاندن و به‌رده‌كانیان ده‌ر ئه‌هێنا و سا كوچكهیان بۆ ژێر مه‌نجه‌ڵ دروست ئه‌كرد ,كۆشك و تهڵاریان خراپ ئه‌كرد تا داره‌كانیان ده‌ربێنن و چادره‌كانیان پابهرزبكهنهوه،یان له داره‌كانیان میخی داریین دروست بكه‌ن و چادره‌كانیان پێ داكوتن. خودی ئه‌و جۆره كرده‌وانه تاڵان كردن بوو، وه هه‌ر شتێكیان به‌ده‌ست خه‌ڵك ببینایه ئه‌یان رفاند، رسق و روزىیان له سیبه‌ری رمه‌كانیان به‌ده‌ست ئه‌هێنا به هیچ جۆرێك ته‌نیا به تاڵانكردنی ماڵا خه‌لك قانع نه‌بوون، چاویان بههر جۆره سه‌روه‌ت و كاڵا و شتومه‌كی ژیان بكه‌وتایه ئهیانرفاند و تاڵانیان ئه‌كرد[45].
تاڵان و چه‌پاو كردن و رفاندن ته‌نیا رێگایه‌ك بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وته‌كانیان كاتا كه هێرشیان ئه‌برده سه‌ر هۆزێك، حوشتره‌كانیان ئه‌بردن ژن و مناڵانیان به دیلی ئه‌گرتن، هۆزێكی تر له‌وان به‌هێزتر له بۆسه‌یان بۆ دا ئه‌نیشت و له هه‌لێكى گونجاو هێرشیان ئهبردنه سه‌ریان و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیان ئه‌هێنا به‌سه‌ریان ئه‌هات جا كاتا دوژمنیان ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وت هێرشیان ئه‌برده‌سه‌ر یه‌كتر، هه‌ر وه‌كو قه‌تامی (قطامی) شاعیر عه‌ره‌ب له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی ئێژێ:
واحیانا على بكر اخینا اژا لم نجد اڵا اخانا
واته: ئیش و كاری ئێمه تاڵان كردن و ره‌فاندنی دراوساكانو دوژمنانه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌مان ده‌ست نه‌كه‌وت، هێرش ئه‌كه‌ینه سه‌ر برایانی خۆمان و تاڵانیان ئه‌كه‌ین[46].
له‌و رۆژگاره‌دا، ئه‌و شه‌رانه كه بناغه‌یان له سه‌ر تۆڵه سه‌ندنه‌وه وخوێن رێژی بوو، دوژمنایه‌تی له‌نێوان دوهۆزی ئه‌وس وخهزرج له‌شاری یه‌سرب (مه‌دینه) به‌جۆریكی وا پهرِهی سه‌ندبو، كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌ڵای دیوار و سنوری دیاری كراوی یه‌كتردا برِوات. هێزه‌كانی شه‌ركه‌ر ژیانی عه‌ره‌بیان شه‌ل كردبوو، وه له ناویان بردبوو، خوای میرو مه‌زن ئه‌و باره خوێناوىیهی ئه‌خاته‌وه بییریان، وه له‌و برایه‌تیه‌ی كه له سێبه‌ری ئیسلام به ده‌ستیان هێناوه له قورئانی پیرۆز سوره‌تی ئاڵى عیمران ئایه‌تی 103 به‌م جۆری باسیان ئه‌كات و ئه‌فه‌رمێ:
[نیعمه‌تی خوا كه به‌سه‌رتان دابه‌زیوه بهێننه‌وه بییر كاتێ دوژمنی یه‌كتر بوون، ئاشتی و دوستایه‌تی خسته نێو دڵانتانهوه، وه به‌و نیعمه‌ته بوونه برای یه‌كتر، وه ئێوه له سه‌ر كنار چاڵی ئاگر بوون. خوا ئێوه‌ی رزگار كرد، ئا به‌م جۆره خوا ئایه‌ته‌كانی خۆی نیشانی ئێوه ئه‌دات به‌ڵكو رێنمو بن].
