گۆڕێکی پڕ له نهێنی له کرماشان
سێ بۆدره گۆڕی ئیسحاق وه‌ند یه‌کێکه له ئاسه‌واره میژووه پڕ له نهێنیه‌کانی پارێزگای کرماشان که له‌شاری هه‌رسین دایه .
ئه‌م گۆڕه نهێنیانه کوتونه‌ته 25 کیلوومه‌تری باکوری خۆرئاوای شاری هه‌رسین و باشوری خۆرهه‌ڵاتی گۆندێک به نێوی " دێ نۆ " .
ناوی ئه‌م گۆڕانه له ناوی گۆندێک به ناوی " ئیسحاق وه‌ند " گیراوه که له‌و ده‌ور وبهرهیه ، به‌ڵام ئه‌م گۆڕه نهێنیانه له نێوق خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا "فه‌رهاد تاشی" چی پێ ئه‌ڵێن . ئه‌م گۆڕه نهێنیانه سێ گۆڕن .
ماد یام ههخامهنێش ؟
له ده‌هه‌ی 1960 زایینی پۆلێکی مێژینه ناس و کۆنینه ناسی ئاڵمانی به سه‌رپرشتی هاینز لۆشای و وێلفرام کلایس ئاسه‌واری کۆنینه‌ی ژێر گۆندی بێستونیان لێکداوه و له ئاکامدا پاش ماوه‌ی ئه‌م به‌رده تراشراوانه له ژێر خاک که‌وته ده‌ر که وتیان ته‌لارێکه . له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م کۆنینه‌ناسه ئاڵمانیانه نه‌یان توانی پێوه‌ندی نێوان ئه‌م پاش ماوه و سهحفهی فه‌رهاد به ده‌س بێنن . به‌س دوایی والتێر سالزمان پێشنیاری کرد که شایه‌ت سهحفهی فه‌رهاد تراش ئاسه‌وارێکی ساسانی بوه و ویستوویانه ئاسهورارێک وه‌کوو تاقۆسانی کرماشان له‌وێ درۆست که‌ن .
له نێو ئه‌م سێ گۆڕه‌دا ، گۆڕی لای ڕاست له‌و دوه‌که‌ی تر به‌رزتره . گۆڕه نهێنی لای چه‌پ به شێوه‌ی تاقێکی بچووک به قووڵایی 85 سه‌نتی مه‌تر و پانایی 10/2 مه‌تره ، گۆڕه نهێنی نێوانه 75/1 قووڵه و 63/1 مه‌تر پانه و گۆڕه نهێنی لای ڕاستیش 10/2 مه‌تر پانه .
چیرۆکه ناوچه‌ییه‌کان (ئه‌فسانه)
خه‌ڵکی ناوچه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌م تاشه به‌ردانه پێوه‌ندی به شیرین و فه‌رهاد هه‌یه . ئه‌وان ئه‌ڵێن فه‌رهاد تاش له فه‌رهاد تراشه‌وه گۆڕاوه و ئه‌م ئاسه‌واره ، به ده‌ستی فه‌رهاد تراشراون .
له گۆشه‌ی خۆرهه‌ڵاتی هه‌ر ئهمکێوی فه‌رهاد تاشه ، ده‌رکه‌ی ئه‌شکه‌وتێک هه‌یه که "ئورل ئاستین " خۆرهه‌ڵات ناسی هه‌نده‌رانی له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌ی خۆرئاوای وڵات ، ناوی ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌ی بردوه و وادیاره نه‌یتوانیوه بچێته نێوی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه . له ده‌ور و به‌ری ناوچه‌ی فه‌رهاد تاش نموونه‌ی ڕوه‌کی (فۆسیل) زه‌ریایی زۆر هه‌یه که هه‌ر به‌م ده‌لیله خه‌ڵکی ناوچه له سه‌ر ئه‌و بڕوان که له کۆندا زهریاێیکی هه‌ره گه‌وره له‌م ناوچه‌دا بوه .