ئێمه مئموری جێ به جێ کردنی ئه‌رکین ، نه ده‌سته‌به‌ری ئاکام

ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن قسهێیک که له دڵ ده‌ربێت ، بێ گۆمان دهینشێته دڵ یاساێیکی گشتی نیه . له به‌ر ئه‌وه‌ی که وتاری پیغه‌مبه‌ر ( د . خ ) له دڵه‌وه بوو به‌ڵام ننیشته دڵی کافره‌کان .
فَإِنْ حَاجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِیَ لِلَّهِ وَ مَنِ اتَّبَعَنِ وَ قُلْ لِلَّذِینَ أُوتُوا الْكِتابَ وَ الْأُمِّیِّینَ أَ أَسْلَمْتُمْ فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوْا وَ إِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّما عَلَیْكَ الْبَلاغُ وَ اللَّهُ بَصِیرٌ بِالْعِبادِ (آل عمران ـ 20)
" ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ تۆ هاتنه گۆتار و شه‌ڕه قسه، ده‌مه‌قاڵه‌یان له گه‌ڵ مه‌که و بڵێ : من و شوێن کهواتوانم کۆڵمان داوه بۆ خوا و ته‌سلیمین و بڵێ : به‌وانه‌ی که خاوه‌ن کتێبه‌کان ( جوو و مه‌سێحیه‌کان ) و بێ سه‌واده‌کان (مۆشرێکه‌کان) ئایا ئێوه‌ش (وه‌کوو من ته‌سلیمی فه‌رمانی حه‌قم) ته‌سلیمن ؟ ئه‌گه‌ر به ڕاستی کۆڵ بده‌ن ڕێگه‌ی ڕاستیان به ده‌س هێناوه ، و ئه‌گه‌ریش پشت که‌ن و سه‌رپیچی که‌ن ئه‌رکی تۆ به‌س گه‌یاندنی ڕیساله‌ته " و تۆ لێ پرسراوی کرده‌وه‌ی ئه‌وان نیت و خوا بیر و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کانی ده‌بینێت "
له مشت و مڕ و شه‌ڕ دووری بکه
به دوای باسی سه‌رچاوه‌ی دووبه‌رکێ ئایینی ، له‌م ئایه‌ته‌دا ئاماژه ده‌کات به گۆشهێیک له‌و دووبهرهکێه که بریتیه له مشت ومڕی جوو و مه‌سێحیه‌کان له گه‌ڵ پیغه‌مبه‌ر ( د . خ ) ، و ده‌فه‌رموێت : " ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ تۆ هاتنه گۆتار و شه‌ڕه قسه، ده‌مه‌قاڵه‌یان له گه‌ڵ مه‌که و بڵێ : من و شوێن کهواتوانم کۆڵمان داوه بۆ خوا و ته‌سلیمین " ( فَإِنْ حَاجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِیَ لِلَّهِ وَ مَنِ اتَّبَعَنِ ) .
"حاجوك" له ڕیشه‌ی "محاجه" وه‌رگیراوه که به مانای باس و ده‌مه‌قاڵه و به‌ڵگه هێنانه‌وه و به‌رگری له باوه‌ڕ و پڕسه .
شتێکی ئاساییه که لاینگرانی هه‌ر باوه‌ڕێک به‌رگری ده‌که‌ن له باوه‌ڕه‌که‌ی خۆیان و خۆیان به حه‌ق ئه‌زانن ، به‌م بۆنه‌وه قۆرئان به پیغه‌مبه‌ر ( د . خ ) ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که خاوه‌ن کتێبه‌کان ( جوو و مه‌سێحیه‌کان ) له گه‌ڵ تۆ بێنه قسه و بڵێن ئێمه به‌رانبه‌ر به حه‌ق ته‌سلیمین ، و حه‌تا له‌م بارهوهشدا پێداگری بکه‌ن به‌و شێوه‌ی که مه‌سێحیه‌کانی نه‌جران به‌رانبه‌ر به پیغه‌مبه‌ر ( د . خ ) کردیان .
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا فه‌رمان ده‌داته پیغه‌مبه‌ره‌که‌ی ( د . خ ) که شه‌ڕه قسه، ده‌مه‌قاڵه‌یان له گه‌ڵ مه‌که و له جیایی ئه‌وه پێیان بڵێ : به‌وانه‌ی که خاوه‌ن کتێبه‌کان ( جوو و مه‌سێحیه‌کان ) و بێ سه‌واده‌کان (مۆشرێکه‌کان) ئایا ئێوه‌ش (وه‌کوو من ته‌سلیمی فه‌رمانی حه‌قم) ته‌سلیمن ؟ " ( وَ قُلْ لِلَّذِینَ أُوتُوا الْكِتابَ وَ الْأُمِّیِّینَ أَ أَسْلَمْتُمْ ) .