مانگه‌كانی حه‌رام
ته‌نیا له مانگه‌كانی حه‌رام (زیقهعده، زیحه‌جه، موحه‌ره‌م و ره‌جه‌ب) به پاى ئه‌و سوننه‌ته كۆنه كه یادگاری حه‌زره‌تی ئیبراهیم وئیسماعیل و پاشماوه‌ی ده‌ستوره‌كانی ئایینی ئه‌وان بوو,به حورمه‌تی ئه‌و مانگانه هه‌ر له خۆیانه‌وه له نێوان خۆیان شه‌ریان را ئه‌گرت. وپیان ئه‌وت ئاشتی پیرۆز (صلح المقد‌س) وئه‌م هه‌له‌یان بۆ ئهرهخسا تا كه‌مێك ئارامییان هه‌با، پشوو لهشهرِ بده‌ن، وه له‌م ماوه‌یه‌دا بتوانن به‌كاری بازرگانی، كرِین و فرۆشتن و زیاره‌تی ماڵى خوا كه‌عبه بكه‌ن[47] ئه‌گه‌ر شه‌رێك له‌و مانگانه رووی بدایه ناویان لێى ئه‌نا شهرِی خراپكارهكان (حرب الفجّار) [48].
[1] ـ تاریخ تمدن اسلام ـ جریانی زیدان ب1، ل15.
[2] ـ تاریخ تمدن اسلام ب1، ل88، گوستاولوبون.
[3] ـ فیلیپ خلیل حتی، تاریخ عرب، ل14.
[4] ـ تاریخ عرب، فیلیپ خلیل حتَی، ل3، تا35.
[5] ـ تاریخ تمدن، گوستاولوبون ب1، ل64 و65، ویل دورانت ـ تاریخ تمدن، ب4، ل201.
[6] ـ فجر الاسلام، احمد امین، ل46.
[7] ـ فجر الاسلام، احمد امین، ل33 و34 نو‌عمان كوری منذر (پاشای حیره) كه له ولآمی كسرا پاشای ئیران وتویه‌تی: كه‌لێى پرسیوه: بۆ چی عه‌ره‌ب له ژیر فه‌رمانی یه‌ك حكومه‌ت ویه‌ك رهزهن نابن. له ولآمیدا وتی: چون میلله‌ته‌كانی تر هه‌ست به لاوازی ئه‌كه‌ن وه له هێرشی دوژمن ئه‌ترسن بۆیه یه‌ك خانه‌دان ئه‌كه‌نه سه‌رۆك به‌سه‌ر خۆیانه‌وه، وهبهرێوهبردنی كاروباری ژیانیان ئه‌ده‌نه ده‌ستی ئه‌و. به‌لآم عه‌ره‌ب هه‌ر یه‌ك بۆخۆی حه‌ز ئه‌كات پاشابآ وهمالیات نه‌دات، (آلوسی ـ بلوغ الارب ب1، ل150).
[8] ـ فجر الاسلام، أحمد امین، ل225، وه تاریخ السیاسی للدوله العربیه، عبدالمنعم ماجد، ل48.
[9] ـ تاریخ دول وملل اسلامی ل5 و6، كارل بروكلمان.
[10] ـ شیخ له زمانى عه‌ره‌ب به مانای مه‌زنی هۆز، یان سه‌رۆكی هۆزی دآ، نه‌ك به‌مانای سه‌یید وئهولآدی پێغه‌مبه‌ر هه‌روه‌ك له كوردهرایدا باوه، هه‌تا عه‌ره‌ب. به پیاوی پیرو به سالآ چوو ئێژی شێخ وه ئه‌میرو سه‌ییدو ره‌ئیسی پآ ئه‌وتریت.
[11] ـ بلوغ الارب، آلوسی ب2، ل187.
[12] ـ تاریخ عرب، فیلیپ حتّى ل39.
[13] ـ حوجورات ئایه‌تی 10، [إنما المۆمِنُون، إخوَه].
[14] ـ فیلیپ خلیل حتّى، ل38.
[15] ـ عصر ایمان ـ ویل دورانت ب4، ل200.
[16] ـ لا یسئلون اخاهم حین یندبهم = فی النائبات على ما قال برهاناً (احمد امین ـ ل10).
[17] ـ تاریخ سیاسی ئیسلام ـ حسن ابراهیم حسن، ب1، ل37 و38 ـ عبدالمنعم ماجد ل50 و51.
