• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 64
  • دوو شەممه 29/6/1395
  • رۆژژمێر :

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی : سپا مەتەرێزی بەهێزی شۆڕشە


ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سپای بە مەتەرێزی بەهێزی شۆڕش و شاندەری بەرگری لە ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەوەیی زانی .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕوژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ بەشداران لە کۆبوونەوەی سەرانسەریی فەرماندەرانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی  وێڕای پێداگری لەسەر پاراستنی شوناسی سوپا، فەرموویان، پاسەوانی بە مانای وەستان لەبەرامبەر  کات و زەمان دا نییە بەڵکوو دەبێ هاوکات لەگەڵ گۆڕانی  ئامرازەکان و پێشکەوتنی دوژمن، سپا ڕازی نەبێ بە  پێشکەوتنەکانی لە گۆڕەپانی زانست و تەکنۆلۆژی و  لە بەرەوپێش ڕۆیشتن  ڕانەوەستێ .

بەڕێزیان ئاسایشیان  بە پرسێکی زۆر گرینگ و بوارچێکەری پێشکەوتنی ماددی و مەعنەوی کۆمەڵگە  وەسف کرد و فەرموویان :  لە نموونەی ئەرکی سپا ، دابین کردنی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەوەییە و ئەگەر ئاسایشی  دەرەوەیی لە ئارادانەبێ و لە دەرەوەی سنوورەکانی پێش بە دوژمنان نەگیدرێ، ئاسایشی نێوخۆییش لەناو دەچێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە دەوری سەرچەشن بوون  و بە هێما بوون و چارەنووس سازی گەلی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی جیهانی فەرموویان :  ئەگەر بەرپرسان و گەلی ئێران بتوانن  ئابووری خۆڕاگرانە بەمانای ڕاستەقینەی خۆی  بەدی بێنن،  وڵاتانی دیکەشیان ڕزگار کردووە و بۆ ئەوان دەبنە هێما و سەرچەشن .

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، هۆی تووڕەیی دوژمنان لە گەلی ئێرانیان  تایبەتمەندیی ئیلهام بەخش بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و فەرموویان  :  بەرەوپێش چوونی  گەلی ئێران سەرباری گوشارەکان، بایکۆتەکان و هەڕەشەکان ڕوژ بە دوای ڕۆژ  ڕوونتر و بوێرانەتر و نەمامی پاکی و موبارەکی ئینقلابی ئیسلامی هەموو ڕۆژێ  بەهێزتر بووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژە دا  ، یەکێک لە گرینگترین داڕشتەکانی هێزی نەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بێ متمانەبوون بە دەسەڵاتدارانی پاوانخواز و لە سەروویانەوە ئەمریکا زانی و پێداگریان کرد :  ئەم بێ متمانەییە ڕوژ لە دوای ڕۆژ دەبێ پەرە بستێنێ .

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی،  ئەوپەڕی بێ متمانەیی بە ئەمریکای بە ئەنجامی  ئاوەزمەند بوون لەبەر بیروباوەڕ و ئەزموون زانی و فەرموویان :  پرسی دوژمنایەتی ئەمریکا لە چەند ساڵی دوای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران و لە پرسگەلێکی وەک   وتووێژی ناڤۆکی و لە پرسەکانی دیکە بینراوە و وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا نەتەنیا قازانجی نییە بەڵکوو زەرەریشی هەیە .

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها ڕوو لە هەندێ  وڵاتی ناوچە فەرموویان  : ئەگەر وشیار نەبن و لە فروفێڵی  نیزامی پاوانخوازی ئەمریکا تێ نەگەن و فریوی  بزەی ئەوان  بخۆن، ئەوانیش  ڕەنگە  پەنجا یان تەنانەت سەد ساڵ دوا بکەون .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی پێداگریان کرد : ئامانجی پێداگری ئەمریکا بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بەتایبەتی سوریا، ئێراق ، لوبنان و یەمەن  جگە لە پێشگری کردن لە ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە وەک  هۆکاری سەرەکیی ناکامییەکانی ئەمریکا، هیچی تر نییە .

سەرچاوه : سایتی سەحەر تی ڤی