نه‌هێنی وه‌رچه‌رخانی گوڵه به‌ڕۆژه ڕوو له خۆر چییه
به‌ڵام چۆنیه‌تی و هۆی گه‌ڕیانی گوڵه به‌ڕۆژه له ڕۆژدا ڕوو له خۆر بۆ ماوه‌ی زیاتر له ۱۰۰ ساڵه بیر و مێشکی زانایانی به‌خۆوه سه‌رقاڵ کردووه تاکوو زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیای ئه‌مریکا به ئه‌نجام دانی لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌کان تێگه‌شتین که ئه‌م نه‌هێنییه هۆکه‌ی چییه.
له ڕاستیدا ئه‌م هه‌وڵه‌ی گوڵه به‌ڕۆژه بۆ کاژمێری خه‌و و به‌ئاگابوونی گوڵه به‌ڕۆژه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا بۆ یه‌که‌مین جار له گیاکاندا کاژمێری بیۆلۆژیکی دۆزراوه‌ته‌وه که په‌یوه‌ندی به باڵاکردنی گیاوه هه‌یه. ئه‌مه له حاڵیک دایه که تاکوو به‌ر له‌م لێکۆڵینه‌وه وه‌ها بیر ده‌کراوه که ته‌نیا مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کان کاژمێری بیۆلۆژیکیان هه‌یه.
گوڵه به‌ڕۆژه‌کان، سه‌ره‌تای ڕۆژه‌کانی خۆیان به ڕوو کردن له خۆر له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسمانه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن و له میانه‌ی ڕۆژیشدا به‌ره‌و خۆر له گه‌ڕیان دان. له کاتی شه‌ودا گوڵه به‌ڕۆژه‌کان دووباره ڕوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسمان ده‌که‌نه‌وه تاکوو بۆ به‌یانییه‌کی دیکه ئاماده بن.
ئه‌م پڕۆسه‌ش به مانای ئه‌وه دێت که گوڵه به‌ڕۆژه له دوای ئامانجێکی تایبه‌ته. به وته‌ی زانا ئه‌مریکییه‌کان ئامانجی سه‌ره‌کی گوڵه به‌ڕۆژه‌کان وه‌رگرتن و ڕاکێشانی زیاتری مێرووه‌کان بۆ ئه‌نجام دانی کاری گه‌رد بڵاو کردنه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها گه‌ڕیان ڕوو له خۆر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر زیاتر باڵا بکه‌ن و له تیشکی خۆر سوودی زیاتر وه‌رگرن.
له ڕاستیدا کاتێک گوڵه به‌ڕۆژه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسماندا به‌ره‌وڕووی خۆر ده‌بنه‌وه، زۆر زووتر گه‌رمیان ده‌بێته‌وه که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو هه‌نگ و هه‌نگه‌ژاڵه و مێرووه‌کانی دیکه زیاتر له‌سه‌ریان بنیشنه‌وه و له‌م گوڵ بۆ ئه‌و گوڵی دیکه گه‌ردی گوڵه به‌ڕۆژه نێره‌کان بۆ گوڵه مێکان بگوازنه‌وه.
شایانی باسه که ده‌رنجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له گۆڤاری زانستی سایه‌نس-دا بڵا بووه‌ته‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،