[18] ـ [إذ جَعَل الذینَ كَفَروا فی قُلُوبِهِمُ الحمێه حَمێه الجاهِلیه] سوره‌تی فه‌تح، ئایه‌تی 26.
[19] ـ من تعصب او تعصب له فقد خلع ربقه الاسلام من عنقه، (ثواب الاعمال وعقاب الأعمال) سه‌دوق، ل263، الاصول من الكافی ـ كُلینی ب2، ل308.
[20] ـ لیس منا من دعا إلى عصبیه، ولیس منا من قال (على عصبیه) ولیس منا من مات على عصبیه. (سنن أبی داود) ب4، ل332 باب فی العصبیه فه‌رموده‌ی 5121.
[21] ـ عن ان‌س قال قال رسول الله (ص) أنصر أخاك ظالماً أو مظلوماً، قالوا: یا رسول الله هذا ننصره مظلوماً فیكف ننصره ظالماً؟ قال: تأخذ فوق یدیه (سه حیح بوخاری ـ په‌راوێزى سندی) ب2 ـ كتێبى المظالم، ل66، مه‌سنه‌دی ئه‌حمه‌د ب3، ل201.
[22] ـ تاریخ سیاسی اسلام ـ حسن إبراهیم حسن، ل39.
[23] ـ بروكلمان، تاریخ دول و ملل اسلامی، ل6 و7.
[24] ـ نهایه الأرب فی فنون الأدب، ب6، ل67.
[25] ـ آلوسی ـ بلوغ الارب، ب1، ل280.
[26] ـ سوره‌تی سه‌با ئایه‌تی 35 و36.
[27] ـ بلوغ الارب، ل288، چیرۆكێكی زۆر له‌م جۆره خۆهه‌ڵكێشانه له‌مێژووى عه‌ره‌ب له‌پێش ئیسلامدا هاتووه.
[28] ـ آلوسی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو ب1، ل281.
[29] ـ تفسیر المیزان ـ سید محمد حسین طباطبایی ب20، ل353.
[30] ـ سوره‌تی تكاثر ئایه‌تی 1 تا 3.
[31] ـ بۆنمونه له فه‌رهه‌نگى ئه‌و رۆژ، ئه‌گه‌ر باوكی كوریك عه‌ره‌ب ودایكی عه‌جه‌م بووایه، ناوناتورهیان لێ ئه‌دا و پیان ئه‌وت «هه‌جین» بێژهیهكی زۆر ناشیرین بووه. یانی له یه‌ك پشت نییه، وه ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوایه یانی دایكی عه‌ره‌ب و باوكی عه‌جه‌م بوایه «موزهررع» یان پائهوت. هه‌جین له میرات بآ به‌ش ئه‌كرا. بۆروون بوونه‌وه‌ی زیاتر ته‌ماشای ـ عقد الفرید ـ ابن عبد ربه الأندلسی. ب6، ل129. كوری هه‌جین ئه‌بوایه له گه‌لأ كچێك وه‌كو خۆی به هاوسه‌ری بگرێ (المحبر) محمد بن حبیب، ل310 ـ الملل والنحل شهرستانی، ل254، له (مناقب ابن شه‌هر آشوب) ب1، ل113 هاتووه له‌سه‌ره‌تای ئیسلام له باره‌ی خوێنبه های هه‌جین له پێغه‌مبه‌ریان پرسی, له ولآمدا فه‌رموی:خوینبههای په‌یره‌وانی ئایینی ئیسلام یه‌كسانه.
[32] ـ المفصل فی تاریخ العرب قبل الإسلام ـ جواد علی ب1، ل493 تاریخ الادب العربی ـ العصر الجاهلی، ل55.
