• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 93
  • چوار شەممه 5/8/1395
  • رۆژژمێر :

پیلانی تێرۆری بەشار ئەسەد لە کونگرێسی ئەمریکا

بڵاڤۆگی ئەمریکایی " فارن پالسی" ئاشکرای کرد کونگرێسی ئەمریکا لە پرسی تێروری سەرۆک کۆماری سووریای کۆڵیوەتەوە .


  بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی   ڕۆژی  سێشەمەی    هەواڵدەریی  سەدا و سیما   بڵاڤوکی      ئەمریکایی  فارن  پالسی    ئاشکرای  کرد  لایەنی    توندڕۆ  لە  کونگرەی  ئەمریکا  لێکدانەوەی   بژاردەکانی   "   توندو تیژتر "   سەبارەت  بە   قەیرانی  سووریا  بۆ  وێنە   تێروری  بەشار  ئەسەد   سەرۆک  کوماری   ئەو  وڵاتە  ی  دەس پێی  کردووە .

  لەو  ڕاپۆڕتە دا  هاتووە   کە  ئەو     پێشنیارە  لە  دانیشتنی    تائاسایی   لێژنەی  پەیوەندی  نێونەتەوەیی   پەرلەمانی     نوێنەران    لە  ڕۆژی  پێنجشەمەی  هەفتەی  ڕابردوو  هاتە  ئاراوە  کاتێ  کە    دووگ  لامبرون   لە  ئەندامانی  کۆماریخوازی   ئەو    دانیشتنە  پرسیارێکی  سەبارەت  بە   ئەگەری  تێروری   بەشار  ئەسەد  هێنایە  ئاراوە  .   سێ  کەس  لە  هەفتاو  پێنج  بەشداربوو  لەو  دانیشتنە  بەو  بڵاڤوگە  ئەمریکاییە  وتیان   پرسی   تێروری  بەشار  ئەسەد   لەو   دانیشتنە  هاتە  ئاراوە . 

ئەوان   وەبیریشیان  هێنایەوە   کە  ئەو  پرسیارە   سەبارەت  بە   فیلیپ گاردون  هاوئاهەنگکاری  پێشووی   کوشکی  سپی   لە  کاروباری  ڕۆژهەڵاتی  ناڤین   بوو کە    لە  گەڵ  ئەو  بیروکە  نەیاریەتی  کرد  و  ئەوەی  بە  نایاسایی  و ناگاریگەر  زانی .   ڕاپۆڕتە  جوراوجۆرەکان  سەبارەت  بە   کردەوەی    ڕێکخراوی  دەوڵەتی   ئەمریکا  بۆ   تێڕوڕی  کاربەدەستانی   دەوڵەتیی  نەیار  لە  گەڵ     ئامانجەکانی    واشنگتون  لە  ساڵەکانی  ئەم  دواییە  بڵاو  کراوەتەوە  کە  بە  وتەی   شیکاران    وێنگەی  ئاشکرای   تێروریزمی  دەوڵەتیە  .

سەرچاوه: سایتی سەحەر بەشی کوردی