• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 50
  • شەممه 20/6/1395
  • رۆژژمێر :

20 وڵات ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا داده‌نێن

وه‌زیری دارایی 20 ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندنی ده‌سته‌یه‌كیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا راگه‌یاند.
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌ لیمیای پایته‌ختی پێرۆ پێك هات و كاری ده‌سته‌كه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵةتی ده‌بێت.


ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یان پێك هێنا : ئه‌فغانستان، به‌نگلادیش، په‌ربادۆس، بۆتان، فانواتو، ڤێتنام، ته‌یمور، گانا، كینیا، كیریباتی، كۆستاریكا، مه‌دغه‌شقه‌ر، مالدیف، نیپاڵ، رواندا، سانت لوسیا، ته‌نزانیا، تۆفالۆ، فیلیپین و ئیسیوبا. كه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ به‌وه‌ به‌ناوبانگن زۆرتر كاریگه‌ری گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وایان له‌سه‌ره‌.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌رچووه‌ هاتووه‌ ” ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك وڵاتی خاوه‌ن داهاتی نزم و ناوه‌ندیین و رووبه‌ری وڵاته‌كانمان بچووكه‌ و له‌سه‌ره‌تای ڕێگاداین بۆ گه‌شه‌و پێشوه‌چوون، وڵاته‌كانمان بیابانی و شاخاوین و به‌ره‌و ده‌ریا نین. ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كانمان نزیك 700 ملیۆن سه‌رنشین ده‌بێت و ئه‌وه‌ی كۆمان ده‌كاته‌وه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ دژی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا”.


ئامانج له‌و ده‌سته‌یه‌ دروستكردنی سندوقێكی داراییه‌، كه‌ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت پشتگیری ده‌كه‌ن، بۆ به‌كارهێنانی داهاتی سندوقه‌كه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كان.


بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بوو سه‌باره‌ت به‌ كه‌ش و هه‌وا له‌ پاریس.
 ئاژانسی هەواڵی شەقام نیوز