"ئیبراهیم یەزدی" کۆچی دوایی کرد
ئیبراهیم یەزدی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی شۆڕشی ئیسلامیی بە هۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 86 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ئیبراهیم یەزدی سکرتێری گشتیی نێهزەتی ئازادیی ئێران بە دوای خۆبواردنی ئەمریکا لە دەرکردنی ڤیزای چارەسەریی پزیشکی بۆ نابراو ، زستانی رابردوو لە شاری ئیزمیری تورکیا نەشتەکاری بۆکرا و لە دوو حەوتەی رابردوودا بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستیی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە .
ئیبراهیم یەزدی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1979 دا لە گەڵ ئیمام خومەینی (رە) گەڕایەوە ئێران و بە فەرمانی بەڕێزیان بوو بە ئەندامی شۆرای شۆڕشی ئیسلامیی . بە دەست پێ بوونی کاری حکومەتی کاتیی ، وەک جێگری سەرۆک وەزیران دیاری کرا .
یەزدی دوای وازلەکارهێنانی سەنجابی لە وەزاڕەتی دەرەوە ، وەک وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی دەست نیشان کرا . ناوبراو دوای کۆچی دوایی " مەهدی بازرگان " بوو بە سکرتێری گشتیی نێهزەتی ئازادیی ئێران .