• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 136
  • سێ شەممه 13/7/1395
  • رۆژژمێر :

44 داعشی لە شاری ئەلقائێمی ئێراق کوژران

سەرچاوە مێدیاییەکانی لە ئێراق باسیان لە کوژرانی 44 داعشی لە شاری ئەلقائیمی ئەو وڵاتە کرد .



 بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی  بنکەی  هەواڵی  ئەلمەسەلە  نیوز  ،  یەکەکانی   مێدیایی   وەزارەتی  بەرگری   ئێراق  بە  ڕاگەیاندنی  ئەو  هەواڵە  وتیشی  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  ئەلسەقووری  ئێراق  توانیان  بە  بۆردمانی  بنکەکانی  گرووپی  شەڕ خوازی  داعش  44  کەس  لە  ئەندامانی  ئەو  گرووپە  بۆ  وێنە  کەسێکی  ناسراو   بە  گەڵاڵە داڕێژی  غەزوەی  بەغدا  لە  شاری  قائیمیان  کوشت .

ئەو  ڕاپۆڕتە  نیشاندەری  ئەوەیە  کە   بە  پێی   ڕاپۆڕتی  یەکەی   ئاسمانی  فەرماندەرایەتی   ئوپراسیونی  هاوبەشی  ئەرتەشی  فڕۆکە  شەڕکەرەکانی  ئێف  16  بنکەکانی  داعشیان  لە  ناوچەی  سەجراویە  لە  نزیکی    ئەلقائیم  و  کارگەیەکی  بۆمب نانەوەی  داعش  لە  8 کیلومەتری  ئەو  شارە  تێکڕماند  و  دە  تێرۆریستی  ئەو  گرووپەیان  کوشت . 
ئەو  ڕاپۆڕتە   دەڵێت  لە  گوندی  سەعدەی   ئەو  ناوچەش  کارگەیەکی  بۆمب  نانەوەی  تڕوموبیلەکان  تێک ڕووخا   و نۆ   تێرۆریستیان  کوژرا  و  چوار  کەسی  دیکەیان  بریندار   کرا  .  هەروەها   بە  هۆی ئەو  بۆردمانە   لە  ناچەی   کرابلە  15  کەس  و لە  ناوچەی  ئەلفەیازیە  10  تێرۆریستی   دیکەیان  کوشت  و  6  کەسی  دیکەیان  بریندار  کرد . 
  سەرچاوە  هەوڵگریەکانی   ئەرتەشی  ئێراق  پشت ڕاستیان  کردەوە   دوو  کەس  لە  گرینگترین  کوژراوتن  لەو  پەلامارانە   ئەبوو عومەر  ئەلعەفری  گەڵاڵە داڕێژی  پەلامار  بۆ سەر  بەغدا  و  ئەبوو  یەحیا  ئەلجنوبی  بەرپرسی    سەربازی  ویلایەتی   باشووری   داعش   بوون .

سەرچاوه: سایتی سەحەر بەشی کوردی