مامۆستا قادر قادری له کۆبوونه‌وه‌ی به‌غدا؛
ئامانجی سه‌ره‌کی زلهێزه‌کان سووکایه‌تی به ئیسلامه نه شەڕ لەگەڵ داعش
پێش نوێژی شاری پاوه له نۆهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای مه‌کۆی جیهانی ڕابوونی ئیسلامی، به ئاماژه به بارودۆخی عێراق وتی:ئه‌گه‌رچی زلهێزه‌کان به ناوی شه‌ڕی دژه داعش هاتوونه‌ته ناوچه‌ی ئێمه به‌ڵام بۆ سووکایه‌تی به ئایینی ئیسلام هاتوون.
پێش نوێژی هه‌ینی شاری پاوه، مامۆستا قادری له کۆبوونه‌وه که له به‌غدا به‌رێوه‌چوو، وتی: نابێ خافڵ ببین که پلان و ئامانجی سه‌ره‌کی زلهێزه‌کان که ده‌ڵێن بۆ به‌ره‌نگاری داعش هاتووین ، سووکایه‌تی به ئیسلام و سه‌رکوتی موسڵمانان و لاواز کردنی ئه‌وانه.
مامۆستا قادر قادری به ئاماژه به بارودۆخی عێراق وتی:ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئێستای عێراق حه‌کیمانه له‌گه‌ڵ دیکه‌ی ئیتنیک و مه‌زه‌به‌کان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، بێ گومان به‌غداد دووباره ده‌بێته‌وه داروسلام.
ئه‌وه‌شی وت که قوتابخانه و مزگه‌وته‌کانی به‌غدا، به‌سره و هه‌ولێر چوار سه‌ده‌یه په‌یامی دین، زانست، عه‌قڵییه‌ت و ئازاده بوونی بۆ جیهان ناردووه و هه‌ر بۆیه عێراق و گه‌لی ئه‌م وڵاته به‌لای ئێمه‌وه به‌ڕێزن و ئێمه به‌غدا به دارولسه‌لام و شوێنی دارولحیمه ده‌زانین و هیوادارین له داهاتوودا ئاسایشی ته‌واو بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر