ژنان ژیاتر له پیاوان جهڵته لێیان دهدات

خوێندنەوە نوێیەکان دەریانخستووە که ناڕێکی بەربڵاوی لێدانی دڵ، ناسراو بە فیبرلیلاسیۆنی دەماری کە دەبێتە هۆی جهڵته، لە ژناندا زۆرتر بەرچاوە تا پیاوان.
لێکۆڵەرانی زانکۆی ئایوا لە توێژینهوهیهکدا، یەک ملیۆن نەخۆشی تووشبوو بە فیبریلاسیۆنی دەمارییان خستۆتە ژێر چاوەدێری و بەم ئهنجامه گەیشتن کە ژنان ۲۳ لەسەد زیاتر لە پیاوان بە بۆنەی نەخۆشیی جهڵتهوه کەوتوونەتە نەخۆشخانەوە.
دوکتۆر گانشیام شێنتا، ئەندامی گرووپی لێکۆڵینەوە، لەم بارەیەوە دڵێت: دەسکەوتەکانی ئێمە نیشانی دەدات که ژنان لە بەراورد لەگەڵ پیاوان ، رەوتی دەرمانیی کەمتر وەردەگرن و بە وتەیێکی تر جیاوازیی رەگەزایەتی لە پرۆسەی پێشگری لە جهڵته لە ژناندا بوونی هەیە. لەم رووەوە زیاتربوونی جهڵته لە نێوان ژناندا بە بۆنە بیۆلۆجیی ئەوانەوە نیە.
لەم لێکۆڵینەوە ۱٥ ساڵەدا،دەستیان داوەتە تاوتوێکردنی جهڵتهی ئیسکمیک، کە باوترین جۆری جهڵتهیه و بە هۆی راوەستانی هاتوچۆی خوێن بۆ مێشکە.
شێنتا لە درێژەدا رایگەیاندووە: بەڵگەکان لە سەرانسەری دنیادا نیشان دەدات کە ژنانی تووشبوو بە فیبریلاسیۆنی دەماری کەمتر لەوهی کە بۆ بەرگری لە جهڵته پێویستیانە، دەوای خاوکەرەوەی خوێن وەردەگرن. لە راستیدا لە سەدا ۳۰ی ژنان لەم دهرمانانه سوود وەردەگرن، لە حاڵێکدا بەشی پیاوان لە سەدا ٦۰دهبێت.
______________________
ئاژانسیههواڵی مێهر