• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 78
  • دوو شەممه 17/8/1395
  • رۆژژمێر :

چه‌ند زیاره‌تکاری ئێرانی له ته‌قینه‌وه سامڕا شه‌هید و بریندار بوون 

دوا به‌ دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌ شاری سامڕا له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دینی عێراق، چه‌ند که‌سی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون، که‌ به‌ پێی ئاماره‌کان زیاره‌تکاری ئێرانیشی تێدایه‌.


ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌ شاری سامڕا له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دینی عێراق ڕووی دا.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی شه‌هید بوونی چه‌ند که‌سێکی سڤیل له‌م شاره‌دا.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، خالید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین وتی: له‌ نێوان قوربانییه‌کان، چه‌ند زیاره‌تکارێکی ئێرانیش هه‌ن.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ورده‌کاری ئه‌ م ڕووداوه‌ وتی: ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ شوێنی ڕاوه‌ستانی ئۆتۆمبیلی زیاره‌تکاره‌کان له‌ ناوه‌ندی شاری سامڕا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌ هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ زیاره‌تکاره‌کان شه‌هید و بریندار بوون.

ئه‌و زیادی کرد: که‌سانی بریندار بوو به‌ هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه‌ به‌ په‌له‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی شاره‌کانی دیکه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

  ئاژانسی مێهر نیوز