[33] ـ ابن خلدون له مقدمهكهی خۆی ئه‌م باسه له عومه‌ر كوری خه‌تتاب ئه‌گێریته‌وه: هه‌تا له چه‌رخی ئیسلامدا ئه‌و بیره هێشتاشوێنی له‌سه‌ر عومه‌ر دانابوو، هۆزی نهبتیهكانی عیراق خۆش نه‌ئه‌ویست. بۆیه كاتی له گه‌لأ هۆزه‌كه‌ی خۆی قسه ئه‌كات پییان ئه‌ڵآ: پشتاوپشتی خۆتان بناسن، باوه‌كو نبتیهكانی عیراقتان لێی نه‌ێت كاتی له‌باره‌ى ره‌گ و ریشه‌ى خانه‌دانیان لێیان ئه‌پرسن! ئه ڵێن ئێمه خه‌ڵكی فلان شوێنین وله فلان گه‌ره‌ك دانیشتوین. هه‌روه‌ها آلوسی له ب1، ل149، وعبد ربه الاندلسی له ب3، ل312، ئاماژه‌یان به‌و باسهكردووه.
[34] ـ بلوغ الارب ب2، ل182، هه‌روه‌ها له المفصل فی تاریخ العرب قبل الاسلام ب1، ل466 و467.
[35] ـ سورِهتی حوجورات ئایه‌تی 13.
[36] ـ الروضه فی الكافی ـ كُلینی ل246، بحار الانوار ـ مجلسی، ب21، ل137 و138، سیره ابن هشام ب4 ل54.
[37] ـ تحف العقول ـ حسن بن علی بن شعبه ل34.
[38] ـ كلینی الروضه فی الكافی ، ل181.
[39] ـ ایام العرب فی الجاهلیه، محمد احمد جاد المولى وهههواڵهكانی,142 تا 168، الكامل فی التاریخ، ابن اثیر ب1, ل533.
[40] ـ سیرة النبی ـ عبدالملك بن هشام تحقیق مصطفى السقاء ب1 ل307, معجم البلدان یاقوت حمویب1, ل268 له زاراوی (صاد) الكامل فی التاریخ ب1,ل 566 تا 582، ایام العرب ـ جاد المولى ل247 تا 277، له حه‌مووی سه‌یرتر، جاد المولى له تاریخ ایام العرب ئێژی خۆشی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ههرودو ئه‌سپه كه‌هی قه‌یس كوری زوهه‌یر بوون ,غبرا ْیش ههرهی قیس بوو به‌لآم سه‌رۆكی (به‌نی ته‌غلیب)سواری ببوو.
[41] ـ بروكلمان سیرة النبی ، ل8.
[42] ـ سه‌حیحی بوخاری ب8، كتێبی الادب بابی 549، فه‌رموده‌ی 893، ل327 (اللهم ارحمنی ومحمداً ولا ترحم معنا احداً).
[43] ـ گوستاولوبون سه‌رچاوی پێشوو ، ل63.
[44] ـ حسن براهیم حس، سه‌رچاوی پێشوو ، ب1، ل38.
[45] ـ مقدمه ابن خلدون ب1، ل285، 286.
[46] ـ احمد امین، سه‌رچاوی پێشوو ، ل9، فیلیپ خلیل حتی، سه‌رچاوی پێشوو ل35، حماسه‌ی ابی تمام اوس الطائی، ل32.
[47] ـ ئه‌وانه ناوی مانگه كانیان گوَرِى و دوایان ئه‌خست، وهبه دوا خستنی مانگه‌كانی حه‌رام خۆیان له‌و ته‌نگانه ده‌رئه‌كرد، وه‌ده‌ستیان ئه‌كرده شه‌ركردن و خۆێن رێژی، له‌م باره وه خوا فه‌رمویه‌تی: [شوێن گوَرِین ودواخستنی مانگه‌كانی حه‌رام سزای هاوبه‌شان زیادئه‌كات كه‌به هۆیه كافره‌كان رێگاوون ئه‌كه‌ن، یهكسال حهلآلی ئه‌كه‌ن وساڵیكى تر حه‌رامی ئه‌كه‌ن، تابه ئه‌ندازه‌ی مانگه‌كانی بآ كه خواحهرامی كردووه (تا به خیاڵی خۆیان چوار مانگ تهواوبآ) وه‌به‌م جۆره ئه‌وه‌ی كه خوا حه‌رام كردووه به حه‌لآڵی ئه‌زانن...] سوره‌تی ته‌وبه ئایه‌تی 37.
[48] ـ تاریخ یعقوبی، ابن واضح، ب2، ل12 ـ الملل والنحل ـ شهرستانی ب2، ل255.