مه‌به‌ست له "امیین" ئه‌و که‌سانه‌ن که خوێنسن و نووسین نازانن که له‌م ئایه‌ته‌دا مه‌به‌ست مۆشرێکهکانن هۆی ناو بردنیان به "امیین" به‌رانبه‌ر به خاوه‌ن کتێبه‌کان ( جوو و مه‌سێحیه‌کان ) ئه‌مه‌یه که مۆشرێکه‌کان کتێبی ئاسمانیان نه‌بوو تاکوو ناچارر بن له به‌ر ئه‌وه فێری خوێندن و نووسین بن .
ئه‌گه‌ر به ڕاستی کۆڵ بده‌ن ڕێگه‌ی ڕاستیان به ده‌س هێناوه ، و ئه‌گه‌ریش پشت که‌ن و سه‌رپیچی که‌ن ئه‌رکی تۆ به‌س گه‌یاندنی ڕیساله‌ته " و تۆ لێ پرسراوی کرده‌وه‌ی ئه‌وان نیت ( فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوْا وَ إِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّما عَلَیْكَ الْبَلاغُ ) .
دیاره مه‌به‌ست کۆڵدانی زمانی و ئیدیعا کردن نیه ، به‌ڵکه مه‌به‌ست کۆڵدانی ڕاسته‌قینه و کرده‌وه‌ییه به‌رانبه‌ر به حه‌ق ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رانبه‌ر به وته‌کانی تۆ سه‌ری ته‌سلیم دانه‌وێنن ، به سه‌رنج به‌وه‌ی که وته‌کانی تۆ ڕوون و ئاشکرایه و له گه‌ڵ به‌ڵگه‌یه بێ گۆمان ته‌سلیم ده‌بن و ئیسلام وه‌رده‌گرن ، ئه‌گه‌ر بڕوایان نه‌هێنا ئه‌وه حه‌قیان قه‌بووڵ نیه و ته‌نیا ئێدیعای ئیسلام و ته‌سلیم بوون ده‌که‌ن به‌رانبه‌ر به فه‌رمانی حه‌ق .
پۆخته‌ی وتار ئه‌مه‌یه که :
ئه‌رکی تۆ راگه‌یاندنه ، ڕاگه‌یاندن به به‌ڵگه و ده‌لیل ، ئه‌گه‌ر هه‌ستی حه‌ق جۆییان هه‌بێت وه‌ری ده‌گرن ، و ئه‌گه‌ریش وه‌ریان نه‌گرت تۆ ئه‌رکی خۆتت به جێ هێناوه .
وه له کۆتایی ئایه‌ته‌که‌دا ده‌فه‌رموێت : " خوا بیر و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کانی ده‌بینێت " ( وَ اللَّهُ بَصِیرٌ بِالْعِبادِ ) .
ئه‌و خۆی ئه‌وانه‌ی به درۆ ئێدیعای کڵدان ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که راست ده‌که‌ن ده‌ناسێت و له ئامانجیان ئاگاداره که بۆچ باس و شه‌ڕه‌قسه ده‌که‌ن ، و کرده‌وه‌ی ئه‌وان له خاس و خراپ ده‌زانێت و هه‌رکه‌س سزای خۆی ده‌بینێ .
خاڵــــــهکان :
1- له‌م ئایه‌ته ده‌رئه‌که‌وێ که نابێ له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که کۆڵ ناده‌ن بۆ قسه و وته‌ی راست، درێژه به قسه بده‌یت و له گه‌ڵیان شه‌ڕه‌قسه بکه‌ی .
2- مه‌به‌ست له "امیین" ئه‌و که‌سانه‌ن که خوێنسن و نووسین نازانن که له‌م ئایه‌ته‌دا مه‌به‌ست مۆشرێکهکانن هۆی ناو بردنیان به "امیین" به‌رانبه‌ر به خاوه‌ن کتێبه‌کان ( جوو و مه‌سێحیه‌کان ) ئه‌مه‌یه که مۆشرێکه‌کان کتێبی ئاسمانیان نه‌بوو تاکوو ناچارر بن له به‌ر ئه‌وه فێری خوێندن و نووسین بن .
3- له‌م ئایه‌ته ده‌رئه‌که‌وێ که هیچکات ئه‌وه شێوه‌ی پیغه‌مبه‌ر ( د . خ ) نه‌بوو که بیر و رای خۆی به سه‌ر خه‌ڵکیدا داسه‌پێنێ ، به‌ڵکه تێکۆشاوه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی ڕاستیه بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکات و دوای ئه‌وه مافی هه‌ڵبژاردنی داوه به خۆیان که حه‌ق وه‌ربگرن یان نه .
ئه‌رکی تۆ راگه‌یاندنه ، ڕاگه‌یاندن به به‌ڵگه و ده‌لیل ، ئه‌گه‌ر هه‌ستی حه‌ق جۆییان هه‌بێت وه‌ری ده‌گرن ، و ئه‌گه‌ریش وه‌ریان نه‌گرت تۆ ئه‌رکی خۆتت به جێ هێناوه .
ئامێنه ئیسفه‌ندیاری
به‌شی قۆرئانی تێبیان
سه‌رچاوه‌کان :
ته‌فسیری نوور ب2
ته‌فسیری نموونه ب 2